هاوڕێیان،هاوزمانان و هاوخوێنەکانم وەک بەڕێوبەری ژوور و کاناڵی هەرمان و خزمەتکارێکی ئێوە،ئەرخەیانتان دەکەمەوە کە کاناڵی هەرمان خاوەنی کتێبخانەیەکی بەهێز و گەورەیە و بۆ دانانی هەر چەشنە بابەتێکی ئەدەبی(شێعر،نووسراوە،ئەدەبیاتی زارەکی و ...)کەڵک لە خوێندنەوەی کتێب وەردەگرێ و بۆ خزمەتی زیاتر کە ئەرکە، کات و وزەیەکی زۆر دادەندرێ و بۆم دەرفەت و شانازییەکی گەورەیە وەک چکۆلەترین تاکێکی کۆمەڵگا جوانیەکانی نەتەوە دەوڵەمەندەکەمان بڵاو کەمەوە.
دڵنیا بن کە بابەتەکان سەرچاوەکەی کتێبی گەورەکانمانە کە تەواو تێیاندا نوقم دەبم و گوڵبژێر و گوڵچینیان دەکەم و گەر بابەتێکی سرنجراکێش لە شوێنێک ڕاگوێز کەم بەستەرەکەی ناسڕمەوە و ئاماژە بەو کاناڵە دەکەم و تەنانەت نێوی وێنەگرانی بەڕێزی کوردستانیش دەنووسم و ناهێڵم مافی هیچ بەڕێزێک پێشێل بکرێت.
هیوام وایە هەموو کاناڵ و ژوورەکان بۆ بابەتەکان پشت بە خوێندنەوە و زانست ببەستن و کەڵک لە سەرچاوە و بەڵگەیەکی پتەو وەک کتێب وەرگرن بۆ ئەوەی زانیاری هەڵە بڵاو نەبێتەوە.
ئێمەی بەڕێوبەر لە حاند ئەندامەکان بەرپرسیارین و دەبێ ناسنامە و بوونێک بۆ کاناڵەکەمان مسۆگەر کەین کە ئەندامی بەڕێز هەست بە کەسایەتی تۆ بکا و بزانێ تۆ خۆت زەحمەت دەکێشی و کات و وزە تەرخان دەکەی،لە کۆتاییدا هیوادارم حازرخۆری بەر سێبەر نەبین و بەستەر نەسڕینەوە و ئاماژە بە سەرچاوەی هەموو بابەتێک بکەین.
@z_harman

👏8👍3
@z_harman
مار لە عومری خۆی جارێ دەتگەزێ
ئیتر لادەچێ و بۆخۆی دەبەزێ
بەڵام هاواڵی خراپ سەد کەڕەت
وات پێوە دەدا مێشکت بتەزێ
هەر کەس بە جۆرێ لە دنیا دەگا
زۆری وا هەبوون شەیتانیان ....
بڕێکیش وەکوو حەمە ئاشەوان
بە گون دەناسن مانگایە یا گا
نینۆکت نەبێ کەس ناتخورێنێ
یا کە لە "پێت"دا دڕکێ دەرێنێ
هەر بۆخۆت مەگەر خەمی خۆت بخۆی
چاوت،فرمێسکت بۆ هەڵوەرێنێ
ئەوەی کە دوو کار لە کاتێ دەکا
خەرمان هەڵگرە و بەران تێدەکا
وەک هەڵێ لەدووی دوو نێرەکەروێشک
لە تووربینەکەی هیچیان تێدەکا؟
دۆستت زۆر دەبێ سفرە دابخەی
فەڕشی چاکت بێ و دەرک دانەخەی
بەڵام خزمەکان وەک دۆستەکانت
ناتناسن ئیتر حەسیر ڕابخەی
@z_harman
هۆنراوە:مامۆستا ئیبراهیم ئەفخەمی
شرۆڤە:بۆ یەکەم جار ئەو هۆنراوانە لە تێلێگرام بڵاو دەبنەوە و مەبەست ڕێزدانان بۆ هەموو گەورەکانە،هەرمان کاناڵێکی جیاواز

❤4👍2👏2
@z_harman
گای سوور،کلکم بڕی چوو ژوور(کشمیش خواردن)
قەڵای گێچی،ڕێی نییە تێی چی(هێڵکە)
سواری نەزۆکێ دەبم،دەچمە نەبڕانێ،دێنم نەڕوانێ(یەستر،ڕێگا،خوێ)
کەری مردوو،باری زیندوو(لانکە و منداڵ)
کلکی دارە،ملی خوارە(داس)
بە پیسی دەخورێ،بە خاوێنی ناخورێ(سەری مرۆڤ)
@z_harman
پیرەپیاوی قوون بە مشکی(سۆبەی دار)
چەرمە،گەرمە،نەرمە، دۆخینی بکەوە، تێیبەر بە(گیپە)
خڕه و ڕەقە ،وەک کەللایە،چوار منداڵی لە زگی دایە(گوێز)
هەڵدەبەزێ و دادەبەزێ،قەپ دەبا بۆ گەڵ بەڵام نایگەزێ(مەشکە)
گا دەگێڕێتەوە ،با گێڕەوە نییە(چیغ)
@z_harman
مەتەڵی کوردەواری
نووسەر:هۆشیار نووری لەک

👏5👌1
(چوار کارێزین و یەک باخچە) هۆنراوەی کێیە
Anonymous Quiz
46%
مامۆستا شێرکۆ بێکەس
54%
مامۆستا ئەحمەد هەردی
@z_harman
1:ڕۆژانی هەفتە لێکدراون و پێکەوە دەنووسرێن:
یەکشەممە(نەک:یەک شەممە)
شەممە،یەکشەممە،دووشەممە،سێشەممە
چوارشەممە،پێنجشەممە،هەینی.
2:دارمیوەکان ئەگەر ئامرازی دانەپاڵ لەنێوانیاندا نەبێت،لێکدراون و پێکەوە دەنووسرێن:
دارهەنار(نەک:دار هەنار)، دارگوێز(نەک:دار گوێز)،دارمێو(نەک:دار مێو)
3:هەر کاتێک خاوەندارێتی لە وشەکە بسێنرێتەوە پێکەوە دەنووسرێت:
کوڕێکی بێکەس(نەک:کوڕێکی بێ کەس)
بێخانوو،بێباوک،بێپارە(نەک:بێ خانوو،بێ باوک،بێ پارە)
@z_harman
پوختەی ڕێنووس و خاڵبەندی
دانەر:مامۆستا دیاکۆ هاشمی

👏7👍1
@z_harman
پێم خۆشە کە عومرم بە جەفا سەرفی غەمت بێ
بەو شەرتە کە مایەی زەرەرم ماچی دەمت بێ
(سالم)
سەهمی نیگەهت خستمی، هەستامەوە ڕاکەم
ئەگریجە و زوڵفت بە جەفا هاتنە یاری
(نالی)
بەرگی ڕووتی بە هەزار خەرقەیی شاهی نادەم
چونکە مەحبووبە بە ناز پێم دەڵێی گاهێ (مچە ڕووت)
(کوردی)
ماهەکەم ئەمشەو شوکر پڕتەوفشانی خانەیە
قەت لە دەرگا دەردەچم گەر بێتە ئەم سەربانە ڕۆژ
(مەحوی)
هەتا زنجیری زولفی تۆم هەبێ هەر شاد و ئازادم
سەرم هەر داوە بەو داوە، دڵم پابەستە بەو بەستە
(وەفایی)
تاقی میحرابی برۆت جێی نازە بۆ ئەهلی نیاز
سۆفی وەیزانی کەچە هێند کەر بوو خۆی گێڕایەوە
(حەریق)
من شکاتی دڵپەرێشانیم لە گێسوی کردووە
ئەو حەواڵەی مەحکەمەی زوڵفی پەرێشانم ئەکا
(ناری)
خوێنی من گەر خۆت لە پێی ئەگری زەریفە بمکوژن
من بسووتێنن ئەگەر دەمکەن بە کل بۆ چاوی تۆ
(حەمدی)
تەنافی گەردنم کە زولفی زوننارت، کە بێزارم
چ خۆشە گەر بڵێن عاشق بە زولفی یار خنکابێ
(سەیفولقوزات)
شەو ئەزانی بۆ چی هەر دەور و خولی ڕووی تۆ ئەدەم!؟
تا بزانی من کە پەروانەی چراتم، ڕۆحەکەم
(بێخود)

❤4👍1