@z_harman
بـه پاییز پووشی ویشکی تەن که فەوتا
بـەهاری لـێوی خەندانت بـه من چی؟
که مانگی بەختی من ڕووی نا له کەسری
تریشکەی ڕۆژی کوڵمانت به من چی؟
(فیدایی)
کە نەتهێشت بەی لە باغی سینە بڕنم
ڕنینی روومەتی جوانت بە من چی؟
لە شانت دام، لە شانم گەر نەدەی شان
کە مردم تەرمی سەر شانت بە من چی؟
(ڕێبوار)
شەپۆل با سەر لە میچی ئاسمان دا
کە دڵ هەر ئارەزووی بۆ ما،بە من چی
هەموو عالەم لە شاییدا نوقم بێ
کە تۆ لەیلام نەبی، لەیلا،بە من چی
حامید ڕەشیدی(زەرزا)
@z_harman
بـه پاییز پووشی ویشکی تەن که فەوتا
بـەهاری لـێوی خەندانت بـه من چی؟
که مانگی بەختی من ڕووی نا له کەسری
تریشکەی ڕۆژی کوڵمانت به من چی؟
(فیدایی)
کە نەتهێشت بەی لە باغی سینە بڕنم
ڕنینی روومەتی جوانت بە من چی؟
لە شانت دام، لە شانم گەر نەدەی شان
کە مردم تەرمی سەر شانت بە من چی؟
(ڕێبوار)
شەپۆل با سەر لە میچی ئاسمان دا
کە دڵ هەر ئارەزووی بۆ ما،بە من چی
هەموو عالەم لە شاییدا نوقم بێ
کە تۆ لەیلام نەبی، لەیلا،بە من چی
حامید ڕەشیدی(زەرزا)
@z_harman
❤4
خەڵکی ژاپۆن پەندێکی بەکەڵکیان هەیە کە بناغەی گەشەی وڵاتەکەیانە.
لەبەر بزمارێک ،ناڵێک کەوت
لەبەر ناڵێک،ئەسپێک خزی
لەبەر ئەسپێک،سوارێک گلا
لەبەر سوارێک، لە شەڕدا، بەزین
لەبەر بەزینێک ،وڵاتێک خاپوور بوو
و هۆکار ئەو کەسە بوو کە بزمارەکەی چاک دانەکوتابوو.
@z_harman
وەرگێڕ:زانکۆ حەیدەرپوور

🔥4👏3💯3❤1
کە لەدایک دەبێ کلکی هەیە،لاقی نییە
کە گەورە بوو لاقی هەیە،کلکی نییە؟(مەتەڵ)
کە گەورە بوو لاقی هەیە،کلکی نییە؟(مەتەڵ)
Anonymous Quiz
82%
بۆق
6%
ماسی
12%
قرژاڵ
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
تکام وایە کە من مردم لەژێر دڕکێکی بمنێژن
لە خۆڵی خاکی پیرۆزم بەسەر گڵکۆمی دابێژن
هەتا ئەو دڕکە هەر ساتێ لە ناخی جەرگی من ڕاچێ
وەبیرم بێتەوە هەرگیز وڵاتی خۆم لەبیر ناچێ
@z_harman
هۆنراوە و خوێندنەوە:مامۆستا عەزیز شاڕوخ
لە خۆڵی خاکی پیرۆزم بەسەر گڵکۆمی دابێژن
هەتا ئەو دڕکە هەر ساتێ لە ناخی جەرگی من ڕاچێ
وەبیرم بێتەوە هەرگیز وڵاتی خۆم لەبیر ناچێ
@z_harman
هۆنراوە و خوێندنەوە:مامۆستا عەزیز شاڕوخ
❤8🤝1
بەرخەوان:شوانی بەرخ
بەلەباقە:نەخۆشیی بزن
بەلەمس(بەلەمز):بزنێکە دەم و لووتی سپی بێ و گوێی ڕاست ڕاوەستن.
پەڵخ:پاڵاخ،بەچکەی گامێش
تنگێڵە:مەشکەی لیپاولیپ لە ئاو
تەژیر:هۆڵی مەڕ،ئاغەڵ
جاوەڵووکە:گیایەکە کە ئەگەر مەڕ بیخوات،ماستی گەلێک باشی دەبێت.
چاربەری:بزنی چوارساڵە
شیرێژ:دۆی دوای مەشکەژاندن دەکوڵێننەوە شیرێژی لێ درووست دەبێ.
شێلمۆک:پەنیری کوڵاو
غادم:کەڵی خەساو،کەڵی گوندەرهاتوو
فتراق:بەنسامۆتە،دوو بەنی ئەستوور و درێژن بە پاشتەڕکی زینەوە.
فرۆ:هەوەڵ شیری حەیوان دوای زان گەرم دەکرێ دەبێتە فرۆ و دەخورێ
قانگدان:دەرپەڕاندنی گیاندار بە دووکەڵ دەباڵکردن.
کەشکەفەریکە:کەشک کە هێشتا توند و ڕەق نەبووبێ.
کۆڵەسوار:بە کەسێک دەگوترێ سواری باش نەزانێ
کۆنەسوار:سوارچاک،سواری بەئەزموون و باش
@z_harman
فەرهەنگی ئاژەڵداری
کۆکردنەوە:عومەر ئیمام

👏2
خاتووزین دوای مەرگی کاکەمەم دەچێتە سەر گۆڕەکەی و بە دڵێکی پڕ لە خەم هاوار دەکا:
ئەی خێوی دڵ و لەش و گیانم
باخ بووم و ببوویە باخەوانم
لەو ڕۆژەوە باخی خۆت نەدیوە
وشکە، کزە، زەردە، پەلوەریوە
دوو مەمکی بڕەوشکێنی لیمۆ
بێناز و لە هەڵوەرینە بێ تۆ
لێت ڕوون بێ کە نادرێتە دەس کەس
تۆی خاون و تۆ دەناسن و بەس.
ئەم باخی گوڵەم بەڕێکوپێکی
هەر پەلک و شکۆفە و چڵێکی
بۆ تۆ بوو کە بێی و لێی بنۆڕی
تۆش جێگە دەگۆڕی، جێ لە گۆڕی
من جوانی چ لێدەکەم بەبێ تۆ؟
بۆ تۆ نەبێ با بچێ بەفیڕۆ
گۆڕیچەیی تۆ دەکەینە پەردوو
ترسی نەگەیین بەیەک، بەسەرچوو
ئامێزی لە کێلی مەم وەرێنا
ئاخێکی دوای بە ژینی هێنا
@z_harman
(مەم و زین)
هۆنراوە:مامۆستا ئەحمەدی خانی
وەرگێڕان:مامۆستا هەژار
ئەی خێوی دڵ و لەش و گیانم
باخ بووم و ببوویە باخەوانم
لەو ڕۆژەوە باخی خۆت نەدیوە
وشکە، کزە، زەردە، پەلوەریوە
دوو مەمکی بڕەوشکێنی لیمۆ
بێناز و لە هەڵوەرینە بێ تۆ
لێت ڕوون بێ کە نادرێتە دەس کەس
تۆی خاون و تۆ دەناسن و بەس.
ئەم باخی گوڵەم بەڕێکوپێکی
هەر پەلک و شکۆفە و چڵێکی
بۆ تۆ بوو کە بێی و لێی بنۆڕی
تۆش جێگە دەگۆڕی، جێ لە گۆڕی
من جوانی چ لێدەکەم بەبێ تۆ؟
بۆ تۆ نەبێ با بچێ بەفیڕۆ
گۆڕیچەیی تۆ دەکەینە پەردوو
ترسی نەگەیین بەیەک، بەسەرچوو
ئامێزی لە کێلی مەم وەرێنا
ئاخێکی دوای بە ژینی هێنا
@z_harman
(مەم و زین)
هۆنراوە:مامۆستا ئەحمەدی خانی
وەرگێڕان:مامۆستا هەژار
❤4💔1
ئامرازی لێکدەر بەجیا دەنووسرێن.
(و) وەک ئامرازی لێکدەر نرخی وشەیەکی سەربەخۆی هەیە و نابێت هیچ کاتێک بلکێنرێت بە وشەی پێش خۆیەوە.
ئەستێرە و مانگ✔
نەک:ئەستێرەو مانگ×
شار و لادێ✔
نەک:شارو لادێ×
هەر کاتێک (و) ئەرکی ئامرازی ناوبەند ببینێت،واتە ئەگەر دوو وشە بکاتە وشەیەکی لێکدراو،ئەو کاتە دەلکێت بە وشەکانەوە
هاتوچۆ،هێلکەوڕۆن،دەموچاو
@z_harman
پوختەی ڕێنووس و خاڵبەندی
دانەر:مامۆستا دیاکۆ هاشمی

👍3