tgoop.com/tapuynusrawe/23919
Last Update:
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
#شیعر
"ئەوپەڕی پیرۆزی"
گەمژەیییە
ئەوپەڕی گەمژەیی
کە پێت دەڵێم؛
"خۆشمدەوێی!"
ئەوەی کۆمان دەکاتەوە..
تەنیا پردی دابڕانە.
تەنیا،
خۆرنشینی ماڵاوایی.
نە لە کافەتریایەکدا..
دەستمان بەر یەکتری دەکەوێ
نە قاوەیەک بەیەکەوە دەخۆینەوە
نە نێرگەلەیەک دەکێشین.
بێمانایە ئەڤینی من..
وەک ئەڤینی ڕەشەبا، بۆ مۆم
وەک ئەڤینی تانجی، بۆ کەروێشک
وەک ئەڤینی پەت، بۆ گەردن
زۆر هەوڵم دا، وەلێ نەمتوانی؛
عەشقت وەک باوەشێک چیلکە،
بخەمە چاوی ئاگرەوە.
وەک کوختێک وەنەوشە، ڕادەستی تۆفانی بکەم
وەک پەپوولەپایزە، بیدەم بە باڵی ڕەشەبا.
نااا... ناااا
پڕمانایە ئەڤینی من..
وەک عەشقی چۆلەکەیە، بۆ درەخت
وەک عەشقی کۆترە، بۆ لکە زەیتوون
وەک عەشقی سەگە، بۆ بۆنی گوندەکەی
کە پێت دەڵێم خۆشمدەوێی
گەمژەیییە
ئەوپەڕی گەمژەیی
نا...
ئەوپەڕی عەقڵە،
ئەوپەڕی پیرۆزی.
خۆشمدەوێی!
#قوباد_جەلیزادە
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
BY تاپوی نووسراوە
Share with your friend now:
tgoop.com/tapuynusrawe/23919