Telegram Web
وەکوو ئاونگی سەر گوڵ داڕژا سەر من خەمێکی ورد...

#عەونی
دەردی من با کەس نەزانێ
تۆ لەگەڵ خەڵکی جودای


#دیوار
کە دوێنێ شەمعی مەجلیس بوو
چریسکەی ڕوومەتی ئاڵی

ئەوا ئەمڕۆ ئەڵێی داغە
لە جەرگا فیرقەتی خاڵی

بەڵێ عاشق ئەگەر سەد بار
بنۆشێ بادەیی عوشرەت

ئەبێ هەر ئاخری بخوا
بەسەر شیرینییا تاڵی..



#ئەخۆل
سەرەکەم فیدات عەزیزم، وەرە زیز مەبە لەسەر دڵ

سەرە پایەبەندی تۆیە، دڵە ماڵی خۆتە تا بم


#وەفایی
دوژمنی خوێنیی خەوە، دیدەیی بێداری من


#نالی
قوربان.. قوربانەن جەژنەن شادییەن
دەس نە گەردەنەن ڕۆی ئازادییەن

ھەرکەس گیان وە کەف پەی نیگارێوەن
ھەریەک قوربانیی وەفادارێوەن

قوربانی مشیۆ جە عەیب بەری بۆ
فیدایی پەسەند ڕای دڵبەری بۆ


#مەولەوی
من ساڵهایە،
بەس لەگەڵ خۆمدا و
هەر بە تەنیا جەژن ئەکەم...

من دەمەوێ ئەمساڵ،
لەگەڵ ژینگە و دار جەژن بکەم
لەگەڵ دێهات و ناوچە و شار جەژن بکەم
لەگەڵ گوڵ و ماچ و دڵدار جەژن بکەم
لەگەڵ هەوار، لەگەڵ دیار، لەگەڵ هەژار جەژن بکەم

#ئارام_مەلەکشا
دەرچوونم بۆ نەبوو
عەشقی تۆ دەوری دام
من ئێستا لە نەخشەی تازەتا
دوورگەی تۆم..


#شێرکۆ_بێکەس
ڕوو لە نووری ڕوویی یــــــارم
حەزرەتی بێچوون ئەکەم..



#حەزرەتی_غەوس
بە لەیلا بۆ دەڵێن مەجنوون کە مرد دێوانەیێ کەمتر
لە دارولعیشقی دنیادا بڵێن فەرزانەیێ کەمتر


#حەمدی
حەیرانی دەمت بم بەمەسەل شووشەگوڵاوە
قوربانی دوو زولفت کە دەڵێی سونبولی خاوە

مەیلت ئەوە چەند ڕۆژە لەسەر وەعدە نەماوە
وەک شووشەیی ناسک دڵی بێچارە شکاوە


#ئەدیب
وەکوو یووسوف
لە زیندانی غەما حەپسی عەزیزێکم..

لەبۆ تەسکینی دڵ
گەر ڕوو لەلای کەنعان نەکەم چ بکەم..


#صافی_هیرانی
تۆ بە دڵ کانی وەفا من بێوەفا
بێوەفایی من بەقوربانی وەفات..


#ناری
سەبر دەرمانی دڵ ناکا
کە مـن پەیوەندی یارێکـم..



#دڵدار
جنوونی حەزرەتی مەجنوونە بۆتە شوهرەتی لەیلا
ئەگەر عەقڵم ببێ تەرکی مەقاماتی سەلەف ناکەم


#حەمدی
تۆ کە لۆرتی حوسنی ئەمڕۆ فەرزە من بێبەش نەکەی
موستەحەققی ڕووت و موحتاجی زەکاتم ڕۆحەکەم

من بە قووتی وەسڵی ئێوارە و سبەینێی تۆ ئەژیم
توخودا تۆش نەیبڕی مووچە و بەراتم ڕۆحەکەم

شەو ئەزانی بۆ چی هەر دەور و خولی ڕووی تۆ ئەدەم
تا بزانی من کە پەروانەی چراتم ڕۆحەکەم


#بێخود
وەک پووش و پەڵاشێکە بەدەم باوە دڵی من...

#بێخود
بۆچ مایلی تەنهایی؟ سەودایێکە خۆڕایی...
ئەی مەردومی بینایی، لەم کولبەیی تارەت چی!

#نالی

مەردوم: گلێنەی چاو

#واتە : ئەی گلێنەی چاوم!
ئەی مایەی بیناییم! بۆچ حەزت لێیە وێنەت لە شوێنی تەنهایی و چۆڵایی ناو چاوما بژیی، کە مادەم خۆتی لە بەرچاو نیت وەک کەلاوە و وێرانە وایە. شوێنی وا شوێنێ نییە تیا بحەسێیتەوە... کەلاوەی تاریکی چاوم بەجێ ‌بێڵە کە خۆتی لێ دیار نیت...
با بە نەمانی وێنەشت لە چاوما کوێراییم بەجارێ دابێ...
بە بێ تۆ قەت نەژیم، شادیم نەمێنێ، دیدە بێ نوور بم!

دەمێک ئارامی ڕۆحم بە، حەیاتم، عومرەکەم، چاوم!

#وەفایی
2024/11/28 12:17:52
Back to Top
HTML Embed Code: