tgoop.com/xatr_jam/2046
Last Update:
⬅ئاگاداری ڕۆژووی عەرەفە بن وخۆتان مەحروم مەکەن لەو فەزڵە گەورەیە بە بیانوی ئەوەی دەکەوێتە شەممەوە.⬇
👈بەئاگا بن/ ئەو فەرموودەیەی کە نەهی دەکات لە بەڕۆژووبوونی ڕۆژانی شەممان تەنها بۆ واجب نەبێت، فەرموودەیەکی لاوازە، وزانایانی فەرموودەناسان وەک (ئیمامی زوهری، ومالک، وئەوزاعی، ئەحمەدی کوڕی حەنبەل، ویەحیا کوڕی سعیدی قەطان، ونەسائی، وئەبوداود) بەلاواز وضعيف لە قەڵەمیان داوە.
ئەگەر صحيح ــش بێت هەندێک لە سەلەف فەرموویانە مەنسوخە وحوکمەکەی هەڵگیراوەتەوە.
⬅ئەگەر بەڕۆژووبوون لە شەممەدا بۆ سوننەت بە ڕەهایی دروست نەبێت ئەی چۆن لەم هەموو فەرموودە صەحیحەدا لەوەڵامی کەسێک کە بیەوێت هەینی بەڕۆژوو بێت پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: "لاَ يَصُومَنَّ أَحَدُكُمْ يَوْمَ الجُمُعَةِ إِلاَّ يَوْمًا قَبْلَهُ أَوْ بَعْدَهُ" (١).
ڕۆژێک پێش هەینی یان دوای هەینی بەڕۆژووبە لەگەڵیدا.
👈مەگەر دوای هەینی ڕۆژی شەممە ناکات؟!.
⬅بگرە بە پێچەوانەوە هاتووە لە أُمَّ سَلَمَةَ رضي الله عنها کە دەفەرموێت: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ يَصُومُ يَوْمَ السَّبْتِ وَيَوْمَ الْأَحَدِ أَكْثَرَ مِمَّا يَصُومُ مِنَ الْأَيَّامِ، وَيَقُولُ : " إِنَّهُمَا يَوْمَا عِيدِ الْمُشْرِكِينَ، فَأَنَا أُحِبُّ أَنْ أُخَالِفَهُمْ "(٢).
واتە: زۆرترین ئەو ڕۆژانەی کە پێغەمبەری خواﷺ تێیدا بەڕۆژوو دەبوو ڕۆژانی شەممە ویەک شەممان بوو.
وە دەیفەرموو: ئەم دوو ڕۆژە جەژنی کافرەکانە، من پێم خۆشە موخالەفەیان بکەم تێیدا وبەڕۆژوو بم -چونکە ئەوان هەرگیز تێیدا بەڕۆژوو نابن-.
🔑بۆیە فەزڵی گەورەیی ڕۆژە سوننەتەکان لەبەر ئەوەی کەوتبێتە شەممانەوە لە کیس خۆتان مەدەن بەتایبەت ڕۆژووی عەرەفە کە کەفارەتی تاوانی دوو ساڵە.
ڕۆژووی عەرەفەی ئەمساڵ دەکەوێتە شەممەوە، ولە کیس خۆتانی مەدەن بەهۆی فەتوای کەسانێکەوە کە چەند فەرموودەیەکی لاواز ومەنسوخ -کە دیندارێتیان پێ ناکرێت- دەکەنە بەڵگە وخەڵک مەحروم دەکەم لەو فەزڵە.
(١): أخرجه البخاري (١٩٨٥)، ومسلم (١١٤٤) من حديث أبي هريرة رضي الله عنه.
(٢): أخرجه أحمد (٢٦٧٥٠)، والحاكم (١٥٩٣)، وابن حبَّان (٣٦٤٦)، وابن خزيمة (٢١٦٧)، والبيهقي (٨٤٩٧)، قال ابن تيمية في «اقتضاء الصراط المستقيم» (١/ ٥٠٩): وصحَّحه بعضُ الحفَّاظ.
وممَّن صحَّح الحديثَ الحاكمُ ووافقه الذهبيُّ، وصحَّحه ابن حبَّان وابن خزيمة [انظر: «نيل الأوطار» للشوكاني (٥/ ٣٣٩)].
🛑تکایە ئەم بابەتە ⬆ لای خۆتان بڵاو بکەنەوە تا خەڵکی مەحروم نەبن لەو فەزڵە گەورەیە بەهۆی فەتوای هەڵەی کەسانێکەوە.
BY خـاتـرجـەمـــ🤍
Share with your friend now:
tgoop.com/xatr_jam/2046