@z_harman
بە دوژمن مەڵێ مەرحەبا،هەم دەخوات و هەم دەبا
زنجیری دوژمن بە یەکییەتی نەبێ ناپچڕێ.
ماڵی دۆست بدزە و مەچۆ دەرکی دوژمن.
دوژمن هێشوویەک "ترێ"ت بداتێ،کووپەڵەیەک دۆشاوت لێ دەگرێت.
دوژمن لە جەنگەی ڕاستیدا لە داسی خوارترە.
دوژمنی بابی،نابێتە دۆستی کوڕی.
شێرەکانی خۆتان مەکووژن،با سەگەکانی دوژمن نەتانخۆن
دوژمن کەریشی .... هەر خۆشە
بە خۆشی زستان و ڕووخۆشی دوژمن باوەڕ مەکە
بڕوا بە پێکەنینی دوژمن مەکە.
@z_harman
شەڕ تەواو نابێ،تا کاتێک دوژمن زیندوو بێت.
ئەگەر دوژمن هەنگوینی بۆ هێنای دڵنیا بە ژەهری تێدایە.
ئەگەر بە تەمای تاوی دوژمن بی
سەرما ڕەقت دەکا.
ئەگەر بە تەمای سێبەری دوژمن بی
ڕۆژ دەتسووتێنێ.
ئەو چاوەی دوژمن نەناسێ،کوێر بێت.
دوژمن لە فێڵت ئاگا کەی، کەری
نە خۆشیی زستان ، نە خەنەی دوژمن
@z_harman
سەرچاوەی ئەو پەند و مەسەلانە کە "گوڵبژێر"م کردوون زۆر و بەربڵاون و ببوورن کە ناکرێ ئاماژە بە هەموویان بکەم ،تکایە بڵاویان کەنەوە و گەر جێبەجێ بوو بەستەر مەسڕنەوە.

❤6
مەڵێن هێمن ودمی شێعری بە دەست بوو
مەڵێن هێمن خوای شێعر و هەڵبەست بوو
مەڵێن هەر چی زەووزوی کرد زەمانە
هێمن هەر یەک بوو پێی نەکرا دووانە
ئیتر مەڵێن هێمن شێری پرچن بوو
هێمن هێندەی بەسە بڵێن هێمن بوو
ئێستەش ناڵێم وەرن ڕێزی لێ بگرن
من هەر دەڵێم دەگەڵ کەسی ڕامەگرن
@z_harman
شینی هێمن(کاروانی خەیاڵ)
مامۆستا هێدی
مەڵێن هێمن خوای شێعر و هەڵبەست بوو
مەڵێن هەر چی زەووزوی کرد زەمانە
هێمن هەر یەک بوو پێی نەکرا دووانە
ئیتر مەڵێن هێمن شێری پرچن بوو
هێمن هێندەی بەسە بڵێن هێمن بوو
ئێستەش ناڵێم وەرن ڕێزی لێ بگرن
من هەر دەڵێم دەگەڵ کەسی ڕامەگرن
@z_harman
شینی هێمن(کاروانی خەیاڵ)
مامۆستا هێدی
👏3👍2
@z_harman
پەڵە:بارانی تێری دەخڵ(دەغڵ)
پەڵە دان:بارینی باران بە ڕادەیەک کە زەوی بە تەواوی پێ تێراو بێ و بە قەولی جووتیاران ئیشک و تەڕ تێکەڵ بکا.
وەرزێر یا کرمانج هەتا باران نەگاتە سەر قەبری بابی،هەر دەڵێ کڕەی دێ.
کڕەهاتن:دەنگی کڕەی گاسن کە کاتی وێککەوتنی گاسن و زەویی ئیشک دەبیسترێ.شارستانی لە کاتی بارینی زۆردا دەیڵێن.بەم مانایە کە،هەرچی ببارێ،دیسانیش وەرزێر و جووتبەندە قایل نابن و دەڵێن کەمە و ئێستا پەڵەی نەداوە.
دەڵێی بارانی پەڵەمان بۆ دەبارێنێ:کاتێک کەسێک کارێکی بێکەڵک و هیچەکەی خۆی زۆر گەورە دەکاتەوە پێی دەڵێن لاچۆ لاچۆ دەڵێی بارانی پەڵەمان بۆ دەبارێنی.
سۆفی وەک حەقەپەڵەی پاییز، فرمێسک هەڵدەوەرێنێ(ئەمیری،هاوارەبەرە)
تفاقی زستان داخرا،دێمکێڵ بە هیوای بارانی بەڕەحمەت و هەقەپەڵەی پاییز،دێمەکار و ئیشکەکەندیان داچان(هێمن،چەپکێ گوڵ)
@z_harman
فەرهەنگی زارەکی موکریان
سەلاح پایانیانی

👍4
@z_harman
1_(هاوەڵکاری چۆنیەتی ) پێکەوە دەنووسرێت:
بەهێواشی،بەئەسپایی،بەپەلە
(نەک: بە هێواشی،بە ئەسپایی)
سارا بەهێواشی دەنووسێت.
چۆن دەنووسێت؟ بەهێواشی(بەنەرمی)
2_ئامرازی پلەی بەراورد و پلەی باڵا(تر،ترین)دەلکێن بە وشەی پێش خۆیانەوە
جوان،جوانتر،جوانترین
بەڵام وشەی(تر=دیکە)ئامراز نییە و وشەیەکە،بەجیا دەنووسرێت:
ڕۆژێکی تر(ڕۆژێکی دیکە)
کەسێکی تر(کەسێکی دیکە)
3_بۆر(،)نیشانەی پشوویەکی کورتە،لەو شوێنەدا دادەنرێت کە وا لە ڕستەکە بکات ئاسان بخوێرێتەوە و ڕوون بێت،چاو لەم ڕستەیە بکەن چۆن بە جێگۆڕکێی بۆر(،) بەتەواوەتی واتای ڕستەکە دەگۆڕدرێت:
بەزەیی،پێویست نییە بیگرن.
بەزەیی پێویست نییە،بیگرن!
@z_harman
پوختەی ڕێنووس و خاڵبەندی
دانەر:مامۆستا دیاکۆ هاشمی

👍4🔥2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
قژی درەخت داناپۆشرێ.
سووراوی لێوی دارهەنار لانادرێ.
ئاخر ژیان چۆن بە جببە دائەپۆشرێ؟
@z_harman
هۆنراوە:مامۆستا شێرکۆ بێکەس
سووراوی لێوی دارهەنار لانادرێ.
ئاخر ژیان چۆن بە جببە دائەپۆشرێ؟
@z_harman
هۆنراوە:مامۆستا شێرکۆ بێکەس
🔥2👏1
هۆنراوە و شێعری کێیە؟
[پێت ناخنکێندرێم گۆمەشین لەخۆبایی ئەی گۆمەشین]
[پێت ناخنکێندرێم گۆمەشین لەخۆبایی ئەی گۆمەشین]
Anonymous Quiz
35%
مامۆستا ناسر ڕەزازی
65%
مامۆستا ئەحمەد بازگر
بۆ بەچکەی(گامێش،ورچ،ئەسپ)کێها بژاردە درووستە؟
Anonymous Quiz
76%
پەڵخ_بێوەڵە_جوانوو
24%
کوودەڵە_گوێلپار_جوانوو
[دێمە دەرێ زستانە،دەچمە ژوورێ مەستانە]
@z_harman
کابرایەک ژنێکی دەبێ نێوی مەستان دەبێ، ژنە زۆر بەدفەڕ و دمشڕ دەبێ.پیاوە زۆریی بۆ دێ و ماڵێ بەسەر ژنەکەیدا بەجێدێڵێ و دەڕوا.
زستان دەبێ ،هەوا زۆر سارد دەبێ،بایەکی ساردی دێ سەری کەوێ دەپەڕێنێ،پیاوە دەست و لاق و ڕوومەتی سڕ دەبێ و دەیهەوێ بگەڕێتەوە ماڵێ،دەگاتەوە بەر دەرکەی و ژنەکەی وەبیر دێتەوە و ناوێرێ بچێتەوە ژوورێ،لە بەر خۆیەوە دەڵێ:دێمە دەرێ زستانە،دەچمە ژوورێ مەستانە.

🤣5🔥1
[شێری ماڵێ و ڕێوی دەرێ]
@z_harman
دەڵێن کابرایەک سواری ئەسپ و چەک لە شان و خەنجەر لە بەر پشت ،بۆ سەفەرێک لە شار دەرکەوت،لە ڕێگەدا چەتە و ڕێگر ڕووتیان کرد و ناردیانەوە شار، خزم و کەسەکەی کوتیان:باشە خۆ ئەتۆ لێرە کەست پێناوێرێ هیچ،چەکت لە شان و خەنجەریشت لە بەر پشتێ بوو ،ئەدی چۆن توانیان ڕووتت کەن؟
کابرا کوتی:بە خوا برا دەستێکم بە بەندی تفەنگەکەوە بوو،دەستەکەی دیکەم بە لغاوی ئەسپەکەوە،دەی خۆ من مامر(مریشک)نیم بە دەنووک شەڕ بکەم.

🤣6👌1
@z_harman
حەسارە گەورە دوو دەرکەی تێدا
سندووقی پۆڵا عەکسی تۆی تێدا
چ لە عەکسێ بکەم،خۆت لە بەندێدا
باران دەبارێ دانە بە دانە
بولبوول دەخوێنێ سوانە بە سوانە
ئیشارە مەدە عالەم شەیتانە
بریا کۆترێک بام لە وێنەی شانە
یەکسەر فڕیبام بۆ سەربازخانە
بەرگی سەربازی لە یارم جوانە
ئەو تاقە بڵیندەی دەستم نایگاتێ
کەواوپاتۆڵ ڕەش تازە دەگاتێ
بۆخۆم پێم خۆشە ،بابم نامداتێ
چەندەم پێ کوتی مەچۆ "قەڵات"ێ
شەڕە،هەڵڵایە لە "مەهابات"ێ
تفەنگە "شەشخان" گوللە دەتگاتێ
@z_harman
ئەگەر بمخوازی بە چەپکێ گوڵ بی
ئەگەر نەمخوازی نەمامی گڵ بی
ڕێگای مووچەکەت دەگرم لە باوەش
لەبۆ جوانییەکەت دەبم بە چاوەش
یا خوڵا مام مەلا قەڵەمت خووسێ
چارەی نابەدڵان چەند زوو دەنووسێ
ڕەحمان گیان یا خوڵا هیچ کوێت نەهێشێ
دەردی گوللەکەت دایکت بیکێشێ
@z_harman
[گۆرانیی ژنان
کانی مرادان
کۆکردنەوە:مامۆستا سەلاح پایانیانی]
حەسارە گەورە دوو دەرکەی تێدا
سندووقی پۆڵا عەکسی تۆی تێدا
چ لە عەکسێ بکەم،خۆت لە بەندێدا
باران دەبارێ دانە بە دانە
بولبوول دەخوێنێ سوانە بە سوانە
ئیشارە مەدە عالەم شەیتانە
بریا کۆترێک بام لە وێنەی شانە
یەکسەر فڕیبام بۆ سەربازخانە
بەرگی سەربازی لە یارم جوانە
ئەو تاقە بڵیندەی دەستم نایگاتێ
کەواوپاتۆڵ ڕەش تازە دەگاتێ
بۆخۆم پێم خۆشە ،بابم نامداتێ
چەندەم پێ کوتی مەچۆ "قەڵات"ێ
شەڕە،هەڵڵایە لە "مەهابات"ێ
تفەنگە "شەشخان" گوللە دەتگاتێ
@z_harman
ئەگەر بمخوازی بە چەپکێ گوڵ بی
ئەگەر نەمخوازی نەمامی گڵ بی
ڕێگای مووچەکەت دەگرم لە باوەش
لەبۆ جوانییەکەت دەبم بە چاوەش
یا خوڵا مام مەلا قەڵەمت خووسێ
چارەی نابەدڵان چەند زوو دەنووسێ
ڕەحمان گیان یا خوڵا هیچ کوێت نەهێشێ
دەردی گوللەکەت دایکت بیکێشێ
@z_harman
[گۆرانیی ژنان
کانی مرادان
کۆکردنەوە:مامۆستا سەلاح پایانیانی]
👏3👍1🔥1
@z_harman
سەر تەکان بدەی لە باتی سڵاو
دۆشاو بە گونت لە جێگەی بێ ئاو
واتە کچ کاتێ مەیلی بوو لە شوو
ناپرسێ تەڕەف هەنگوینە یا گوو
بیری هەر لە لای هەل و هەڵمەتە
چووزانێ گورگ، مەڕ بە قیمەتە
قسە بێ کەڵکە دڕێژ و زۆر بێ
کەم و دڵگر بێ، نە زۆر بێ و بۆر بێ.
@z_harman
گەر بۆ تۆ هەبێ لەچک بەسەرێ
بۆ منیش دەبێ کڵاو لەسەرێ
چەکت بە نەفتم کڕی بۆ گیانم
هات نۆرە گورزم دەردت دەزانم
لە وەختی ڕاودا نەبێ گووت نایە
چار چییە خوێڕی پیشەی هەروایە
ڕێز نادا بە کەر درێژیی مەودا
نابێتە ئێستر بە چوونی بەغدا
@z_harman
پەندی پێشینیان(دیاریی مەهاباد)
مەلا غەفووری دەبباغی
سەر تەکان بدەی لە باتی سڵاو
دۆشاو بە گونت لە جێگەی بێ ئاو
واتە کچ کاتێ مەیلی بوو لە شوو
ناپرسێ تەڕەف هەنگوینە یا گوو
بیری هەر لە لای هەل و هەڵمەتە
چووزانێ گورگ، مەڕ بە قیمەتە
قسە بێ کەڵکە دڕێژ و زۆر بێ
کەم و دڵگر بێ، نە زۆر بێ و بۆر بێ.
@z_harman
گەر بۆ تۆ هەبێ لەچک بەسەرێ
بۆ منیش دەبێ کڵاو لەسەرێ
چەکت بە نەفتم کڕی بۆ گیانم
هات نۆرە گورزم دەردت دەزانم
لە وەختی ڕاودا نەبێ گووت نایە
چار چییە خوێڕی پیشەی هەروایە
ڕێز نادا بە کەر درێژیی مەودا
نابێتە ئێستر بە چوونی بەغدا
@z_harman
پەندی پێشینیان(دیاریی مەهاباد)
مەلا غەفووری دەبباغی
👍4
[قەلەڕەشە و بەچکەکانی]
@z_harman
قەلەڕەشەیەک چەند بەچکەی هەڵێنا. هەموو ڕۆژێ دەچوو خواردەمەنی بۆ دەهێنان و دەیکرد بە دەمیانەوە. بەچکەکانی وردەوردە گەورە بوون و کەوتنە باڵەفڕە. ئەمجار لەگەڵ خۆی دەیبردن شارەزای دەشت و دەریان بکا و ڕێ و شوێنی پەیداکردنی خواردەمەنییان نیشان بدا. ڕۆژێک بە دەم گەڕانەوە، قەلەکە لە دوورەوە پیاوێکی دی. بە بەچکەکانی گوت:
- ئاهۆوەتان دیوە؟
گوتیان:
- بەڵێ دیومانە. ئەوە چییە؟
گوتی:
- ئەوە ئینسانە. ئەوانە دەیانەوێ بمانکوژن. وریای خۆتان بن.
- بۆچی دەیانەوێ بمانکوژن؟
- چونکە کەشک و پەنیر و شتی وایان لێ دەڕفێنین.
- جا چۆن وریای خۆمان بین؟
- هەر کاتێ دانەوینەوە بۆ بەرد دەسبەجێ هەڵفڕن.
- ئەی ئەگەر دانەهاتنەوە و بەردەکە لە گیرفانیاندا بێ؟
قەلەڕەشەکە لە خۆشییاندا پێکەنی و گوتی:
- ئافەرین ڕۆڵەکانم! ئیتر پێویست بە ئامۆژگاریی من ناکا. خۆتان دەتوانن بژین.
@z_harman
✍️:مامۆستا حەسەن قزڵجی

👍6