Telegram Web
@z_harman


نابێت(ھ) لەگەڵ بزوێنی (ە)دا تێکەڵ بکرێت،بەتایبەت لە کۆتاییی وشەدا.

ماھ (نەک:ماە)
مەھ(نەک:مەە)
بەھ بەھ(نەک:بە بە)

پوختەی ڕێنووس و خاڵبەندی
دانەر:مامۆستا دیاکۆ هاشمی
2👍1
@z_harman

ئەو پیتانەی کە لە ئەلفبێی کوردیدا نین:

لە ئەلفبێی ڕاستچین(ئارامی)ـی زمانی کوردیدا، تەنیا یەک جۆر پیتی (س)، (ت) و (ز) هەیە.

کوردی            فارسی/عەرەبی
ت‌                   ت، ط
س                  س، ص، ث
ز                     ز، ذ، ض، ظ

وانەبێژ: بەڕێز سینا ڕەحیمپوور
1
چەکی شۆڕشگێڕیی من نووسین و بیر و باوەڕه
ڕاپـەڕیـنه، هـەڵـمـەته، پـڕ نـەعـرەتەی کـوردانەیه
گـەر به ئـازادی نـەژیـم، مـردن خـەڵاته بۆ لەشـم
نـۆکـەری و سـەردانـەواندن کــاری نـامـەردانەیه

@z_harman


هۆنراوە:مامۆستا قانع
4
لەسەر دارەمەیت درێژیان کرد. کفنیان دەبەر کرد. فرمێسکیان بەسەردا باراند. لەنێو ئامبوڵانسیان نا. دەرگایان لەسەر پێوەدا. ئامبوڵانس، ئاژیری کێشا و وەڕێ کەوت. پاش ماوەیەک، ماشێن ڕاگیرا. دەرگا کراوە. کفنی لەسەر لادرا. دەنگێک پێی کوت: هەستە، تەواو بوو.
ئەوە یەکەم جار بوو کە دەمرد. ئەم مەرگەشی بۆ خۆی هەڵنەبژارد. برسی و بێ پەنا و دەستەوەستان بە نێو کۆڵانەکانی شاردا دەخولاوە. سەری وەک کێوێک بەسەر لەشیدا ڕووخابوو. بیری لە هەمووشتێک دەکردەوە، تەنانەت خۆکوشتن! بۆخۆی ئازایەتیی ئەوەی نەبوو خۆی بکووژێ، بەڵام بێ شک ئەگەر کەسێکی دیکە کوشتبای هیچی نەدەکوت. غەرقی ئەم خیاڵاتە بوو. لەسەر پێچی کۆڵانێک، تووشی دەستەیەک هونەرمەندی سینەما هات. کارگێڕی فیلمەکە لێی هاتە پێش. «پیویستمان بە کەسێک هەیە بۆ ماوەیەکی کورت لەم فیلمەدا بمرێ پارەیەکی باشیشی دەدەینێ».
ئەم بێ یەک و دوو خۆی بە دەستەوە دا.
لەسەر دارەمەیت درێژیان کرد. کفنیان دەبەر کرد... هەستە، تەواو بوو!
پارەکەی بژارد و وەڕێ کەوت. حەوتوویەک بەباشی ژیا، بەڵام دیسان برسی و بێ پەنا و دەستەوەستان کەوتەوە نێو کۆڵانەکان. ئێستا لە هەر شوێنێک قەرەباڵغی ببینێ، لێیان دەچێتە پێشێ:
-کاکە ببورن، کەستان ناوێ بۆتان بمرێ؟

@z_harman

چیرۆکی ژیان
لە کتێبی زەویی سەخت و ئاسمان دوور
مامۆستا مارف ئاغایی
3🔥1
@z_harman

خۆشەویستم
زمان داری ژیانە
ئەستووندەکی تاوڵی پێناسەی نەتەوەیی تۆیە.
زمانەکەت بپارێزە.

مامۆستا عەزیز وەلیانی

🌼بیست و پێنجی گوڵان ڕۆژی زمانی کوردی🌼
5
بەداخەوە لە کوردستانی ئێمە تاقمێک کەس هەن کە خۆیان بە ڕۆشەنبیر،لێزان،زانا و خوێندەوار و ساحەبی بیر و بڕوا دەزانن و بەردەوام خەریکی ڕەخنەن و لە ڕەخنەکانیان کەرامەت و بوون و کەسایەتی خەڵکی ئاسایی بە ناحەزترین شێواز دەرووخێن و دەشێوێنن،ئەو کەسانە بە ڕەشبینی تەواو سەیری هەموو بابەتێک کە لێشی شارەزا نین، دەکەن و لە دەربڕینی بیر و ڕایان بە شێوەیەکی نامرۆڤانە پەلامار و هێرش دەبنە سەر خەڵکێک کە هیچ ژێرخانێکی بەهێز و پتەویی پەروەردەییان نەبووە و بەردەوام ژیانیان تووشی ئاوارەیی و هەژاری و چارەڕەشی بووە و لەژێر تەوژمی سەدان غەدر و زوڵم بوون.
ئەو گەلە سەدان کردەوە و ڕەوشت و هونەر و پێشکەوتی جوان و گەورە و بەرچاوی هەبووە بەڵام بۆچی بۆ هەر بابەتێک بە ناحەزی دەڕوانین و بۆچوونەکانمان بە ڕق و بوغز و قین بڵاو دەکەینەوە؟بۆچی وزە و هێزی ئەرێنی بڵاو ناکەینەوە و تەنیا دەست لەسەر خاڵەلاوازەکان دادەنێین؟بۆچی لەنێو هەزاران کردەوەی ناحەزی نەتەوەکانی دیکە جوانییەک دەدۆزینەوە و بە چەکوچ و بزماری خۆپێسووکی لە  مێشکی نەتەوەی خۆمانی دەدەین و لەناو کۆڵێک جوانی و ڕەسەنایەتی گەلی خۆمان بە پشکنین و وردبینی لە ناحەزی و خواری دەگەرێین و خەڵکی پێ سەرکۆنە دەکەین و کۆمەڵگامان بە دواکەوتوو و سووک سەیر دەکەین.
زانست و خوێندەواری دەبێ دەلاقە و ڕوانگەیەکی نوێ لەنێو کۆمەڵگادا بەدی بێنێ و تۆوی هیوا و هومێد لە دڵی جەماوەردا بچێنێ و خەڵک بەرەو گەشە و پێشکەوت  هان بدا و باوەڕبەخۆبوون و دووری لە خۆپێسووکی بباتە نێو هزری خەڵک،زانست دەبێ ڕوونکەرەوە بێ نەک سەرلێشواندن و چکۆلەکردنەوەی خۆیی،زانست و ڕۆشەنبیری دەبێ چەکی بەرخۆدانی فیکری و گۆرانکاری هزر و یارمەتیدەری لێقەوماوانی ئەندیشە بێ ،نەک ئەوەی بەردەوام بەپێی ئەوەی چەند کتێبمان لە خەڵک زیاتر خوێندۆتەوە تەواوی مێژوو و خەبات و کەلتوور و پێناسە و ڕەسەنایەتی ئەو گەلە ببەینە ژێر چاویلکەیەکی تۆزاوی و بەسەر هەموو شتێکدا بڕشێینەوە و خەڵکی ساویلکە کە بێ توێژینەوە و تێفکرین چاویان لە دم و زاری ئێمەیە ببەینە ژێر ڕکێفی خۆمان و هەر وانەی خۆپێسووکی و کۆیلەیی و چکۆلەبوونیان دەرخوارد دەین .

@z_harman

✍️ زانکۆ حەیدەرپوور
5
(مەتەڵ)
@z_harman

نە پێی هەیە و نە پانێ، بۆخۆی دەشتە سەربانێ(دووکەڵ)

خان‌ومانە کچی پاشایە،سی و دوو کراسی لەبەردایە(کەلەم)

دەستی بۆ قوونی دەبەم،زاری دادەپچڕێ(مقەست)

چاڵێکم هەڵقەند چل‌گەزی،سەری پڕە لە دەرزی(کەنگر)

هەڵدەپەڕێ پانێی نییە،سەری سپی،تووکی نییە(گللێرە،تەرزە)

خانوویەکم هەیە تەنگ و تاریک،پڕە لە وشتری مل‌باریک(شارەمێروو)

مریشکێکم هەیە زەنگی زەنگی،هێلکە دەکا پڕ به چەنگی(مەشکە)

چوارلاقی پشت‌پان،ئەگە هەڵینەدەی،ماکەری دووگوان(کورسی)

مامێکم هەیە لە دەشتە، سێسەد تیری لە پشتە(جوشک،جشک)

مامێکم هەیە لە دەشتێ،قەتاڵەی گووی لە پشتێ(قالۆنچە)

بە خاوێنی دەبێ ،بە پیسی دەمرێ(بەفر)



@z_harman
4👏2
دەسرۆکەی دەستت پڕپڕ زەنگیانە
بێنە با بۆت بشۆم،بەرەو جێژنانە
خەڵک بۆت دەشوا بە پاشەراوێ
ئەمن بۆت دەشۆم بە حەتر و ئاوێ
ئەگەر بۆت بشۆم دایکم دەزانێ
ئەگەر بۆت نەشۆم لەخۆم غەمانێ

@z_harman

بمنێن لە قەڵات،قەڵای دەڕمێنم
بمنێن لە شووشە،شووشە دەشکێنم
بمدەن بە پیران،خۆم دەخنکێنم
بمدن بە جوانان،خۆم دەڕازێنم


بریا ساحات بام لە پشتی دەستت
بریا حەینەک بام لە چاوی مەستت
بریا پشتێند بام لۆلۆ لە پشتت
بریا حەڵاڵ بام خۆم لە تەنیشتت

@z_harman


یەکی زەلامی مل‌قەوی
بە حەوت پووت جۆ داناکەوی
قوڕم بە سەر دەمدەن بە وی


ڕەشەڕیحانەی سەر گوێی کەنداڵی
یاری نابەدڵ گووی سەی بە حاڵی
شەوێکم ڕابوارد بە هەزار ساڵی


ئاوێک دێتە خوار لە کانێ‌ڕەشێ
بمکەن بە بزمار بمدەن لە کەوشێ
بە دیاریم بەرن بۆ سمێڵ‌ڕەشێ


ئاغایان ناکەم پاتۆڵیان شینە
حەجەمان ناکەم کافرەی بێ‌دینە
میرزایان دەکەم خودکاریان شینە


@z_harman

ئەدەبیاتی زارەکی موکریان
بەشی ژنان
سەلاح پایانیانی
👍31
دەلینگ هەڵدەکەم ، دەچمە نێو قوڕێ
مێردی پێ دەکەم عالەم بدڕێ

بەس وەرە و بچۆ،بەس بکە هۆهۆ
کاکم بزانێ قەت نامدا بە تۆ

دەستم‌ بە داوێن شۆفیری خانێ
یارم سەربازە نامەکەی کوانێ

یاخوڵا ڕەزاشا تەختت وەرگەڕێ
یارم منداڵە و دەیبا بۆ شەڕێ

تەراکتۆرەکەت بەرز و ڕۆمانی
خۆم بم بە قوربان دەست‌وفەرمانی

تازەم زانیوە کۆتی کڕیوە
یەخەی کۆتەکەی جەرگمی بڕیوە

سەفەری دوورت تا نیوەڕۆ بێ
خواردنەکەی ڕێگەت شەکر و گەزۆ بێ

وەرە قەول بدەین هەرکمان دووبەدوو
نە تۆ ژن بێنە و نە من دەکەم شوو

@z_harman

ئەدەبیاتی زارەکی موکریان
بەشی ژنان
سەلاح پایانیانی
3👍1
شەوێک لەسەر جێ ڕاکشابووم. مام هێمن و چەند پێشمەرگە لە سەربان نوستبوون. دیتم گڕەئاگرێک بەرز بۆوە و کوژایەوە. پرسیم: چییە؟ گوتیان هیچ نەبووە. بەیانیی زانیم هێمن جغارەی بە دەستەوە خەوی لێ کەوتووە و لێفە ئاگری گرتووە و مام عەلی کوژاندوویەتەوە.

@z_harman

چێشتی مجێور
مامۆستا هەژار
🤣32
@z_harman

کوتیان قشقەڵە چ شتێک جوانە؟ کوتی:بێچوولەکانم.

هەوێ،هەوێی جوان دەکا.

جوان زۆرن،شیرن کەمن.

ئیمام بتڕێ،جومعە بەتاڵ نابێ.

قسە دەبێ وەک بنێشتی بیجووی.

مریشکێکی هێلکەکەر لە گایەکی جووت‌نەکەر باشترە.

نانت جۆ بێ ، مێردت بە دڵە خۆ بێ.

جەنگەڵ بێ گەندەڵ نابێ.

چەنەدرێژ،شەویلکەی دەشکێ.

قەتار پێشەنگی کەر بێ لە قوڕێ دەگیرێ.

چۆلەکە بە باڵێکی نافڕێ.

بە دەستی خۆت نەبێ ،خورووی پشتت ناشکێ.

@z_harman


#پەندی_پێشینیان
#مەسەل
#مەتەڵ
#ئەدەبیاتی_زارەکی
👏4👍1👌1
بۆ ژوانی ئەمجارە
ڕێگایەک لەگەڵ خۆم دەهێنم
هەنگاوی نەزانی نەیدیبێ.

@z_harman


هۆنراوە:مامۆستا فەرەیدوون ئەرشەدی
2👍1
پەندی پێشینیان(مەلا غەفووری دەبباغی)

@z_harman

زۆر بە نەفامم دێتە بەر نەزەر
کەسێ لە ئەسپ دابەزێ بۆ کەر

ئەم قسە گەلێ کۆن و لەمێژە
مردوو ئەگەر مرد لینگی درێژە

کێ ڕۆژی ڕووناک چرای هەڵکرا
شەو نەوتی نابێ بیکاتە چرا

هەنگوینی خەڵکی کە دەس نەدا بۆت
قەناعەت بکە بە دۆشاوی خۆت

ئەوەی لە پووشێک نەکۆڵێتەوە
لۆدە کای بەرن ناپرسێتەوە

قەل ئەڵێن لاسای کەوی کردەوە
ڕۆینەکەی خۆشی لەبیر بردەوە

کێ باسی خەڵکی کرد بە لاتەوە
بۆ ئەوان قسەی تۆش ئەباتەوە

@z_harman
3👌3👍2
پشیلە دە قومارێدا پیاوی دەڕنێ(دوژمن لە بەرگی دۆستایەتی گورزی خۆی دەوەشێنێ)

@z_harman
1👏1👌1
(بۆ بزەی لێو)
@z_harman

ژن و پیاوێک لە خۆراسانێ بوون،ژنە دەست‌پیس بوو،ئاردی لە ماڵێ بڕیبوو،پیاوە له ژنەی وەجواب هات و لێیان بوو بە شەڕ و نێوان‌ناخۆشی
ژنە کوتی :چت لێ بشارمەوە پیاوەکە،خەتای ئەو کۆنەفرتۆلەی خوشکتە.
کابرا کوتی:جا ئەو بڵێ چی؟
ژنە کوتی:وەڵڵا باشە،چۆن بڵێ چی،دێڵەحیبلیس لە هەمەدانێ ڕۆژێ هەر دەترێ و لەگەڵ تڕینەکەی ئاردەکەمان لێرە کەم دەکا.
کابرا هات تەندووری نێڵ دا،تاوەی لەسەر کولانەی دانا و ڕۆنی تێکرد و دوو هێلکەی وێگێڕا
ژنە کوتی:بیسمیللا ئەوە شێت بووی پیاوەکە
پیاوە کوتی:بۆ شێت بووم،خەریکم هێلکەوڕۆنی ساز دەکەم
ژنە کوتی:ئەخە کوا ئاورت؟
پیاوە کوتی:ماڵت نەشێوێ ئەو تەندوورەم ئاوا نێڵ داوە هێشتا دەڵێی کوا ئاورت؟
ژنە کوتی:جا ئاخر پیاوی چاک ئاوری تەندووری بە هێلکەوڕۆنی سەربانی چی؟
پیاوەش کوتی:ئەدی بە قوربانت بم ئاردی خۆراسانێ بە تڕی هەمەدانێ چی؟

@z_harman

#قسەی_خۆش
🤣10👏1
پێم بڵێ باغی مکاییل چۆنی؟
هەر وەکوو پێشوو بەڕەنگ‌ و بۆنی؟

ئێستەکەش بۆ گەپ و بەزم و ئاهەنگ
دێنە لات کیژ و کوڕی شۆخ و شەنگ؟

دیارە لێت ڕەشبەڵەکی لەش‌سپیان؟
دێتە گوێت ماچ و چپەی ئۆخەی و گیان؟

بۆت دەڵێ " ماملێ " ڕۆژان و شەوان؟
هەروەها زۆرە لە گۆمت مەلەوان؟

@z_harman


هۆنراوە:مامۆستا هەژار
وێنە:زانکۆ حەیدەرپوور
5
دەسی من کورت و زولفی ئەو درێژن
له چەقڵی پەنجەکەم، پاوانە زولفی

(فیدا) بۆ وەی بکەی شێعرت بە شانە
ئەگەر تۆ وێژەری ، بڕوانە زولفی

@z_harman

مەلا کەریمی فیدایی
👏2🙏1
@z_harman
دابڕ،دابڕیان کردووین
تاک،تاک،خوێنیان لەبەر داچۆڕاندووین
ئێمەیان کردووە بە
هەولێری و سلێمانی
دەهۆکی و زاخۆیی
مەهابادی و سنەیی
ئێمەیان کردووە بە
زەنگەنە و بارزانی و فەیلی و
تاڵەبانی و گەردی و سوورچی و
جاف و هەرکی و نازانم چی و چی
ئێمەیان کردووە بە سۆرانی و کرمانج
بە هەورامی و زازاکی
ئەوەیان لەبیر بردووینەتەوە
شتە سەرەکێکەیان لەبیر بردووینەتەوە
کە ئێمە بمانهەوێ و نەمانهەوێ
هەزار جاریش خۆمان داماڵین لە کوردبوون
هەر کوردین
و
کوردستانین.
@z_harman

✍️:مامۆستا پەشێو

#کوردستان
8
نێوی کوردی بۆ کچان
@z_harman

ئاڵا،ئارین،ئاشتی،ئامێز،باخان،بارین،بڕوا،بنار،بڵێسە،بێخاڵ،چنار،بێگەرد،پەپوولە،تارا،تاسە،تاڤگە،تەلار،تەلان،تەرزە،جوانێ،چرۆ،چۆپی،
زەمەند،زەمانە،شیلان،هەناسە،چۆمان،چۆپی
ناسکێ،خۆزگە،ڕاژان،ڕووبار،ڕۆژیار،ڕێژنە،
ڕێژان،ڕێناس،ئاوان،زیلان،ژینگە،ساماڵ،
سەروین،سێوێ،شاگوڵ،شەدە،فرمێسک،شنە،
شەوبۆ،شنۆ،شووشە،شیلە،کەژێ،کەما،
کەویار،کەوێ،کۆسار،کەوین،کیژان،گەشین،
گەشبین،گەشە،گەڵا،گلێنە،گۆنا،لاوێن،لەنجە،مەهاباد،نارین،نارێ،نازێ،نەرمێ،نیان،نەمام،
هاژە،هاوژین،ژینا،هاودەم،هاوڕاز،هاوین،
هەتاو،هەژین،هەنار،هەورین،هێشوو،هێما،
دیلان

@z_harman

وەرگیراو له فەرهەنگی نێوی کچان و کوڕان :گیو موکریانی

نێو ناسنامە و پێناسەی هەر کوردێکە،لەسەر هەموو دایک و بابێک ئەرکە نێوی کوردی بۆ منداڵەکەیان هەڵبژێرن.

#کوردستان
🔥2
نێوی کوردی بۆ کوڕان
@z_harman

ئاراز،ئاراس،ئازا،زانکۆ،بەرزە،بەرزین،بەرهەم
،ژیار،ژیلوان،بڕیار،چەکۆ،زمناکۆ،دڵزار
،هێدی،هەرێم،هاوڕێ،هەرمان، بارزان،هەردی،نەبەز،
ڕەوەند،ڕەهەند،ڕێباز،ڕێبوار،ڕێگا،ژیوار،سانا،سانان،
شاڵاو
سەروەر،سەنار،سەیوان،کارزان،کاردۆ،ماردین،کارۆخ،
پۆڵا،هەڵمەت،هەژیر،
نەوژین،هاوار،هاندەر،وریا،هاوژان،هەوراز،
هەڵۆ،هەنگاو،هەوار،هومێد،کۆمار،ڕێبین،زانا،
ئاسۆ،شاخەوان،شەپۆل،هێرش

@z_harman

وەرگیراو لە فەرهەنگی نێوی کچان و کوڕان:گیو موکریانی

نێو ناسنامە و پێناسەی هەر کوردێکە،لەسەر هەموو دایک و بابێک ئەرکە نێوی کوردی بۆ منداڵەکەیان هەڵبژێرن
4
2025/07/14 12:47:55
Back to Top
HTML Embed Code: