WISEDANY_KORDEWARY Telegram 1997
#شاگە.
شاگە، لە جێگەی بەکارهێنانی وشەگەلێکی هاوشێوەی (دەم باش / کات باش/ ژیان باش/ سات باش)
شاگا واتا لەجێگەی خۆشدا بی، خاڵێک جێی سەرنجە و کوتوومانە بەجێی سەلام/ نییە هەرکەس ڕای ‌وایە سەلام/ بکات بیروڕای بەحورمەتە بەڵام خوازەی خێر و خۆشی و شادی و لەشادیدا بی، دەتوانێت وەک شەو باش، ڕۆژ باش، ئێوارە باش بەکار بێ و کێشەیشی ‌نییە،
پاشان سەیری ئەو بابەتەش بکەین و چاوێکی پێدا بخشێنین
(سەلام، سڵاو، سڵام، سلاڤ،سڵم...)
"وشەی مێرحەبا کە لە تورکیی ئیستانبوولییەوە هاتووتە" نێو زاراوەی کورمانجی ‌ژووروو.
باسی وشەگەلێکی وەک /سڵاومان/ پێشووتر کردبوو.
شاگا لە هەمبانەبۆرینەدا هاتووە.

شا= شاد
گا= گە= شوێن= جێگا
شاگا = جێت خۆش بێ، شاد بی
کە شاد بی هەموو داخوازەکانی خۆشی و ساغی و تەندروستی دەبڕێتە‌ بەرخۆی و بنێشەیێکی ڕەسەن و کوردیشی هەیە.
ئێستاش شاگە/ شاگا وتمان دەتواندرێت لە جێگەی وشەی کات باش/ ئێوارە باش...هاتد بێت.
بەڵام/شەگە/ و /شابە/ بە واتای درود دێت.
ڕەگەزی وشەی /شاگە/ گەر سەیری بکەین لە کوردیدا خاوەن ڕەگەزێکی پاراوە وەک وشەکانێکی
سەرنجی ئەو وشانە بدەن:
شاش/شاشک/شاشیک: پێچ، مێزەر، ئەوەی لە سەر دەپێچرێ

شاپرزە: شپرزە، سەرلێشێواو، شا + پرزە، سەرپرزە، شا بە مانای سەروپرزە بە مانای ئاڵۆز

شاتک: رەگی مل، پێوەندی سەر، تەک سەر، لە گەڵ سەر
شاچاخ: گوڵینگە و لەرزانەی گەورە کە لە سەری دەدەن.

شاخ: زەقی ڕەقی سەری حەیوان
شاخڤەدان: سەرپەڕاندن، هەڵپەرتاوتن،
شاد: سەرخۆش، بە کەیف
شادمان/شادومان: ڕەنگە شاد دەمان (کاتە خۆشەکان) یان شادیمان/شادیمەن (دیمانەی شایانە یان دیمەنی شایانە) بووبێ
شانە: ئامرازی داهێنانی مووی سەر
شاگرد: بەردەستی وەستا،
شا: سەر، گرد؛ بە دەور
شاگەشکە: سەرگەشتە
لە قۆناخێکی دواتردا ڕەنگە پیتی "ر" وەک پاشگر بە "شا" نووسابێ و بووبێ بە "شار" بە هەمان مانای سەر:
شار: سەرپۆشی ژنانە
شاڵ: مێزەر و پشتێنی سەید
شار: دەسرۆکەی دەوری کڵاوی لباد
شاباش: شاواش، شاوەش، سەروەش، سەرخۆش، سەرخۆشانە
شاهیک: بریقەدار، سەرنجڕاکێش
شاوەلە/شاوەلێ: شا: سەر، وەلە: گوند، گوندی سەرێ، گوندێکە لە ناوچەی نەغەدە

شار: ماڵ و ناوەندی سەرەکیی مێرولە و زەردەواڵە
شار: پێچەوانەی لادێ،
شار: ناوەندی یاری لە کایەی منداڵاندا
شەتری: ڕیزە گوڵینگەی سەروپۆر، گێلگێلە
شەخس: شاکەس، مرۆ، پیاو، کەس - قەبری پیاوچاکان
شەخسان: ڕەنگ پێنەمان لە بەر
شەخف: بان سواخدان
شەدە: پارچەیەکی ڕەش یان سوور بۆ مێزەر، سەرپێچی ژنانە

شەڕانخێوی: غارغارێن بە ئەسپ لە مەیداندا، سواران خێو
شەرپل/شەرپلان/شەرپلێن: سەرگەردان
شەرپەزە: شپرزە
شەرشوب: لاسەرە، خشڵێکی ژنانە
شەریک: سەر یەک؟ یەک سەر؟
شەس: هەست، هۆش
شەس: قامکە گەورە
شەس بێدار: بەئاگا، بەخەبەر
شەش: هەموو؟ یەکسەر؟ وەک شەشدانگ، شەشخان، شەشدەر
شەعر: دەسرۆکەی سەرپێچی ژنان و پیاوان
شەو: وەک سەر ڕەش؟
     لە بەرامبەردا: ڕوو: وەک ڕۆژ
شەقۆن: بەسەر لێدانی مەڕ و بەران
شەکان/شەکین/شەکاندن: لەرینەوە لە بەر با
شەکە: کڵاوی لە پێستە مەڕ
شەکیلە: پارچە هەمانەی خۆشکراو بۆ بەسەر دەفرداکردن،
شەکێن: گۆبازی
شەگە: شاگا، شاگە، خۆش بە
شەگە: میچ کە میر هاتبێ، جگ لە سەر لاپانەکەی
شەلایی: دەسرەی کاغەزی
شەلک: چارۆکەی سەر شان و سەرپۆش
شەماڵ: لای سەروو
شەممە: سەرەتای حەوتوو
شەند: دەنووک
شەوک: زەنبەرێکە، دەرزیلە کە دە سەر و پێچی دەچەقێنن
شەوشین: پەرێشانبوون
شەوکەت: شا/وەک/ەت، شان و شکۆ، پایەبەرزی...

کەواتە وشەگەلی وەک /شا/ و /شە/ سەلماندێری دیرۆکی و کۆنی ئەو وشەیە و بایخدانی بەکارهێنانی هەیە لە دەم و کات و ساتی خۆی.

سەرچاوەکان
فەرهەنگی:
#هەنبانەبۆرینە
فەرهەنگی:
#ناهید
فەرهەنگی:
#کاوە
مامۆستا:
#سۆران_حەمەڕەش

https://www.tgoop.com/joinchat-NVjHBDqDQoA4ZjJk

tgoop.com/wisedany_kordewary/1997
Create:
Last Update:

BY وشەی دانسقەی کوردی

Share with your friend now:
tgoop.com/wisedany_kordewary/1997

View MORE
Open in Telegram

Telegram News

Date: |

Among the requests, the Brazilian electoral Court wanted to know if they could obtain data on the origins of malicious content posted on the platform. According to the TSE, this would enable the authorities to track false content and identify the user responsible for publishing it in the first place. As the broader market downturn continues, yelling online has become the crypto trader’s latest coping mechanism after the rise of Goblintown Ethereum NFTs at the end of May and beginning of June, where holders made incoherent groaning sounds and role-played as urine-loving goblin creatures in late-night Twitter Spaces. Hui said the messages, which included urging the disruption of airport operations, were attempts to incite followers to make use of poisonous, corrosive or flammable substances to vandalize police vehicles, and also called on others to make weapons to harm police. ZDNET RECOMMENDS Select: Settings – Manage Channel – Administrators – Add administrator. From your list of subscribers, select the correct user. A new window will appear on the screen. Check the rights you’re willing to give to your administrator.
from us

Telegram وشەی دانسقەی کوردی
FROM American