Telegram Web
تا کەی دارتاش بم بێ دەرک و کورسی
جۆڵا و جووتێر بم بێ دەرپێ و برسی

تا کەی فرمێسکی ژن و منداڵم
ئارەقی ڕژتووی ڕەنجی چەند ساڵم

دەدەی بە ئارەق خۆت سەرخۆش دەکەی
من نەخۆش دەکەی خۆت بێهۆش دەکەی

سوێندم بە چرچ و لۆچی ناوچاوم
دەستی قەڵشاوم،لاقی سواوم

هیچ سات و کاتێ دەس هەڵناگرم
یان هەق دەستێنم یان بۆی دەمرم

@z_harman

هۆنراوە:مامۆستا هەژار
2
دوور بنواڕە،ئاسۆ ڕوونە( هێمن)

ڕۆژێ هەڵدەفڕێ هەزار تەییارە
کە لەبن باڵی بژی کورد دیارە(هەژار)

ڕۆژێ هەر دێ کوردەواری سەرکەوێ(هێدی)

ئەوەی هەرگیز پێتان ناکرێ
سڕینەوەی ئازادییە لە ڕوحمانا(بێکەس)

بار کەن بڕۆن
زەویی ئێمە دانی ئێوەی لێ شین نابێ(پەشێو)

@z_harman

#کوردستان
👏42
ماڵمان لە نیزیک سنوورە
تەقەی تفەنگ و
تەقینەوەی مینی دوای شەڕ
وەک دەنگی زیرەک و ماملێ ئاشنایە.

@z_harman

مامۆستا ک.د.ئازاد
💔4
زۆرکەس،زۆرجار گاڵتەم پێ دەکەن و دەڵێن:ئەوەی لە دووی وێڵی زۆر دوورەدەست و حەستەمە و هەرگیز دەست نادا! بەڵێ ڕەنگە زۆر چەتوون و گران بێت و لەوانەیە بمرم و نەیبینم،بەڵام نابێ دڵداری ڕاست لە ڕێگەی نیازا بیر لە تاریکی شەو و کەندوکڵۆی ڕێگە و دەست‌لێوەشاندنی جنۆکە و دێوەزمە بکاتەوە.

@z_harman

[بۆ کوردستان]
مامۆستا هەژار
3👏2👍1
کوردم و کەم نیم و کەم نابم بە زۆر
چون دەبینم وەک هەموو کەس خەونی خۆر

دەمهەوێ دەرمانی دەرد و عیللەتان
سەر هەڵێنم وەک تەواوی میللەتان

@z_harman


هۆنراوە:مامۆستا عەبدووڵڵا گولابی(هونەر)
وێنە:حوسێن خاڵەندی
5👏2
کەی ماڵ و سامانم لێت ویست
کەی تەلار و کۆشک و قەڵا
زێڕ و مووروو... حاشا، حاشا.
بە چاوی خۆت سەیری دنیای بیرم ئەکەی
ڕێگای عەشقم
بە گەزی خۆت ئەپێویت و دوایی نایەت
بە دەسترەی شڕی بیرێ کۆن سەر چاوەکانت بەستووە

ئەم ڕێگایە ناگاتە جێژوانی عەشقم
لاڕێ ئەروێ
لاڕێ... لاڕێ

@z_harman

هۆنراوە:خاتوو ژیلا حوسێنی
ئەتۆ وەرە ماچێک و بیست و دوو شەوڕامووسانم لە گەرنی بە خاڵ و دوو چاوی بەڵەک بکە،بەڵکە گولێکی دە گولە‌مێردان لە کەلێنێک چاوی لێ بێ،حەوت ساڵان دە بن پەراسوویدا وەخڕی کا،پاشی حەوت ساڵەی لێی پکاتە دەردی گرانی ڕەقە‌بێوەسیری
هومێدوارم لەکن خودای و پێغەمبەری لە حەیف و مەیلی ئەوێ قسێ بمری.

@z_harman

بەیتی ئازیزە
مامۆستا عەلی کەردار
لە تەواوی ناوچە کوردییەکانی باکوور،ساڵانە گەنم لە مانگی 10 تۆ دەکرێت،بەڵام لە مانگی چوار دەسەڵاتی تورکییە بە هەزاران تۆن گەنمی ژەهراویکراوی لە ڕێگای ئاغا و شێخە لایەنگرەکانی لە ناوچەکە بە ناوی گەنمی تۆ کردن دابەش دەکرد،ئەو گەنمە ژەهراویکراوە لە لایەن ئاغاکانەوە لە جۆ هەرزانتر بە خەڵکی هەژار و نەداری کورد دەفرۆشرا،کەچی ئەو گەنمانە بە نەزانی لە لایەن خەڵکەوە دەکرا بە ئارد و ئاردەکەش دەکرا بە نان، بەڵام وەرە و ببینە ئەو گەنمەی پێویست بوو دژی حەشەرات بەکار بهێندرێت بە زانین بۆ لەناوبردنی نەتەوەی کورد بەکار دەهێندرا،لە ماوەیەکی کەم بە تایبەتی لەسەر منداڵان کاریگەرییە نەرێنییەکانی دەرکەوتن و سەدان منداڵ مردن و ڕێژەی دووگیانبوونی ژنان لە ناوچەکانی کوردستان کەم بۆوە،ئەو برینەی بە هۆی خواردنی ئەو نانەوە لەناو خەڵک بڵاو بۆوە پێیان دەگووت( برینا ڕەش)

@z_harman
برینا ڕەش
نووسین:مووسا عەنتەر
وەرگێڕان بۆ سۆرانی:محەممەد عزەدین
💔7👍1
(پاییز لە شێعری شاعیران)

دوور قاقایەکم گوێ لێ بوو
دەتگوت گولـلەم پێوه دەنێ
چۆن به ئێوارەی پاییزیش
ئی وا هەیه پێبکەنێ؟
(هێمن)

لە پاییزدا
من ڕووناکیم لە ڕووباردا بینیوە
لەتاو سەرما
خۆی بە گەڵای هەڵوەریو داپۆشیوە
(بێکەس)

پاییز بۆ من وەرزی خەمە
گوڵیش پاییز بزەی کەمە
(هێدی)
@z_harman
پاییز، پاییز
بووکی قژ زەرد
من مات، تۆ زیز
هەردوو هاودەرد
من فرمێسکم، تۆ بارانت
من هەناسه، تۆ بای ساردت
من خەم، تۆ هەوری گریانت
دوایی نایه، دادم، دادت
(گۆران)


لە خەیاڵما
پاییز بەهاری لێ دەتکێ.
درەختی ڕووت
گەڵای سەوزی پێوە دەلکێ.
(پەشێو)


پاییزە دار و دەوەن ڕەنگ‌زەردە
با تەز و سەردە بە تۆز و گەردە
دیارە لای شەختەیە ناخۆش خەوەرێ
دارە خۆی دەڕنێ خەزەڵ هەڵدەوەرێ
(هەژار)

@z_harman
👌21👍1
نەزانە تاکوو خەڵکی ئەم وڵاتە
بە دەس میرانەوە ئەم دەستەڵاتە

هەتا خەڵکی لە یەکتر وا نەبانن
ئەوان سواریان دەبن، سواریش دەزانن

@z_harman

هۆنراوە:مامۆستا هێمن
4👌1
ڕۆنێکە وەک ئەستێرەی ڕۆژێ:ڕۆنێکی زۆر سپی و خاوێن و جوانە.

ڕۆنی لێ بڕژێ پیس نابێ:جێگایەکی زۆر پاک و خاوێنە.

ڕۆنی ڕژاو کردنە خێر:شتی بێ کەڵک و بایخ بە خێر بدەی. شتی لەکیس‌چوو بدەی بە خێر و سەدەقە.

نە ئەو هێلکەوڕۆنە،نە ئەو زەبرەقوونە:توندوتیژی ،بوغزاندن و ڕق و قین و تەمبێ کردن دوای نەرمی و ڕووی خۆش.

هەر شتێک دە مەنجەڵێدا بێ،دێتە نێو ئەسکوێ:هەر نەهێنییەکی هەبێ ئاشکرا دەبێ.
@z_harman


برینج هەتا بیکوتی سپی‌تر دەبێ:هەژار و چەوساوە بە سەرکوت و زوڵم بەهێزتر دەبن


برینجی سەدری ئالیکی کەرێ نییە:خواردن و شتی باش و چاک و جوان بۆ مرۆڤی نەزان و هیچەکە نابێ و خەساری دەکا.

دەڵێی برینجی سەر سەلەیە:بۆ خاتوونی سپی و جوان دەیڵێن.

نە دەرزییە بشکێ،نە دەزوویە بپسێ:مەبەست مرۆڤی زۆر کز و لاوازە کە دەڵێی ماران مژتوویانە.

دڵی دڵخوازی نان و پیوازە:کەسێک کە ئەتۆی بوێت بە نان و پیوازیشت ڕازییە.

@z_harman

وەرگیراو لە فەرهەنگی زارەکیی موکریان
سەلاح پایانیانی
👏2
Channel photo updated
@z_harman

من هێمنم پێ لە هەموو شاعیرانی کورد شاعیرترە؛ بەو شەرتە بۆخۆی شیعری خۆی نەخوێنێتەوە! شیعرێکی بۆ خوێندمەوە لەسەر شۆڕشی نووسیبوو؛ لای وابوو باش نییە. لێم وەرگرت و لەسەر ڕادیۆ خوێندمەوە، زۆریان پەسند کردبوو. تەنانەت خۆی دەیگوت تا تۆ نەتخوێندبۆوە نەمدەزانی هێندە شیعری چاکە.
 ڕۆژێک من دەمنووسی، خرتەخرتێک لە نایلۆنەکەی بن میچ دەهات؛ لام وابوو باران لێی دەدا. هێمن گوتی: کوا گۆچانەکەت؟ ئەوە مارە بیکوژە! مارێکی جنجیری درێژ کەوتبووە سەر نایلۆنی بن میچ، بە حاڵ دەیتوانی بڕوا کە نایلۆنەکە لووس بوو. گوتم: کاکە ئەوە بولبولی خۆمە نایکوژم! مار هات تا خۆی لە نایلۆن خەلاس کرد و لە دیوارەکەدا نیو میترێک لە بەرەژووری جێ سەرم لە تەختەکە چووە کونێکەوە. هێمن دەڵێ: بیکوژە! دەڵێم نایکوژم. گوتی: یاخوا ئەمشەو پێتەوە بدا.

@z_harman

چێشتی مجێور
مامۆستا هەژار
8🥰1
@z_harman

کاتێک دوای ساڵانێک دووری بۆ یەکەم جار لەگەڵ هێمنی گەینەوە یەک، شەوانە حەبی خەوێی دەخوارد کە دەمێکە ئەگەر شەوانە نەیخوا خەوی لێ ناکەوێ. دوکتور گوتی بە حەبی خەوهێن لاوازتر دەبێ. بڕیارمان دا حەبێکی ڤیتامینی بە ڕەنگی حەبە والیۆمەکەی بدەینێ. ساڵێک ڤیتامینم دایە و گوتم حەبی خەوە! زۆر باش خەوی لێ دەکەوت و پەسندی بوو. ساڵەودوا گوتم: کاکە تۆ ساڵێکە تەرکی حەبی خەوت کردووە! خوا شوکور لێی خەلاس بووی. چووبوو خۆی لە دوکتور تووڕە کردبوو کە تۆ و هەژار فێڵتان لێ کردووم؛ گەڕایەوە سەر والیۆمەکەی خۆی.
ئەوەش شیاوی باسە: جارێک کە من لە بێخۆڵانەوە چووبوومەوە بەغدا، هێمن لە جێی من بەسەر بنکە ڕادەگەیشت. ڕۆژێک کارگەرەکان ببووە شەڕیان. سەفەر گونی مەلا سەیید ڕەحمانی بادابوو دڵی بوورابۆوە. شکایەت گەیبۆوە مەکتەبی سیاسی، ناردبوویان هێمن چووبوو.
- دەی مامۆستا خەتای کێ بووە؟
- کاکە تا تابلۆی چاپخانە لانەبەن و لێی نەنووسن «خەساسخانە» من قسە ناکەم لەو بەقوڕێگیراوە، پیاو، پیاو دەخەسێنێ.

@z_harman

چێشتی مجێور
مامۆستا هەژار
👍32🤣2👏1
ئازاری کێو دیارە لەنێو پەیامەکەی
هاواری گەل بەرزە لەنێو کەلامەکەی
نەیارکوژە شکۆی دەنگە بەسامەکەی
پڵینگێکە لە قەفەسی پاڕلمانا
شەڕەفی گەلی چریکە لەیلا زانا

@z_harman


هۆنراوە:مامۆستا ناسر ئاغابرا(ژاکاو)
🔥4
@z_harman

ماینێکی حدوود دەتۆپێ،سەیەکی برسی و خوێڕی پێ خەنی دەبێ.

ماسی و میوان مانەوە ،بۆگەن دەبن.

ماستی پاییزان ،بدە بە ئازیزان.

ماینێکی چاک لە تەویلەیەک بارگین چاکترە.

ئەری خەسوو قەت بووک نەبووی؟

ئەگەر بە جوانی بایە،زاوا بۆ بووکی دەچوو.

پیاو بە قسە دەبەسترێتەوە،کەر بە پەتک.

پیاو جارێک دەگری،ئەوجاریش خۆی و فرمێسکیەتی.

@z_harman

پیری ڕەحمەتە،پیری و فەقیری زەحمەتە.

لە بەینی دوو زێیان،تارەتی بە ماستاوی هەڵدەگرێ.

لە پشیلەی فەقیر بترسێ،کفتەی بە ساغی قووت دەدا.

کراسم جاو بێ، مێردم لاو بێ.

ماڵی بێ ژن کاولاشە.

کەرە لەبن باری من مەلەنگێ ، با پێشتر هەر لەنگیبی.

@z_harman

پەند و مەسەلی کوردی
نووسەر:عوومەر شێخەڵڵا عەلی
👏6
ئەو ئاوێنەیە کە شەهید
قژی لەبەر دائەهێنا
ئەویش گیرا

@z_harman

مامۆستا شێرکۆ بێکەس
👏6
شەڕ
هیچ گرێیەک
ناکاتەوە
ئادرێسی ماڵی یار دەگۆڕێ،
باوکە شەڕەنگێزەکان پیرتر دەکات
ئاگر بە جەرگی دایکانەوە دەنێ.

@z_harman

مامۆستا فەرەیدوون ئەرشەدی
👍32👌1
@z_harman

بە عەڕەبێ مەڵێ مەرحەبا،زۆری دەخوا و زۆری دەنێ لەبن عەبا.

ئەوەی دڕکان بچێنێ،نابێ بە پێخواسی بڕوات.

بە پشیلەیان کووت:کێها ماڵت پێ خۆشە؟ کوتی:ئەو ماڵەی کابانی کوێرە.

بە چاولێکردن بایە،سەگ زوو فێری قەسابی دەبوو.

گەر مانگا بە دۆ دەبوو ،لەبەر دەرکەی خۆی دەبوو.

@z_harman

ئیشی دەستان،مەکە ئی ددانان.

ئەگەر سەرکردەی شێران بزن بن،هەر بە بزن حیساب دەکرێن.

ئەوەی سیری نەخواردبێ،بۆنی سیری لێ نایە.

ئەگەر شێر کەوتە قوڕێ،هەر دەبێ شێر دەریهێنێتەوە.

ئەگەر گۆشت گرانە،نەخواردنی هەرزانە.

بۆیە هاوین خۆشە،کەس ناڵێ خۆت داپۆشە.


@z_harman

پەندنامەی ئاوارە
نووسەر:محەممەد مەلاقادر
👏5👌2
@z_harman

هیز:خیگ،دەفری ڕۆن و پەنیر دروستکراو لە پێست.

هیزە:خیگەی بە تووکەوە کوڵکەی لێ نەکرابێتەوە.پێستی مەڕی خۆشکراو بۆ ڕۆن تێداهەڵگرتن.

خیگە:شوورتان.هیزەی ڕۆن یا ئاو تێکردن.پێستی ئاژەڵی وردە کە بۆنخۆش دەکرێت و تووکی پێوە ناهێڵن.

هیزەرە:سەکۆی لە دار و تەختە بۆ پێست و کوندە لەسەر دانان.

هێلەهێل:دەنگی نێریی بزنخواز
بێلەبێل:جۆرێک دەنگی بزنی نێریخوازە
هەتا بزن نەکا بێلەبێلێ/نێری ناکا هێلەهێلێ

@z_harman

هێوەرە:پاڵاخێکە کە تەمەنی سێ ساڵانە بێ.

هێدەرە:گامێشی چوار ساڵە.

هەوێز:پەچە،جێگای هاوین و بەهارانی ئاژەڵ،مەڕ و بزن لە شەوێدا.حەوشەمەڕ،پەچەمەڕ.

هەودەچ: کا و پەینی ئیشککراوەیە بە ژێر پێی وڵاخان وەردەکرێ.

پاشکەل:هەڵبڕینی گوێچکەی بەرخ و کاریلان لە پاشەوەڕا بۆ دروشم و ناسینەوە.

@z_harman


فەرهەنگی ئاژەڵداری
کۆکردنەوە:عومەر ئیمام
👍41
2025/07/13 18:04:54
Back to Top
HTML Embed Code: