تۆ وەک کام وەرزی ساڵ دەچی
بە دوو چاوی نێرگزت بەهارستانی
بە مەیلت، سووری هاوینی
بە لیمۆت، قەوسی پاییزی
بە ڕووی بەفرینت، زستانی
تۆ وەک کام وەرزی ساڵ دەچی
هەر کە دەتبینم بۆ کاتێ
دیتنێکت، خەمی ساڵێکم دەداتێ
#ناسر_ئاغابرا
بە دوو چاوی نێرگزت بەهارستانی
بە مەیلت، سووری هاوینی
بە لیمۆت، قەوسی پاییزی
بە ڕووی بەفرینت، زستانی
تۆ وەک کام وەرزی ساڵ دەچی
هەر کە دەتبینم بۆ کاتێ
دیتنێکت، خەمی ساڵێکم دەداتێ
#ناسر_ئاغابرا
لێرە نیت و بەڵام هێشتا
لەسەر زاری پەڕەسێلکەی ئێوارانی و
لە نەغمەی ڕەش و سپیدا
دوو باڵی تەڕی گریانی و
لەسەر پاییز و
لەسەر من
لەنگەر ئەگری !
#شێرکۆ_بێکەس
لەسەر زاری پەڕەسێلکەی ئێوارانی و
لە نەغمەی ڕەش و سپیدا
دوو باڵی تەڕی گریانی و
لەسەر پاییز و
لەسەر من
لەنگەر ئەگری !
#شێرکۆ_بێکەس
دڵم هاوینسیفەت بۆ دیدەنیی یار گەرمە ئەمڕۆ من
ئەما یارم لەئاستی من ئەڵێی سەرمایی زستانە
#ئەحمەد_موختار_جاف
ئەما یارم لەئاستی من ئەڵێی سەرمایی زستانە
#ئەحمەد_موختار_جاف
لێرە نیت و لێرەش نەبیت، هەر چرای چاو و بیناییت
لێرە نیت و لێرەش نەبیت، هەر سەرچاوەی دڵنەواییت
لێرە نیت و لێرەش نەبیت، تۆ هەر لێرەی لەناو گیانما
لێرە نیت و لێرەش نەبیت، بۆ ترس و بیم دڵنیاییت
#نوری_بێخاڵی
لێرە نیت و لێرەش نەبیت، هەر سەرچاوەی دڵنەواییت
لێرە نیت و لێرەش نەبیت، تۆ هەر لێرەی لەناو گیانما
لێرە نیت و لێرەش نەبیت، بۆ ترس و بیم دڵنیاییت
#نوری_بێخاڵی
لەو ڕۆژەوە
تەخت و تاجی مەملەکەتت داگیر کردووم
هەر پنجێک گیا با لێی بدا
من لەگەڵ ئەو بەدەم باوە دەشنێمەوە...
لەو ڕۆژەوە
من هەسارەی بێ تەوەرم
بە ئازادی
بە گەردووندا دەخولێمەوە!
من لەو هەموو بەختەوەرییە ڕانەهاتووم
دەخیلت بم
ماوەم بدە تا لێی ڕابێم...
زۆر دەترسم دامڕمێنێ
زۆر دەترسم
دەرنەبەم و بە چۆکدا بێم
#پەشێو
تەخت و تاجی مەملەکەتت داگیر کردووم
هەر پنجێک گیا با لێی بدا
من لەگەڵ ئەو بەدەم باوە دەشنێمەوە...
لەو ڕۆژەوە
من هەسارەی بێ تەوەرم
بە ئازادی
بە گەردووندا دەخولێمەوە!
من لەو هەموو بەختەوەرییە ڕانەهاتووم
دەخیلت بم
ماوەم بدە تا لێی ڕابێم...
زۆر دەترسم دامڕمێنێ
زۆر دەترسم
دەرنەبەم و بە چۆکدا بێم
#پەشێو
کاپتن تۆ زەمەنی فرمێسک نا خوێنیتەوە
تێناگەی
ئەو دەمەی پیاو دەگری
کەون چ خەلەلێکی تێدایە
کاپتن....!!
#جەمال_غەمبار
تێناگەی
ئەو دەمەی پیاو دەگری
کەون چ خەلەلێکی تێدایە
کاپتن....!!
#جەمال_غەمبار