Telegram Web
کەسێک
بە بەردەکانی گوت:
ببنە مرۆڤ
بەردەکان گوتیان:
هێشتا
وەکوو پێویست
ڕەق نین.
ـــــــــــ
#ئێریش_فرید
#تاپوی_نووسراوە 📚
@tapuynusrawe
🔶🔶🔸
دە دەرگاکە ئاوەڵا کە
جۆگەیەکی سرک و ماندووم،
خۆشم ئەوێی ناڕۆمەوە
لەگەڵ بەفر و شەوا هاتووم..
هاتووم لەناو لەپتا بنووم!
____
#بەکر_عەلی
#تاپوی_نووسراوە 📚
@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸
Nasir Ŕezazî
☞Tapuynusrawe
🎵 #مەقام
📝دەمەوێ لەگەڵت بدوێم و...
✍🏻شیعری: #سەلاح_موهتەدی
🎼بە سۆزی دەنگی:
هونەرمەند #ناسر_ڕەزازی
ـــــــــــ
#تاپوی_نووسراوە 📚
@tapuynusrawe
🔶🔸🔸
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
@tapuynusrawe

#کورتە_چیرۆک

📚 کورتەیەک لە چیرۆک
ــــــــــــــــــــــــــــــ

ده عەیبە داوەشێی... چۆن وا دەڵێی؟
من ئەو هەموو جاڵجاڵۆکە غەریبەم کوشت تا هی خۆم بیت...
دە تۆ هەستەوە سەیرکە..  بزانە خۆشەویستیی من چ قەسابخانەیەکی جوانی دروست کردووە.. تۆ بزانە گەرمیی خوێنی من بۆ تۆ چ گۆمێکی پڕ لە خوێنی ساردی لەم ناوە دروست کردووە...
هەستەوە... ئەم لاشانە گەواهی ئەڤینی منن و تۆ.. ئەم کوشتارگایە تۆ دروستت کرد... هەر کەسێک زات بکات و لەم پەرژینە نزیک بێتەوە و بێ بەم دیودا چارەنووسی لەم کوژراوانە ڕووناکتر نابێ... هەستەوە و دەم لە زەوی گیر مەکە..
هەستەوە و دەم بنێ بە هەناسەمەوە...
تۆ ببینە چ کەژاوە و کولـلە و پەردەیەکم بۆ دروست کردووی .. ماڵێکە لە ئاوریشم بۆم چنیویت...
ــــــــــــــــــــــــــــــ

📚 لە چیرۆکی: #خەونی_جاڵجاڵۆکەکان_و_ژنێکی_منگن /ل. ۳۸
نووسەر: #شێرزاد_حەسەن
#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
💫 #ڕۆژباش_ھاوڕێیان
🗓 ئەمڕۆ یەکشەممە
☀️۱۳ی جۆزەردانی ۲۷۲٤ی کوردی

چل خەم، چل خەیاڵ،
چلیش وەسواسە
سێ چل، چۆن دەرکەم بە یەک هەناسە؟!
#مەولەوی📚
@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
🔶🔶🔸🔸
@tapuynusrawe

#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــ

گوڵەکەم....
نازانم چۆن ئاوێتەت بم،
ئه‌گه‌ر به‌هه‌شتیت، پێم بڵێ،
تا كڕنۆش به‌م بۆ گشت خواكان
ئه‌گه‌ر دۆزه‌خیت، پێم بڵێ،
تا زه‌مین پڕكه‌م له‌ تاوان
نازانم، چۆن ئاوێته‌ت بم؟
گه‌ر خاكێكی داگیركراوی،پێم بڵێ،
تا پێستم بكه‌م به‌ ئاڵات،
گه‌ر وه‌ك منیش قه‌ره‌جێكیت،
سنوورێكم بۆ بكێشه‌،
بۆ خۆت، من بكه‌ به‌ وڵات....

ــــــــــــــــــــــــــــــ

#پەشێو
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
@tapuynusrawe

#وەرگێڕان
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کێ دەزانێت
کە تۆ لە پیلەی تەنیایی خۆت تەنیای!!!
کێ دەزانێت کە تۆ لە داخی کڵاوڕۆچنەیەک بۆ بەیانی چاوەڕێی؟

پیلەکەت بکەرەوە
تۆ بە قەد پەپوولە بوونت جوانی....

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
نووسەر: #سوهراب_سپێهری
وەرگێڕان: #ڕامیار

#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
بۆ ئەوەی بتوانی ئافرەتێک وا لێ بکەیت خۆشی بوێیت، پێویستە دوو سیفەتت تێدابێت‌؛
یەکەم بتوانی تووڕەی کەیت، دووەم بتوانی بیخەیتە پێکەنین.

#بەختیار_عەلی
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
Forwarded from Deleted Account
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#clip
#شیعر

لێگەڕێن ئەم نیشتمانە ببێتەوە بە نیشتمان...

#لنگستۆن_هیوز
وەرگێڕانی: #ئازاد_بەرزنجی
خوێندنەوەی: #زانا_موحەمەد

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸
💫 #ڕۆژباش_ھاوڕێیان
🗓 ئەمڕۆ دووشەممە
☀️ ۱٤ی جۆزەردانی ۲۷۲٤ی کوردی

قوربت سەبەبی بوعدە
لە یار و لە دییارم
ڕازیم بە جەفا گەر بە وەفا
بێیە دییارم!
#حەریق📚
@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
@tapuynusrawe

#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــ

سپێدەیەک بە جریوە
خەیاڵم پڕکە لە خۆشی
لە جێی خەمدا
با بە خەندەیەک ئاوس بم
ئەو کات بەڵێنت پێ دەدەم
دانەکانم نەشارمەوە

ساڵ ڕۆیشت و
باڵندەیەک شوێن کۆچ و
کۆچباری نەکەوت
شەو نییە کابوسە خەونێک
وەئاگام نەهێنێ

بە چرپەیەک دێیتەوە دنیای دڵم و
خورپەی ناخم دەهەژێنی
دەستەکانم پڕ دەکەیتەوە لە گوڵ و
چاوەکانم پڕ ئەستێرەی گەشی هیوا و
ناخم پڕ کۆتری سپیی خۆشەویستی...
ــــــــــــــــــــــــــــــ

📔 پێکەکان بیریان دەچێت بمخۆنەوە
#چنار_نامیق
#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
@tapuynusrawe
 
#وەرگێڕان
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ڕاستە ئازار ھەیە، مەرگ ھەیە، ژانی جودایی ھەیە، بێئارامیش ھەیە، شادی ھەیە، سەما ھەیە، خــــــــــودا ھەیە...
ژیان؛ وەک ڕووبارێکی گەورە؛ ھەمیشەییانە ڕەوانە...
ژیان؛ وەک ڕووبارێکی گەورە کە ڕووەو دەریا دەڕوا، لە خوار پێی خوداوە دەجمێ...

ئەوەتا خۆر، ھێشتا ھەڵدێ..
ھێشتا چرای ئەستێرەکان بە ساپیتەی شەوەوەن...
پاییز، ھەروا لەنجە دەکا و دەخشێ لە عەرد دامێنی زەردی...
شەپۆلانی دەریا، گۆرانی دەڵێن و بەسەریەکدا دەخزێن، شەپۆلانی دەریا، لە باوەشی کەناردا ون دەبن...

ئەوەتا گوڵەکان دەڕوێن، خونچەکان جیلوە دەکەن و دەپشکوێن...نەبوون نییە...
ھەبوون ھەیە... مەنزڵ نییە...
ڕێگا ھەیە...

لەدایکبوونی ھەر منداڵێ، نیشانەی ئەوەیە ھێشتا خودا لە مرۆڤ نائومێد نییە..!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#ڕابیندرانات_تاگور
وەرگێڕ: #توانا_ئەمین

#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
وشەکانم درووست ئەکەم لە یادی
ئەوانە وا کۆڵیان نەدا لە تێکۆشان
قوڵپی خوێنی چڕی خۆیان بۆ ئازادی
ڕژانە ناو گەرووی تینووی چرای ژیان

#لەتیف_هەڵمەت
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
تەنیا ئەو کەسانەی کە زۆر گریاون دەتوانن نرخی جوانییەکانی ژیان بەجوانی بزانن و لە ناخی دڵەوە پێبکەنن.گریان ئاسانە و پێکەنین ئەستەم،دەتوانی زۆر زوو لەم ڕاستییە تێبگەی.

#ئۆریانا_فالاچی📚
@tapuynusrawe
🎵 #دیکلەمە: "وردەباران"
✍🏻 شیعر: مامۆستا #شەریف
🎼 خوێندنەوەی: مامۆستا #شەریف
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#تاپوی_نووسراوە 📚
@tapuynusrawe
🔶🔶🔶🔸🔸
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
@tapuynusrawe

#کورتە_ڕۆمان 

📚 کورتەیەک لە ڕۆمان
ــــــــــــــــــــــــــــــ
دەیکوت نەسیحەتی کەسێک دەخوێنییەوە کە هەتا نانی هەیە دۆی نییە و هەتا دۆی هەیە نانی نییە و هەمیشە کووزەڵە بە نانیەتی؟
کەچە کتێبی ئەو ڕەشوڕووتانە دەخوێنییەوە کە قەت دەستیان بە دەمیان ڕانەگەیوە و تێر زگی خۆیان نانیان نەخواردووە؟ ئای قوڕ بەو سەرەت! وەڵا لەبەرت حەسامەوە! هەی گوو بەو وەجاغەی بە تۆوە ڕوون دەبێ!
دەیکوت تەواوی کتێبی دونیا دەبێ لە حاند گوڵستان و بووستان خۆیان بشارنەوە و تەواوی کتێبی دونیاش بە قوربانی بەڕووڵە خەیارێک بن.
ــــــــــــــــــــــــــــــ

📚 لە ڕۆمانی: #گابۆڕ
نووسەر: #سەید_قادر_هیدایەتی
ژمارەی لاپەڕە:146
#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
💫 #ڕۆژباش_ھاوڕێیان
🗓 ئەمڕۆ سێ شەممە
☀️ ۱٥ی جۆزەردانی ۲۷۲٤ی کوردی

لە چەند و چوونی دنیادا
بە زایع چوونی عومرم چەند
خودایا بەس بە زایع چم،
بە حەققی زاتی بێچوونت!
#مەحوی📚
@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
🔶🔶🔸🔸
@tapuynusrawe

#شیعر
ـــــــــــــــــــــــــــــ
"پیاسه‌ به‌ کۆتاییدا"

 زرمـه‌زرم؛ تێپه‌ڕیــن به‌و سه‌ره‌تایه‌دا...
که‌ شێعره‌
تا کۆتایــی بــێ لـووره‌ی ڕوونی با
کـه‌ مێگه‌لێک له‌ خه‌فه‌تی دا
           کاوێــژی ته‌نیایی...

ترپه‌ترپ؛ ڕابردن به‌ وشه‌یه‌کدا...که‌ خـوێنــه‌
تا بنووسرێته‌وه‌ بوێری به‌ زاراوه‌ی شاخ

که‌ مێژوویه‌ک به‌ شانییه‌وه‌
هێشوو هێشوو نه‌وه‌ستان و
ڕاوێژی سوور و بێخه‌وش
گـرمه‌گـرم؛ کاول ده‌بێته‌وه‌ له‌ پاساری باخ و
             به‌تاڵ ده‌نووسرێته‌وه‌

هێلانه‌
                                  له‌ باڵ.
له‌ بۆشایی لووره‌یه‌که‌وه‌ تێپه‌ڕیم
که‌ هێشووی ڕوونی خه‌فه‌تم
        مه‌ستی وشه.‌
   به‌و کۆتاییه‌دا ڕابردم که‌ ڕه‌سه‌نه‌ و
        شاخم هێلانه‌ی هه‌ڵفڕین.
            که‌ باڵنــدانــه‌
                 کڕ ده‌بم
             له‌سه‌ر مێژوویه‌ک ئه‌فسانه‌...

ــــــــــــــــــــــــــــــ

#یونس_ڕەزایی
#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
🔶🔶🔸🔸
@tapuynusrawe

#وەرگێڕان
ــــــــــــــــــــــــــ

خراپترین نەخوێندەوار، نەخوێنەواری سیاسییە!

ئەو کوێر و کەڕە و هیچ تێگەیشتنێکی سەبارەت بە ڕامیاری نییە و نازانێ هۆرتەوبەرەکانی ژیان وەکوو نرخی ماڵ، دەرمان و دەوا هەموویان بە تەما سیاسییەکانەوە گرێ دراون.
ئەو تەنانەت شانازی بە گەمژەیی سیاسی خۆی دەکات و دەبێژێ:
"ڕقی لە سیاسەتە."
کەسێکی ئاوەها هش سڤک تێناگات سەرنج نەدانی سیاسەتە، ژنانی سۆزانی و منداڵانی سەرشەقام چێ دەکات، قەتڵ و تاڵان زۆرتر دەکات و لە هەمووی گەنتر ئەوەیکە گەندەڵی دەسەڵاتداران زێدەتر دەکات...

ــــــــــــــــــــــــــ

✍🏻 #بێرتۆلت_برێشت
و. #وڵاتی_بێناو
#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
من کووچە و کۆڵانی شارێکم،
کە ئاسەواری نەماوە
شرۆڤەی قورسی کتێبێکم نەنووسراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
#فێرناندۆ_پێسوا
#تاپوی_نووسراوە 📚
@tapuynusrawe
🔶🔶🔸
2024/12/23 05:08:35
Back to Top
HTML Embed Code: