@z_harman
هۆی دروێنەوان،دروێنەکردوو
باخت شلومل،مەڵۆ بابردوو
سەرت هەڵێنە بنوێنە ڕوو
نە تۆ ژن بێنە،نە من دەکەم شوو
کەواوپاتۆڵ ڕەش مۆدەکەت جوانە
بەس وەرە و بچۆ لەو دەرکوبانە
خوشکمان بزانێ شوبر و شەیتانە
کاکمان بزانێ باسی سەرمانە
بە کەسم مەدە و بە کەست نادەم
قوڕحانێک بێنە دەستی پێدادەم
پاشی باڵای تۆ دڵ بە کەس نادەم
سەحاتی دەستت زێڕێکی پاکە
لە شەرمی خەڵکی پێت دەڵێم کاکە
کەسم خۆش ناوێ هەر تۆم پێ چاکە
کەواوپاتۆڵ ڕەش بە شاخانەوە
سیغاری بەهمەن بە لێوانەوە
تو دینت بردووم بە ئیمانەوە
@z_harman
کۆترەباریکەی داران دەشکێنێ
نامەم بۆ هاتووە یار ژنێ دێنێ
لە خودام تەڵەبە داینەبەزێنێ
ئاغایان ناکەم پاتۆڵیان شینە
حەجەمان ناکەم کافرەی بێدینە
میرزایان دەکەم خودکاریان شینە
یارێکم گرتووە وەک جام دەنوێنێ
جا با کۆنەیار وەرهەم هەڵێنێ
کراسی بەرم پەشم و خارا بێ
مێردی نابەدڵ ماڵی خەرا بێ
مێردی نابەدڵ تۆقە لە گەردن
مالیجەی نایە مەگەر بە مردن
@z_harman
ئەدەبیاتی زارەکیی موکریان
بەشی ژنان(وردەقام)
کۆکردنەوە:سەلاح پایانیانی
هۆی دروێنەوان،دروێنەکردوو
باخت شلومل،مەڵۆ بابردوو
سەرت هەڵێنە بنوێنە ڕوو
نە تۆ ژن بێنە،نە من دەکەم شوو
کەواوپاتۆڵ ڕەش مۆدەکەت جوانە
بەس وەرە و بچۆ لەو دەرکوبانە
خوشکمان بزانێ شوبر و شەیتانە
کاکمان بزانێ باسی سەرمانە
بە کەسم مەدە و بە کەست نادەم
قوڕحانێک بێنە دەستی پێدادەم
پاشی باڵای تۆ دڵ بە کەس نادەم
سەحاتی دەستت زێڕێکی پاکە
لە شەرمی خەڵکی پێت دەڵێم کاکە
کەسم خۆش ناوێ هەر تۆم پێ چاکە
کەواوپاتۆڵ ڕەش بە شاخانەوە
سیغاری بەهمەن بە لێوانەوە
تو دینت بردووم بە ئیمانەوە
@z_harman
کۆترەباریکەی داران دەشکێنێ
نامەم بۆ هاتووە یار ژنێ دێنێ
لە خودام تەڵەبە داینەبەزێنێ
ئاغایان ناکەم پاتۆڵیان شینە
حەجەمان ناکەم کافرەی بێدینە
میرزایان دەکەم خودکاریان شینە
یارێکم گرتووە وەک جام دەنوێنێ
جا با کۆنەیار وەرهەم هەڵێنێ
کراسی بەرم پەشم و خارا بێ
مێردی نابەدڵ ماڵی خەرا بێ
مێردی نابەدڵ تۆقە لە گەردن
مالیجەی نایە مەگەر بە مردن
@z_harman
ئەدەبیاتی زارەکیی موکریان
بەشی ژنان(وردەقام)
کۆکردنەوە:سەلاح پایانیانی
🥰3🔥2❤1
شینە و مزرە،سوورە و ترشە،ڕەشه و شیرنە(مەتەڵ)
z_harman
z_harman
Anonymous Quiz
30%
ڕێواس
54%
ترێڕەشە
16%
قەزوان