Telegram Web
دێرینەشێعری کوردی
قەبووڵ ناکەی خەیاڵیشت لەناو دڵدا موقیمی بێ نەوا پەژموردە بێ گوڵدەستەیی حوسنت لە مەجمەردا لە دەستم بەرمەدە دامەن مەبادا بمکوژێ ھیجرت مەبادا خوێنی ناحەق دامەنت بگرێ لە مەحشەردا 🔸سالم @trupkirezgari
چاوەکەم لەو باغی حوسنە مەنعی چاوی من مەکە
لازمە بۆ پاسەوانی باغەکەت جووتێ عەسەس

تازە فەرمووتە لەلای کەس ڕازی عیشقی من مەڵێ
نەتدەزانی دڵ کە کون بوو دەنگی لێ دێ وەک جەرەس؟

🔸حەریق
@trupkirezgari

🖋هۆنراوەی :#ئەحمەد_محەممەد

غەریبیتان فرمێسكێكە و
لە چاو ئەكات ماڵاوایی
بە دووریتـان ژوورەكەشم
ته‌نگه‌ و پڕە لە تەنیایی!

(غەریبیتان تیشكی خۆری ناو
ڕووبارە و ئەدات لە ڕووم
تەمـەن تاسەی ئێوە ئەكـات
بەبێ‌ ئێوە بەساڵاچـووم)

من درەختی پاییز نەبووم
ئێوەش گەڵا لە من بڕۆن
كام ڕەشەبا ئێوەی فڕاند
بەو زریانە وا خول بخـۆن

قەدەر نەیهێشت بارانێک بین
لەگەڵ یەكا گیان بسپێرین
وەكـو ڕێگـای مناڵیمان
هـەنگـاو بۆ لای یەک بژمێرین

(لـە ئـاوێنـەی باخـێكـەوە
نەمـانتـوانی چـرا هـەڵكـەین
وەک شەقامی دەمەو مەغریب
لە ڕووناكی خۆمان پڕكەین)

چاومان لە ڕێی چاوەڕوانی و
دڵمان لە ڕێی گەڕانەوە
وەک شەونمی بەر مانگەشەو
بەدەم نیگای ئاسمانەوە

(تەم و مژی غەریبیتان
هەیوانەكەی داپۆشیوم
وەكـو گوڵی ناو گوڵدانێک
لە شـەماڵی دابڕیوم)

https://www.tgoop.com/trupkirezgari
بگەڕێوە
نەوەک ئیتر لەباخی
دڵم هەڵوەرێی

بگەڕێوە
ژیان لێرە نەبادا مردن
بێتە ڕێی

🔸شاڵاو عەلی

@trupkirezgari
خۆشەویستی گۆشەکەی تەنیایی ھەر ئەژنۆکەمە
بۆیە ڕۆژ و شەو وەھا گرتوومەتە نێو باوەشم

نایەڵێ دوژمن بەڕەنگە زەردەکەی من پێکەنێ
تا دەمی مردن ئەمن مەمنوونی فرمێسکی گەشم

🔸هێمن

@trupkirezgari
سەبەب چییە ئەی دڵی دێوانە دووبارە پەشێواوی
لە عەقڵ و فەهمەوە دەرچووی، لە عەیب و عارە وا ماوی
مەگەر مەحکوومی یاری یا لەبەر ئیعدامێ ترساوی
وەکوو کوشتەی قەساب ئەی دڵ چییە وا غەرقی خوێناوی
لە گۆشەی بێکەسی داییم لە غەمدا مات و داماوی

🔸سافی هیرانی

@trupkirezgari
بە گوڵزاری ئیرەم - قوربان - دەپرسی گەر لە ئەحواڵم
نەخۆش و سەرخۆش و مەست و خوماری چاوەکەی کاڵم

پەرێشانم، بڵاوم، تێک شکاوم، خاو و شێواوم
دەڵێی شاماری زولفی تۆم لە دووی تۆ شێت و عەبداڵم

بە نازی چاوەکەی وەک بازی، بازی دام هەتا پیر بووم
دەترسم هەر بە بازی بمکوژێ ئەو یاری منداڵم

نە داغی جەرگی خۆم زانی، نە مایەی بەرگی خوێنینم
شەهیدی دەشتی عیشقم، لالە ڕەنگم، من کەڕ و لاڵم

دڵەی بێهۆش و گۆشم موددەتێکە هەر دەناڵێنێ
خودا ڕوحمێ بکەی بەو مورغی حەپسی بێپەڕ و باڵم

بفەرموو «با» پەرێشانم نەکا زولفت لەسەر ڕووی تۆ
ئەمان یا کاشفی زوڵمەت، دەخیل ئەی شەوچرای ماڵم

بە خۆت سەرمەشقی زولف و دەرسی باڵات داوم ئەز چ بکەم
نیشانە و دەسخەتی خۆتە ئەگەر ئەلفم ئەگەر دالم

ئەمن ئیفتادە بووم تۆ خۆت بە ڕەحمت دەست گیرم بووی
پەشیمانی نە شێوەی تۆیە، ئەی خورشیدی ئیقباڵم

ئیشارەی چاو و عیشوەی زولفەکەت بوون مورشیدی ڕێگام
ئەگەر دەیری موغان قیبلەم، ئەگەر زوننارە بەرماڵم

بە تیغی غەمزە ئەمن و تەرکی ڕووی تۆ؟ قەت مەڵێ قوربان
ئەگەر قیمەم بکەن هەر ڕۆژ پەرستم، هەر بە یەک حاڵم

ئەمن هەر تۆم دەوێ، من چم لە ڕۆح و چم لە دین داوە؟!
بە قوربانی تەماشایێکی تۆ سەد جار سەر و ماڵم

لە تاو دەردی دڵی دێوانە خوێن دەگریم و نازانم:
نە خەستەی چاوەکەی مەستم، نە ڕەنجەی پەنجەکەی ئاڵم؟

بە مەرگی من بە ڕەمزێکی بڵێ بەو چاوە حاڵیم کا
ئەتۆ نازدار و بیماری، ئەمن بۆچ زار و بێحاڵم؟!

کوتی: بۆ کوێ دەبەی ڕۆحت «وەفایی»؟ دەوریان گرتی!
نیزامی پەرچەم و سەربازی زولف و عەسکەری خاڵم


🔸وەفایی


@trupkirezgari
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بە تۆ چارەی چلۆن دەکرێ دەروونێ پڕ لە ناسۆرم
خەساری بۆ دەکەی دوکتۆری زانا، مەرهەمێکی تر؟

🔸هێمن
🔹حەمەجەزا

@trupkirezgari
بە هیوای ئاوڕێکی تۆیە خۆ
هەڵبەستەکانی من

لە ڕێی تەیری نیگایەکتا ئەبێ
هێلانە هەڵبەستم

🔸کاکەی فەللاح

@trupkirezgari
تۆش وەکوو من پێکەنینت
لە گریانا بەجێ ماوە

وەک نەمامی دەم ڕەشەبا
چڵ و چرۆت لێ شکاوە...

ئومید موقەدەس

@trupkirezgari
پەیکانی موژەت
بۆ سپەری سینە ڕەوان
کە

نامەرد ئەوە بێ
گەر لەبەر ئەو تیرە
ببزوێ


🔸حەریق

@trupkirezgari
دێرینەشێعری کوردی
پەیکانی موژەت بۆ سپەری سینە ڕەوان کە نامەرد ئەوە بێ گەر لەبەر ئەو تیرە ببزوێ 🔸حەریق @trupkirezgari
#_وەفایی

دڵی دێوانە لەسەر زولفی لە عالەم بەرییە
قەد ڕەهایی نییە لەو داوە کە بەستەی پەرییە

بەوەفا بە کە دەشمکوژی بە میهرم وەرە سەر
دا نەڵێن عاشقی بێمیهر و وەفا سەرسەرییە

چت لە دڵ داوە عەزیزم وەرە نێو دیدەیی من
دڵ هەموو ئاورە، چاو مەنزەرەیی دوودەرییە

چاوی بیماری تەبیبی هەموو دەردی دڵمە
غەمزە دەرمانییە، پەیکانی موژە نەشتەرییە

قامەتی تۆ کە گوڵ و بەی بەری بێ، بێبەری بێ
بۆچ دەڵێن ئیدی سنەوبەر بەری بێ بێبەرییە؟

بۆیە سووتاوم ئەمن عاشقی بەدناوم ئەمن
دڵەکەم غەمزەدەیی غەمزە و نازی پەرییە

ڕوو بە ئەبرۆتە ئەگەر بۆ چی دڵئازارە موژەت؟
ئەهلی قیبلە عەجەبا وا ڕەوشی کافەرییە

سەروی گوڵزاری «وەفایی» ـیە کە گوڵزاری جەمال
خەندەگوڵ، گوڵ بەرییە، هەم گوڵە هەم گوڵپەرییە

https://www.tgoop.com/trupkirezgari
له ﺩەﺭﯾﺎﻭە قەﺗﺎﺭﯼ هەﻭﺭﯼ ﺑﺎڕﺷﺖ کەوتە ﺩﻭﻭﯼ پێشەﻧﮓ
بە سەﺭ ﺳﻨﮕﯽ ﭼﯿﺎﺩﺍ ﭼۆﮐﯽ ﺩﺍﺩﺍﻭە، ﮐﺶ ﻭ بێدەﻧﮓ

بە سەﺭ ﭘﺎﯾﯿﺰﯼ ﺯەﺭﺩﺍ ﺑﺎ بە ﺧﻮڕ ﺑﮕﺮﯼ،بە ﮐﻮڵ ﺑﮕﺮﯼ،
لە سەﺭ ﺋﺎﺧﺮ گەڵا، ﺋﺎﺧﺮ چڵی تەﻧﯿﺎﯾﯽ ﮔﻮڵ ﺑﮕﺮﯼ

بە ﺧﻮڕ ﺑﮕﺮﯼ به ﮐﻮڵ ﺑﮕﺮﯼ ، به سەﺭ ﺩەﺷﺖ ﻭ ﺩەﺭﯼ ﻭﺷﮑﺎ
بە سەﺭ ﺩﺍﺭﯼ گەڵا ﺯەﺭﺩﺍ ،بە سەﺭ ﭘﻮﻭﺷﺎ ،بە سەﺭ ﺩڕﮐﺎ

بە سەﺭ سەﺭﭼﺎﻭەﯼ ﮐﺰﺭﺍ،بە سەﺭ ﺯﯾﺨﯽ چەﻣﯽ ﺩێما،
بە سەﺭ هەﺭ ﻭﺷﮑﯽ یێکا ﻭﺍ له ﻫﺎﻭﯾﻨﯽ گەﺭﻡ جێ ما

بەڵێ ﺑﮕﺮﯼ، بە ﮐﻮڵ ﺑﮕﺮﯼ ،هەﺗﺎ ﺋﺎﺧﺮ دڵۆﭖ ﺑﮕﺮﯼ
بە ﮔﺮیەﯼ هەﻭﺭﯼ ﭘﺎﯾﯿﺰ ﺑﺎ ﻧﻮﻗﻮﻡ بێ ﺳﯿﻨﺎﯾﯽ ﮐﺰﺭﯼ

بەﻓﺮ ﺋﺎﺳۆﯼ بڵند ﺑﮕﺮێتە ﭼﻮﺍﺭ چێوەﯼ ﺑﻠﻮﻭﺭﯾﻨﯽ
لە چەﻡ هەڵسێنێ ﺧﻮڕە ﻭ ﻫﺎﮊەﯼ شەﭘۆﻟﯽ ﺋﺎﻭﯼ ﺧﻮێنینی

ﺩڵۆﭘﯽ ﺳﺎﺭﺩ ﻭ فێنک ﺑﺎ ﻟە سەر ﺩﺍﺭ ﻭ ﺩەﻭەﻥ ﺑڕﮊێ
ﭘەﭘﻮﻭلەﯼ ﺯەﺭﺩﯼ ﺋﺎڵتوﻭﻧﯽ له ﺳەﺭ ﻟﻖ هەڵوەﺭێ ،ﺑﭙﮋێ

ﺑەڵێ ﺑﮕﺮﯼ ﻫەﻭﺭ،ﺑﺎﺭﺍﻧﯽ ﭘﺎﯾﯿﺰ،بێ ﻭﭼﺎﻥ ﺑﮕﺮﯼ
ﻟە ﺳەﺭ ﺑﺎﺧﭽەﯼ ﮔﻮڵێ ﻭﺍ ﺳﯿﺲ ئەبێ ﺋﺎﺧﺮ چڵی ﻋﻮﻣﺮﯼ

ﺑﮕﺮمێنێ،تەﭖ ﻭ ﻧﻢ ﺩﺍﺑﮑﺎ ﺑﯿﮑﺎﺗە شەﺳﺖ ﻫەﺭﮔﯿﺰ
ﻧەﻭەستێ ﻗﻮڵپی ﮔﺮﯾﺎﻧﯽ، ﻧەﻭەستێ ﻫەﻭﺭەﮐەﯼ ﭘﺎﯾﯿﺰ

تەبیعەﺕ ﺯەﺭﺩ ﻭ ﮊﺍﮐﺎﻭە ، له ‌‌‌ﺣﺎڵی ﮔﯿﺎنکەﻧﯿﺸﺘﺎیە،
ﻧﯿﺸﺎﻧەﯼ ﻣﺎﺗەﻣﯽ ﭘﺎﯾﯿﺰ له ﻓﺮمێسکی ﺩﺭﺷﺘﺎیه

🔸گۆران

@trupkirezgari
Forwarded from Rahim Luqmani
ئەم کتێبە، کۆمەڵێک شێعری سادە و خۆشی تێدایە بۆ منداڵان. ویستم لە کوردستان چاپی بکەم، وەڵامم بۆ هاتەوە کە دەبێ پێنج شێعریان بە تەواوەتی لە کتێبەکە لابەرم. منیش ئەوەم بە سووکایەتی بە خۆم و ستەم لە منداڵانی کورد دەزانی. ناردم بۆ ناوەندی ٤٩ کتێب لە سوێد، ئەوانیش بێ ئەوەی تەنانەت وشەیەکی لاببەن، بەوپەڕی دڵسۆزییەوە بەم شێوە جوانە چاپیان کردووە. سپاس بۆ وەشانگەی ٤٩ کتێب. هیوادارم "لانکی ژیان" بگاتە دەستی منداڵانی غوربەت‌نشین و منداڵانی ناوخۆیش بتوانن لێی بەهرەمەند بن. (ڕ ـ لوقمانی)


https://www.tgoop.com/rahimluqmani
بەو دڵەت قەستەم کە
ڕەحمی تیا نییە دەرحەق بە من
شەو لەسەر قەولت
هەتا ڕۆژ ئینتیزارم کردووە

گەرچی ناوی من بە دڵتا
نایە ئێستا ڕۆحەکەم
من دڵم خۆشە کە ئەمساڵ
یادی پارم کردووە

🔸مەدهۆش
@trupkirezgari
نەما ئاوی بەقا بادی فەنا خاکی بە با داوم
کە یارم ئاگری دووری لە پێستی جەستە بەرداوم

بە قوربانت بم ئەی ساقی بدە پێم ڕاحەتی ڕووحم
بەبێ ئاوی حەیاتی تۆ جگەرسووتاو و برژاوم

بە شەوقی شەوچرای کوڵمت فریوت دا کە مورغی دڵ
بە شێوەی زولفەکەت زانیم کە من گیرۆدەیی داوم

کە دیتم شەمعی ڕوخسارت بە پەروانەی دڵی خۆم کوت
لەنێو چاوانی خۆم نووسیوە ھەر بەو شەمعە سووتاوم

تەماشای چاوەکەم کردی برۆت فەرمووی ئەمن تاقم
بە شۆخی زوڵفی لاولاوت دەوێژێ ھەر ئەمن لاوم

دەڵێن وا جێژنی نەورۆزە، دڵم پڕ ئاتەش و سۆزە
وەرە بۆ جێژنە پیرۆزە بدەم ڕووحم بەسەرچاوم

وەرە سەرچاوەیی چاوم دەڵێی دەریایی عەممانە
تەماشای ئەشکی گوڵنارم لە سایەی چاوی خوێناوم

ھەمووکەس مەستی بادەی کەیف و شەوقی بەزمی جانانە
بەتەنیا ھەر ئەمن ئەمڕۆ لە خاکی مەینەتا ماوم

تەماشای چاوی نێرگس کە بە مەستووری چ مەخموورە
تەماشای پێکەنینی گوڵ بە ئەحواڵی پەشێواوم

دییارە ساقی بێ باقی، نییە مەیلی بە دڵداری
دەڵێم ھا نەقدی جان و دڵ، دەڵێ لاچۆ لەبەر چاوم

دەوای ھیجرانی گوڵ ئەی دڵ لە شێخ ئەحمەد تەمەننا کە
بڵێ ئەمڕۆ بە ناحەق نەونەمامێ جەرگی پێکاوم

حەقم بستێنە ئەی نەخلی موراد و سەروی ئازادم
وەکوو عاڕەب دەخیلت بم زەلیل و زار و داماوم

حەریقی ناری ھیجران و غەریقی ئەشکی حیرمانم
لە خاک و بادی عالەمدا ئەنیسی ئاگر و تاوم

🔸حەریق
@trupkirezgari
لەگەڵ ڕێز و سڵاو و خۆشەویستی،
بەناوی خۆم و هەموو بەڕێوەبەران و ئەندامانی بە ئەمەگ و هاوڕێی هەمیشەییمان
ڕێز و خۆشەویستی تێکەڵاوی بۆن و بەرامەی گوڵە هەنارەکانی پاییزی ئاڕاستە دەکەین بە ڕەنگی هەزار ڕەنگی گەڵا پاییزییەعاشقەکانی جووت و نەخشین
سڵاوێکی گەرم و بەتین دەنێرین بۆ ڕۆحی بەرز و قامەتی سەوزی خۆبەخشانەکانی فێرکار و مامۆستایانی زانای ڕێگای زانست و زانستپەروری کوردەواری،
لێرەڕا سڵاو و دروود و خۆشەویستی خۆمان لە هەمبەر مەقامی بەرزی مامۆستایانی دڵسۆزی زمان، کەڵتوور و هونەری کورد ڕادەگەینین
ڕۆژی پیرۆز و جیهانیی مامۆستا
لە هەمووان پیرۆزبایی دەکەین.
بمێنن هەڵۆ و تەوارە تیژباڵەکانی خاکی کوردستانەکەم.
ئێوەن هۆی شانازی و بەرزی و سەربەرزیمان


🔸ڕۆژی جیهانی مامۆستا لە هەموو ئازیزان بەپیرۆز بێت❤️🍀❤️🍀

🍀ترۆپکی ڕزگاری

@trupkirezgari
دڵم تەنگە وەکوو خونچەی دەمی تۆ
سەرم گێژە لە گێژی پەرچەمی تۆ
دڵ و گیان و ژیانم دا بە ماچێ
وتت پێک نایە زۆری من کەمی تۆ

لە چەشنی ئاگرن کوڵمی گەشی تۆ
لە مار ئەستەمترن پرچی ڕەشی تۆ
بڵێم وەک چی دەچێ، هەر گوڵ دەزانم
لە گوڵ ناسکترە ناسک لەشی تۆ

لە گوارەی پڕپەڕەنگ دڵ پڕ پەڕەنگم
چەماوی بەژن و باڵای شۆخ و شەنگم
لەسەر سینەی سپی چاوم سپی بوو
لە تاوی زەردەلیمۆت زەردە ڕەنگم

کش و ماتە جیهان لە ژوانی، دەنوێ
گەلاوێژ بۆ مە دەڕوانێ لەسەر سوێ
چریکەی بولبولێک دێ وا دەزانم
چپەی ماچی من و تۆی هاتە بەر گوێ

🔸هەژار

@trupkirezgari
بوار واران
Mehrdad Moshashai @lakmusiic
#سیدمهرداد_مشعشعی
#بوار_واران




‌‌بـوار واران لە ماڵان گەرمـە شینـە
سوارو سەر سواران لەێرہ چینـە
دەوار هەڵدامە تـا دۆژمەن نەزانی
لە سەر گوونای نەمامان شون شینە
لە پرشەی خوێن گەڵای داران ڕەنگینە
هەزار خەرمان لە گیس بڕیایە لەێرە
چمان مەرگ عەزیز بێستۊنە
بوار واران هەڵاجم هەر خوەدی خوەد
هە خوەد زانی چە دەردێ هالە سینە
بوار واران لە ماڵان گەرمەشینە
سوار و سەر سواران لەؽرە چینە

#سیدمهرداد_مشعشعی

شیعر عه‌لی ئۆڵفەتی
@trupkirezgari
پووچەڵی

هەست بە پووچەڵی کردن دەگەڵ ئەوەی پووچەڵت بزانن و پێت سووک بڕوانن جیاوازی زۆرە
بەس کاتەکانتان بۆ شتێ تەرخان کەن
لە داهاتوو بە  پووچەڵ لێتان نەڕوانن.
جیاوازی نییە، تەرخانی هەست و کات  بۆ نیشتمان بێ یان ئەوین یاکوو هاوڕێ و هاوماڵ!

🔸نەناسراو!

@trupkirezgari
2025/07/04 10:39:55
Back to Top
HTML Embed Code: