Telegram Web
جەژنی قوربانن دڵم شاد کەرۆ
بنێ وەی گەردەن شمشێری ئەبرۆ


#خادیم
چاوت ئاو و دەستەکانت با و
ئەوینت تۆوی گوڵی هۆنراوەمە
ئەی کچەکە!

#شێرکۆ_بێکەس
مەگەر تۆ عەرزی حاڵم کەی لە کن یار
قەڵەم ساغی قسە: من نیمە یـــــارا...


#مەحوی
واتا: ئەی قەڵەم من خۆم ناتوانم مەگەر تۆ حاڵم لای یار باس بکەیت و حاڵی دەردمی بۆ بنووسی و داوای لێ بکەی جارێ ناوم بهێنێ.
سەماعی سازی عیشق و ڕێگە بۆ پاڕانەوەت مەحوی
لە بەر قاپی تەڵەب بێ، گوێ دەبێ کەڕ بێ، زوبانت لاڵ


#مەحوی
واتا: مەحوی ئەگەر مەبەستت ئەوەبێ گوێت لە ساز و ئاوازی عشق بێ و ڕێگات بدرێ لەبەر دەرگای یاردا بپاڕێیتەوە، دەبێ سەر بۆ باری دڵداری شۆڕکەیت و هیچ نەبیسی و هیچ نەڵێیت.
وەرە ئەی کۆنە یاری خەمڕەوێنم
وەرە ئەی تازە بووکی دڵڕفێنم

#ناسر_ئاغابرا
تۆ وەک کام وەرزی ساڵ دەچی
بە دوو چاوی نێرگزت بەهارستانی
بە مەیلت، سووری هاوینی
بە لیمۆت، قەوسی پاییزی
بە ڕووی بەفرینت، زستانی
تۆ وەک کام وەرزی ساڵ دەچی
هەر کە دەتبینم بۆ کاتێ
دیتنێکت، خەمی ساڵێکم دەداتێ

#ناسر_ئاغابرا
لێرە نیت و بەڵام هێشتا
لەسەر زاری پەڕەسێلکەی ئێوارانی و
لە نەغمەی ڕەش و سپیدا
دوو باڵی تەڕی گریانی و
لەسەر پاییز و
لەسەر من
لەنگەر ئەگری !

#شێرکۆ_بێکەس
عەزیزم دڵ ڕەقە و خۆم فەرد و تەنهام
دەترسم بمکووژێ ئەم دەردە بێ تۆ..


#نالی
دڵ کە وەک مەجنوونە ئەوڕۆ ئارەزووی لەیلا دەکا
هەر وەکوو وەحشی دەسووڕێ حەز لە جێی سەحرا دەکا


#موخلیس
هەزار جار هێمنیش بم بۆ ویساڵت چۆن پەلەم نابێ؟

#هێمن
دڵم هاوینسیفەت بۆ دیدەنیی یار گەرمە ئەمڕۆ من
ئەما یارم لەئاستی من ئەڵێی سەرمایی زستانە

#ئەحمەد_موختار_جاف
بە دارمێوی خەیاڵمەوە ئاوێزانی
وەک جوانترین هێشووە ترێ

#پەشێو
تازه ماسیی تاسەباری دەستی تینووت
ڕێی نییه بۆ دەریای سینەم...


#سواره_ئیلخانیزاده
شەوێکی چاوەنواڕت بووم، نەهاتی گیانەکەم، ویستت
منی دڵ ناسکی شاعیر بگێڕم ماتەمێکی تر


#هێمن
من تاریکم وەک شەوەزەنگ
تۆ گیانی، تیشکی، ڕووناکی


#جەلال_مەلەکشا
جگەر دەبڕێ، دڵ ئەڕفێنێت و دەڕوا
چ بێ مروەت، چ بێ پەروا، چ بێ باک

وتم: عیشق ئاگری گرتە وجوودم
وتی: ھەر بابەتی سووتانە خاشاک


#مەحوی
لێرە نیت و لێرەش نەبیت، هەر چرای چاو و بیناییت
لێرە نیت و لێرەش نەبیت، هەر سەرچاوەی دڵنەواییت
لێرە نیت و لێرەش نەبیت، تۆ هەر لێرەی لەناو گیانما
لێرە نیت و لێرەش نەبیت، بۆ ترس و بیم دڵنیاییت

#نوری_بێخاڵی
لەو ڕۆژەوە
تەخت و تاجی مەملەکەتت داگیر کردووم
هەر پنجێک گیا با لێی بدا
من لەگەڵ ئەو بەدەم باوە دەشنێمەوە...
لەو ڕۆژەوە
من هەسارەی بێ تەوەرم
بە ئازادی
بە گەردووندا دەخولێمەوە!
من لەو هەموو بەختەوەرییە ڕانەهاتووم
دەخیلت بم
ماوەم بدە تا لێی ڕابێم...
زۆر دەترسم دامڕمێنێ
زۆر دەترسم
دەرنەبەم و بە چۆکدا بێم


#پەشێو
کاپتن تۆ زەمەنی فرمێسک نا خوێنیتەوە
تێناگەی
ئەو دەمەی پیاو دەگری
کەون چ خەلەلێکی تێدایە
کاپتن....!!

#جەمال_غەمبار
“بە بێباکی دەمێکی هات و داغی کردم و ڕۆیی
دەبێ حاڵی چ بێ بولبول، بەهار زۆر پێ نەچوو ڕۆیی؟”


#وەفایی
2025/07/07 02:08:07
Back to Top
HTML Embed Code: