tgoop.com/wisedany_kordewary/2006
Last Update:
▫️#مامۆستا
▫️زاراوەیەکی بواری پەروەردەیە، دوای ئەوەی قوتابخانەی حوکمی لە سەدەی بیستەم دروست بوو، لە بەرامبەر وشەکانی «موعەلیم» و «مودەڕیسی» عەرەبی، تەوفێق وەهبی دایهێنا، لەسەر ئەو بنەمایەی «مام» وشەی ڕێزگرتنە بە کەسێ لە خۆت گەورەتر دەڵێی «مام». «وەستا»ش ناوی پسپۆرییە و دەلالەت لە زانایی ئەو کەسە دەکات، کە لە شتەکان زانە.
▫️کەواشبێ بۆ کۆکردنەوەی «مام» و «وەستا» وشەی «ماموەستا» دروست دەبێ، کە بە گۆڕانێکی کەم بۆ خۆشکردنی خوێندنەوە، ئەو «مام وەستا»یەش دەبێتە «مامۆستا» ئیدی تەوفێق وەهبی ئەم زاراوەیەی بەو شێوەیە دروست کرد، زاراوەیەکی ئاسان و خۆش و واتاداریش بوو، بۆیە بە زوویی بەکارهێنراو کەوتە فەرهەنگی دەربڕینی کوردییەکان.
▫️شایانی باسە لە بەرامبەر وشەکانی موعەلیمە و «مودەڕیسە»ش کە بۆ ژن بە کار دەهێنرێن، لەسەر هەمان بنەمای وشەی «مامۆستا» تەوفیق وەهبی وشەی «پووروەستا»ی دروست کردبوو، بەڵام «پوورە وەستا» دیارە ڕێک نەبوو و خەڵک بە ئاسانی نەیدەتوانی قەبووڵی بکات و بەکاری بێنێ بۆیە کەس بەکاری نەهێنا و وشەی «مامۆستا» بۆ ژنانیش هەر بەکارهێنرا.
▫️سەرچاوە: کتێبی فەرهەنگی ئەدەب و رۆشنبیری، دوکتۆر ئیدریس عەبدوڵڵا
https://www.tgoop.com/joinchat-NVjHBDqDQoA4ZjJk
BY وشەی دانسقەی کوردی
Share with your friend now:
tgoop.com/wisedany_kordewary/2006