Telegram Web
@z_harman

ئەگەر بتهەوێت کەسی داهێنەر درووست بکەی کاتی دەوێ و ئەبێ خەریکی بی.

هەموو وڵاتێک زانای داهێنەری پێویستە.

زانای داهێنەر کەسێکە کە ئەزانێت،هەروەها ئەتوانێ شت بخولقێنێ،ئەتوانێ داهێنەر بێ.

بە تەنیا یەک،دوو،سێ،چوار و پێنج کەس وڵات پێش ناکەوێت،ئێمە "کۆچەر بیرکار"ی‌ ترمان پێویستە،نەک تەنیا یەک دانە.

زانای داهێنەریش لە منداڵییەوە درووست دەبێ،دایک و باب و دەورووبەر هەوڵین کەسن کە کار دەکەن لەسەر کەسایەتیی ئەو منداڵە کە هانی بدەن بەرەو فێربوون و خولقاندن.

@z_harman

بەشێک لە وتار و وتە بەنرخەکانی بەرز و بەڕێز مامۆستا کۆچەر بیرکار
👍8
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
@z_harman

ئاخۆ ئێستا کە لێم دووری
چۆن بێ عیشقم ڕادەبووری؟

خەتای خۆتە کە نامبووری
لەسەر هەڵەکانت سووری

@z_harman

هونەرمەند:خاتوو لەیلا فەریقی
👏4👍1
هۆنراوەی مەلا غەفووری دەباغی بۆ کیژانی مەهاباد، بۆکان، سنە و هەموو کچانی بەهێز،هونەرمەند،خوێندەوار ،جوان، سەربەخۆ،خولقێنەر و خۆڕاگری کوردستان



ئەگەر ئەو کیژی سابڵاغی وەدەس بێنم بە یەکجاری
دەکەم مڵکی دڵ و دینم نیساری خونچەکەی زاری
مژۆڵی چاوەکانی، قاتڵی سەد لاوی بەدبەختە
هەزاران بێ خەتا کەوتوونە داوی پرچی ڕەشماری
@z_harman

شەهێنی، دڵڕفێنی، خەمڕەوێنی، ڕووگەشی، جوانی
حەسوود کوێر بێ لە حاندت ئەی کچی نازداری بۆکانی
گەشم یا وەک بەهێی زەردم، لە کۆشکم یا لە بن بەردم
بە دەس تۆیە شفا و دەردم، کە بۆ من ژینی، هەم ژانی
@z_harman

دڵ فرە کەشتەنگ و کەیلم بۆ کەنیشکێکی سنه
تیری برژانگی لە سینەم داگه، گشتی کون کونه
ئەو کەنیشکە دۆستی کوردە و دوژمنی بێگانەیه
خائینی میللەت برایچی بێ لە تەکیا دوژمنه


@z_harman

هۆنراوە:مەلا غەفوور دەباغی(حافزی مەهابادی)
🥰42
2
Jiyana Deynkir
hozan dino
@z_harman


🎼Hozan dîno🎼
👌2
لە ئەفسانەی ئەوینی کۆن گەڕێ تۆ
لە ڕازی سەرزەمینی کۆن گەڕێ تۆ

هەموو دەردێک تەمای دەرمانی مابێ
لە دەرمانی برینی کۆن گەڕێ تۆ


@z_harman

✍️:م.ناسر حیسامی
وێنە:هیوا قوربانی
4👍1👏1
@z_harman

هۆی دروێنەوان،دروێنەکردوو
باخت شل‌ومل،مەڵۆ بابردوو
سەرت هەڵێنە بنوێنە ڕوو
نە تۆ ژن بێنە،نە من دەکەم شوو

کەواوپاتۆڵ ڕەش مۆدەکەت جوانە
بەس وەرە و بچۆ لەو دەرک‌وبانە
خوشکمان بزانێ شوبر و شەیتانە
کاکمان بزانێ باسی سەرمانە

بە کەسم مەدە و بە کەست نادەم
قوڕحانێک بێنە دەستی پێ‌دادەم
پاشی باڵای تۆ دڵ بە کەس نادەم


سەحاتی دەستت زێڕێکی پاکە
لە شەرمی خەڵکی پێت دەڵێم کاکە
کەسم خۆش ناوێ هەر تۆم پێ چاکە

کەواوپاتۆڵ ڕەش بە شاخانەوە
سیغاری بەهمەن بە لێوانەوە
تو دینت بردووم بە ئیمانەوە

@z_harman

کۆترەباریکەی داران دەشکێنێ
نامەم بۆ هاتووە یار ژنێ دێنێ
لە خودام تەڵەبە داینەبەزێنێ

ئاغایان ناکەم پاتۆڵیان شینە
حەجەمان ناکەم کافرەی بێ‌دینە
میرزایان دەکەم خودکاریان شینە

یارێکم گرتووە وەک جام دەنوێنێ
جا با کۆنەیار وەرهەم هەڵێنێ


کراسی بەرم پەشم و خارا بێ
مێردی نابەدڵ ماڵی خەرا بێ

مێردی نابەدڵ تۆقە لە گەردن
مالیجەی نایە مەگەر بە مردن

@z_harman


ئەدەبیاتی زارەکیی موکریان
بەشی ژنان(وردەقام)
کۆکردنەوە:سەلاح پایانیانی
🥰3🔥21
هەر هەبی، شاری نەبەردی و مەردی
جوانترین پارچە بەهەشتی هەردی

ڕەگ و خوێن، هێزی دڵ و ئەژنۆ بووی
خەوپەڕێن و دنەدەر هەر تۆ بووی


@z_harman


هۆنراوە:مامۆستا هەژار
وێنە:حوسێن خاڵەندی
3👏1
@z_harman

بووکەبارانە ئاوی دەوێ
ئاوی نێو دەغڵانی دەوێ
دەرزی گەورەکچانی دەوێ
هێلکەی باڕۆکانی دەوێ
خۆشیی مناڵانی دەوێ
شەکری لە شارانی دەوێ
چۆڕچۆڕی سوانانی دەوێ
هەرزانی و فەرعانی دەوێ
یاخوا باران ببارێ
لە سبەینێ تا ئێوارێ
بە ڕێژنە بێتە خوارێ


@z_harman

وێنە:خاتوو ژالە بەهرامی

#بەفر
#باران
#بووکە_بارانە
#کوردستان
👏4
درێژە بەڵام پێی دەڵێن خڕ؟(مەتەڵ) z_harman
Anonymous Quiz
19%
بەستێن
14%
ئەستێر
68%
دۆڵ
وەک پیاوی سپڵە،نە بەری هەیە نە پشت(مەتەڵ)
z_harman
Anonymous Quiz
92%
نیسک
4%
نۆک
4%
لەپە
شینە و مزرە،سوورە و ترشە،ڕەشه و شیرنە(مەتەڵ)
z_harman
Anonymous Quiz
30%
ڕێواس
54%
ترێ‌ڕەشە
16%
قەزوان
مناڵێکم کۆرپەی ناز
وەک باوکی خۆم ئاشتیخواز
کۆتری سپیی تەقڵەباز
لە چەقەڵ ئەکەم دەرباز
مناڵێکم،مناڵێکم،ئاشتیخواز

باوکم نابێ بێکار بێ
ڕووت‌وقووت و هەژار بێ
دایکم فرمێسکی خەمی
وەک دڵۆپی بەهار بێ
مناڵێکم،مناڵێکم،ئاشتیخواز

@z_harman

هۆنراوە:مامۆستا گۆران
وێنە:عیرفان ساڵحی
👏3
👌3
دەبا بڕۆین
بەرەو بەهار
ڕوو لە هەتاو
دە هەستە باڵ بگرینەوە
فەسڵی لە ڕاونانی شەوە

@z_harman

هۆنراوە:مامۆستا سوارە ئیلخانیزادە
وێنە:ئارام ساڵحی
3
3
2025/07/13 01:39:35
Back to Top
HTML Embed Code: