tgoop.com/yadgarem/28888
Create:
Last Update:
Last Update:
بە ئافرەتێكی دەشتەكی ووترا:
هۆكاری خۆشەویستیت چییە بۆ پیاوەكەت..؟
فەرمووی:
كاتێك دێتەوە ماڵ دەم بە خەندەیە و كاتێكیش دەڕوات لە ماڵ بە هەمان شێوە دەم بە خەندە و زەردەخەنە دەكات
ئەو خواردنەی كە بۆی ئامادە دەكەم دەیخوات، پسیار ناكات لەوەی شتێك ئامادە نەبێت.
لە پیاوەكەیان پرسی:
هۆكاری خۆشەویستی تۆ چییە بۆ هاوسەرەكەت..؟
فەرمووی: دینەكەی پاڕاستوە (دەستی بە دینەكەیەوە گرتووە) قسەكانی نەرم و دڵخۆشكەرن بۆم وە چاوەكانی دێنێتە خوار (ڕێزگرتن) وە بۆڵە بۆڵ و مناقەشە ناكات،
لە گرنگترین پێكهاتەكان كە ژیانی خێزانی لەسەر هەڵدەسوڕێت:
نەرمونیانی و قسەخۆشی سینەفراوانی و لێبوردەییە
BY 𝗬𝗔𝗗𝗚𝗔𝗥𝗘𝗠
Share with your friend now:
tgoop.com/yadgarem/28888