❤زستان❤
@z_harman
زستانان پینەوپەڕۆ،هاوینان قیت قیت بڕۆ
بۆ زستان شەوێ،بۆ پیران تەوێ
ساحیب باغ و بێستانان،شەرمەزارن زستانان
جارێک بە زستانی دەڵێن ساردە
سەرمای زستانێ لە هەوەڵەوە دیارە
قوونێکی هاوینێ سەت کەپۆی زستانێ دێنێ
کچ زستانی دە دەست و پێی دایە
مەڕ هاوینێ دەردی دەگرێ،زستانێ دەمرێ
@z_harman
هاوینان سەرت نەکوڵێ،زستانان دیزەت ناکوڵێ
هاوینان شلومل،زستانان جەواڵ لە مل
زستانان ئاوی گەرم مەڵحەمە
زستان ڕۆژێکی بمێنێ ،کاری خۆی هەر دەکا
هەر وا هاوین نابێ،زستان دادێتەوە.
@z_harman
هاوینان مار مشکی دەخوا و زستانان مشک ماری
زستان سەرهەڵوەشێن بێ ،نەک کلکڕاوەشێن
چلەی زستانێ خوێن ببارێ،باران نابارێ.
دێمە دەرێ زستانە،دەچمە ژوورێ مەستانە.
@z_harman
فەرهەنگی زارەکیی موکریان
م.سەلاح پایانیانی

❤7
@z_harman
هەموو کەس بە عەیبی خۆی کوێرە.
نە ژنی نزیک باوان،نە گوێرەکەی نزیک ئاوەدان.
نەقیزە ئەزانێ کەر بە کوێدا ئەروا.
نەڵییت کوا ماڵم،ناڵێم کوا قەبرت.
نەچیتە ناو ئاو،مەلە فێر نابی.
هەموو کون،کون نییە دەستی تێڕاکەی.
@z_harman
نە بۆ کوێر هەڵپەڕە،نە بۆ کەڕ گۆرانی بڵێ.
هەزار قەزوان بتەقێنی،بە گوێزێک ئەتگەمێ.
یا زانا بە یا پرسا به.
هێواش بڕۆ،هەمیشە بڕۆ.
هەر کەس لە ماڵێ خۆیا،سەری شا ئەبڕێ.
هەرچی لە ماڵ نەبێ،ژنی ئەدەن بە شوو.
هاوڕێیەکی باش ،لە دە برای خراپ باشترە.
هەر کەس نەیکرد بە قسەی گەوران،بە قنگەوە کەوتە ناو کەندەڵان.
نۆکەری بێ جیرە و مووچە،تاجی سەری ئاغاس.
@z_harman
پەندی پێشینیان
نووسەر و کۆکردنەوە:شێخ محەممەدی خاڵ

👍3❤2
@z_harman
کابرایەک لەو ئالانە باخێکی هەبوو، باخەکە چەند دارگوێزێکی تێدابوو، کابرا ڕۆژێک سەیری کرد توێکڵە گوێزێکی زۆر کەوتووە، بەڵام کەمبوونەوەی گوێزەکە لە چاو توێکڵەکە گەڵێ زیاترە، بۆی دەرکەوت کە ئەمە ورچ پێی فێر بووە، بە تایبەتی کە گوو ورچی لە ناو باخەکەدا بەرچاو کەوت ئیتر هیچ گومانی نەما.
چوو چەند کەسێکی هێنا و خۆیان لێی داگرت، شەوێک سەیر ئەکەن ئەوا ورچێک بە سەر دارگوێزەکەوە خۆی مات داوە، دەروێشێکیش لەو لاوە کۆڵێکی باشی داگرتووە و دایناوە. مانگەشەوە بۆیان دەرکەوت، وەکوو چۆن ورچە فێر بووە دەروێشەکەش هەر بەو جۆرە فێر بووە، دەروێشیان گرت و دەستیان کرد بە لێدانی کام لات دێشێ؛ جا دەروێشەکە ئەیوت: ئاخر موسڵمانەکان، تۆزێ ڕەحمتان هەبێ، من لەو ورچە کەمترم وا لە من ئەدەن و لەو نادەن. کابرای خاوەن باخیش ئەیوت: باوەحیز ورچە فەقیرەکە ئەخوات و ئەڕیت، تۆ ئەخۆیت و ئەبەیت.
@z_harman @z_harman
دوو کابرای هاوڕێ قسەیان کردبوو بە یەک، کە چوونە هەر شوێنێک یەکێکیان درۆ بکا و ئەوەی کەیان پینەی بکا، ئەمەیان کردبوو بە سەرمایەی ژیان و بەڕێوەچوونیان.
ڕۆژێک لە دیوەخانێکا دانیشتبوون درۆزنەکە وتی: ئەرێ کوڕینە:من ئیمڕۆ گوێم لێ بوو سەگێک لە ئاسمانەوە ئەیقوراند نەمزانی چی بوو؟ ئەویکەشیان وتی: چ قەیدی هەیە، بەڵکو تووتەڵەسەگ بووبێت و قەلەڕەش بردبێتی بە ئاسمانا.
کە لە دیوەخانەکە هاتنە دەرەوە پینەکەرەکە بە درۆزنەکەی وت: ماڵکاول تۆ درۆی عەرز بکە، هی عاسمانم بۆ پینە ناکرێ.
@z_harman
ڕشتەی مرواری
✍️:مامۆستا عەلائەدین سەجادی

🤣6👌1
@z_harman
گەورە کە یەک بن میللەت سەر دەخەن
دەڵێن دوو ڕێوی شێرێ کەوڵ ئەکەن
سوحبەتی نادان، تاڵ ڕابواردنە
لە دووی کەر ڕۆین، تەرس بۆن کردنە
پێم بڵێی ڕۆڵە، لەبەرت دەمرم
خشتم تێبگری بەردت تێدەگرم
هەڵۆ بەرز فڕی کەوتە سەر شارێ
تیری پەڕی خۆی هێنایە خوارێ
هیتلەر و یەهوود هێندە دوژمن نین
ئەوەندەی ئێمە لێک هاتووینە قین
@z_harman
ئاخ خوێندەواری فریامان کەوە
بۆ عالەم ڕۆژە، بۆ ئێمە شەوە
پیاوی زۆربڵێ بۆ دۆزەخ بەرە
لەوێشدا ئەڵێ: دارەکەی تەڕە
کە تۆ خۆت شل کرد لە ڕووی ناکەسێ
ئەڵێ: بڕوانە چۆن لێم ئەترسێ؟
شەوچەرە لەبەر «سپڵە» دامەنێ
کە خواردی و ڕۆیی پێت پێدەکەنێ
کەو دەبەنە ڕاو بە فێڵ دەخوێنێ
هاوجینسی خۆیان بۆ کوشتن دێنێ
@z_harman
گوڵبژێرێک لە پەندەکانی مامۆستا پیرەمێرد
گەورە کە یەک بن میللەت سەر دەخەن
دەڵێن دوو ڕێوی شێرێ کەوڵ ئەکەن
سوحبەتی نادان، تاڵ ڕابواردنە
لە دووی کەر ڕۆین، تەرس بۆن کردنە
پێم بڵێی ڕۆڵە، لەبەرت دەمرم
خشتم تێبگری بەردت تێدەگرم
هەڵۆ بەرز فڕی کەوتە سەر شارێ
تیری پەڕی خۆی هێنایە خوارێ
هیتلەر و یەهوود هێندە دوژمن نین
ئەوەندەی ئێمە لێک هاتووینە قین
@z_harman
ئاخ خوێندەواری فریامان کەوە
بۆ عالەم ڕۆژە، بۆ ئێمە شەوە
پیاوی زۆربڵێ بۆ دۆزەخ بەرە
لەوێشدا ئەڵێ: دارەکەی تەڕە
کە تۆ خۆت شل کرد لە ڕووی ناکەسێ
ئەڵێ: بڕوانە چۆن لێم ئەترسێ؟
شەوچەرە لەبەر «سپڵە» دامەنێ
کە خواردی و ڕۆیی پێت پێدەکەنێ
کەو دەبەنە ڕاو بە فێڵ دەخوێنێ
هاوجینسی خۆیان بۆ کوشتن دێنێ
@z_harman
گوڵبژێرێک لە پەندەکانی مامۆستا پیرەمێرد
❤5
@z_harman
کوان شەنگەبێری لە هۆبە و بانان
شڵقەی مەشکەیان بەری بەیانان؟
قۆڵیان هەڵدەکەن دەڵێی بلوورە
سینگیان دەردەخەن پارچەیەک نوورە
دەرزی بەرۆکیان کە دێن دەرێنن
مانگ لە ئاسمانێ بۆ زەوی دێنن
زولفان لابەلا دەکەن بەلادا
ڕۆژ هەوری لەسەر ڕووی خۆی وەلادا
قەد و باڵایان وێنە نەمامان
کێ دی نەمامان بگرن شەمامان؟
@z_harman
میرزا ئەبولحەسەنی سەیفی قازی(سەیفولقوزات)

❤8