BOOKABARANA Telegram 2482
Forwarded from عکس نگار
«لە کامێرانی شامارانەوە بۆ پەردەلادان لە یەکەم ئەلفوبێی کوردی لەسەر شێوازی  فرانک لۆباخ»

                  "پەردەلادان"

🔸ڕێوڕەسمی پەردەلادان لە کتێب
🔸یاریی ئەلفوبێ
🔸نووسەر:جەبار شافعی زادە
🔸شێوەکار:حکمەت باتمانی
🔸چاپەمەنی:ڕێگا ۱۴۰۳

🔸ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ۱ۍ سەرماوەزی ساڵی ۲۷۲۴ی کوردی/۱٤۰۳ی ک.هـ، ڕێوڕەسمی پەردەلادان لە کتێبی "یاریی ئەلفوبێ" بەرهەمی حکمەت باتمانی و جەبار شافعی‌زادە چاپکراوی چاپەمەنی ڕێگا، بە هاوکاری ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشاد و کتێبخانە گشتییەکانی کامێران، بە پێشوازی بەرچاوی هاوڕێیانی هەتاهەتایی کتێب و منداڵانی نیشتمان لە هۆڵی فەرهەنگسەرای کامێران بەڕێوەچوو.

🔸لە دەستپێکی ڕێوڕەسمەکەدا عەتای وەلەدی شاعیر و وەرگێڕ و پێشکەشکاری ڕێوڕەسمەکە، بە ئاوڕدانەوە لە مێژووی شێعر و مۆسیقای منداڵان لە کامێران و یادکردنەوە لە نووسەران و هونەرمەندانێکی وەکوو خوالێخۆشبووان ئەحمەد ئەمینی(ئەحلە زریکە)، میرزا موراد عەزیزی، عزەت حەقشناس، فەتح عەلی تەختی، کەیوومەرس موتیعی، حکمەت باتمانی، بەهەمەن ئەسەدی، ئیسماعیل شافعی زادە، لەتیف ڕۆحانی و عەلی ئەکبەر وەلەدی و حامید عابدی هەروەها ڕۆڵی فستیڤاڵی نەتەوەیی ئەدەبیاتی منداڵانی شوناس، جەختی لەسەر ئەوە کرد کە چالاکانی بزێوی ئەم بوارە، دەتوانن بە درێژەدان بە چالاکییەکانیان، کامێران بکەنە پایتەختی شێعر و مۆسیقای منداڵانی کوردستان و ڕەوتێکی نوێ لەو بوارانەدا بخولقێنن.

🔸لە درێژەدا زوبەیر حسێن‌پەناهی بەرپرسی ئیدارەی ئیرشادی کامێران بەخێرهاتنی بەشداربووانی کرد و ڕۆڵی ئەدەبیی منداڵانی بەرز نرخاند.

🔸لە بەشی ئەم کتێبەمان بۆ نووسیوە؟ پێشکەشکار وێڕای یادکردنەوەیەک لە نووبهارا بچووکانی ئەحمەدی خانی وتی: بختەوەرین کە341 ساڵ دوای نووبهارا بچووکانی حەزرەتی ئەحمەدی خانی ئەمڕۆ لە کامێراندا پەردە لە یەکەم کتێبی ئەلفوبێی کوردی لەسەر شێوازی ناونەوەیی فرانک لۆباخ لادەدرێت و یاد و ناوی مامۆستایان شێخ مارفی نۆدێی، مەڵا خدری ڕواری، ئەحمەد عەزیز ئاغا، حامید فەرەج و  ئیبراهیم ئەمین باڵداری وەک یەکەم نووسەرانی کتێب بۆ منداڵان بە زمانی کوردیی بەرز نرخاند و کۆڕەکەی پێشکەشی ئیبراهیم ئەمین باڵدار کرد و پاشان نووسەر و شێوەکاری کتێبەکە لەسەر گرینگایەتی کتێبەکە بۆ فێرکاریی زمانی کوردی بە شێوازی سرووشتی ـ ئاکادیمیانە وەکوو یەکەمین کتێب لەسەر شێوازی نێونەتەوەیی فرانک لۆباخ، باسێکیان پێشکەشی بەشداربووان کرد.

🔸پێشکەشکار وێڕای بەرزنرخاندنی هەوڵەکانی حکمەت باتمانی وەک لە یەکەم پێشەنگ و دەسپێکەرەکانی شێعر و مۆسیقای کوردیی منداڵان لە کامێران، وتی: بەرەی ئێمە و بەرەی دوا ڕۆژی ئەم شارە بەتایبەتتر قەرزداری حکمەتی باتمانین کە بەردی بنەمای کوردینووسینی بۆ منداڵان بە کامێران دەست پێکرد و بەڕاستی دەبێ بە سیمای ئەدەبی منداڵانی کامێرانەوە بنووسین؛ حکمەت باتمانی

🔹ڕۆژیا نەدیمی بە شێوازێکی جوان شێعرێکی مامۆستا حکمەت باتمانی خوێندەوە و چەپڵەی زۆری جەماوەر دانپێدانانێ بوو بۆ ڕێزی ئەو مامۆستایەی ئەدەبی منداڵان لە کامێران.

🔸دواتر گرووپی مۆسیقای منداڵانی شاماران کە بڕیارە لەمەودوا هەوڵی جیدی و شێلگیرانە بۆ ئافراندنی و بەرهەمهێنانی مۆسیقای تایبەت بە منداڵانی کورد لە کامێران بدەن چەند کۆپلەیەک لە گۆرانییەکانی کتێبی ئەلفۆبێی کوردییان پێشکەش کرد کە پێشوازییەکی بەرچاوی لێ‌ کرا. ئەندامانی گرووپی شامارانی کامیران بریتیبوون لە سەبا قادری، زەینەب یووزی، ژیکاڵ شافعی‌زادە، سۆلا باتمانی، ئاریوان ئەسەدی، ژیار شافعی‌زادە، ژیان وەلەدی، حکمەت باتمانی و ئیسماعیل شافعی‌زادە.

🔸لە بەشێکی تری کۆڕەکەدا بەڕێزان دوکتۆر سەیفوڵا ڕەحمانی دەروونناس، دوکتۆر عادڵ محەمەدی زمانناس و خاتوو میترا ئەسەدی ڕاوێژکار، پەنێلێکی زانستییانەیان لەسەر کتێبەکە بەڕێوەبرد و ناوەڕۆک و شێوەکاری و لایەنی زانستی و هونەری کتێبەکەیان شرۆڤە کرد.

🔸لە درێژەدا کۆڕەکەدا گرووپی مۆسیقای شوناس گۆرانی «زمانی کوردی» یان بۆ بەرزڕاگرتنی یادی هونەرمەند ئارام تیگران، بە زاراوەکانی زمانی کوردی( کورمانجی، سۆرانی، هەورامی، کەڵهوڕی و لەکی ) پێشکەش کرد کە پێشوازییەکی بێوێنەی لێ‌ کرا.

🔸لە کۆتاییدا بە پێشنیاری نووسەر داوا لە منداڵانی بەشداربووی کۆڕەکە وەک خاوەنی ڕاستەقینەی کتێب و کۆڕەکە کرا پەردە لەسەر کتێبی یاریی ئەلفوبێ لادەن. لە نێو هەرا و بزەی منداڵاندا پەردە لەسەر کتێبەکە لادرا.

کۆڕەکە بە واژۆکردنیی کتێبەکە لەلایەن نووسەر و شێوەکاری کتێبەکە بۆ منداڵانی چاوگەش و گرتنی وێنەی یادگاری، کۆتایی پێ هات.

🔸بەڕێزان ڕەزا ئەمینی، فه‌ردین نیک‌ڕەوش و فەرهاد چەشمەکەبوودی وێنەگرتن و تۆمارکردنی فیلمی ڕێوڕەسمەکەیان لەئەستۆ گرتبوو.

👇👇👇
@Bookabarana
http://www.tgoop.com/regapub

tgoop.com/Bookabarana/2482
Create:
Last Update:

BY بووکە بارانە

Share with your friend now:
tgoop.com/Bookabarana/2482

View MORE
Open in Telegram

Telegram News

Date: |

As five out of seven counts were serious, Hui sentenced Ng to six years and six months in jail. Developing social channels based on exchanging a single message isn’t exactly new, of course. Back in 2014, the “Yo” app was launched with the sole purpose of enabling users to send each other the greeting “Yo.” The public channel had more than 109,000 subscribers, Judge Hui said. Ng had the power to remove or amend the messages in the channel, but he “allowed them to exist.” "Doxxing content is forbidden on Telegram and our moderators routinely remove such content from around the world," said a spokesman for the messaging app, Remi Vaughn. Telegram channels fall into two types:
from us

Telegram بووکە بارانە
FROM American