tgoop.com/xor2021/5
Last Update:
📌بانگەوازی فستیڤاڵی ناوچەیی چیرۆکی گش پەسەن و هەمەکی «خۆر» بانه
فراخوان اولین جشنوارە منطقەای داستان عامه پسند به زبان کوردی در بانه
♦️ بنکەی ئەدەبی-فەرهەنگی بانە بەڕۆژە، بە هاوکاری ئیدارەی ئیرشادی ئیسلامی شاری بانه، بە مەبەستی «ئاشتکردنەوەی جەماوەری خەڵک لەگەڵ ئەدەبی چیرۆک، دۆزینەوەی پێنووسە ونەکانی ناو هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا، سازکردنی پردێکی پەیوەندی نێوان خەڵکی هەمەکی و ئەدەبیات» فستیڤاڵێکی ناوچەیی تایبەت بە چیرۆکی هەمەکی و گش پەسەن بەڕێوە دەبات.
♦️مەرجەکانی بەشداری:
۱. هەر نووسەرێک دەتوانی تا3 بەرهەم ڕادەستی فستیڤاڵ پکات.
٢. مەرجێک بۆ قەبارەی چیرۆکەکان نییه.
٣.هەر نووسەرێک پێویستە کورتەیێک لە ژیانی، ژمارەی پەیوەندی و ناونیشانی خۆی هاوپێچی بەرهەمەکان بکات.
٤.مافی بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکان بۆ فستیڤاڵ پاڕێزراوە.
♦️بە کەسانی سەرکەوتوو لەم فستیڤاڵە، خەڵاتی نەقدی و ڕێزنامه پێشکەش دەکرێ.
♦️ڕۆژمێری فستیڤاڵ:
مۆڵەتی ناردنی بەرهەم: ۳٠ی مانگی خەزڵوەری(آبان)۱۴۰۰ی هەتاوی
ناساندنی براوەکان: کۆتایی مانگی سەرماوەز (آذر)
ڕێگەکانی ناردنی بەرهەم؛
@chirok2021baneh
@Baneberoje
@xor2021
BY فستیڤاڵی ناوچەیی چیرۆکی هەمەکی «خۆر» بانە
Share with your friend now:
tgoop.com/xor2021/5