ROJHALATI_KURDISTAN1324 Telegram 35254
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
"سەرماوەز"

#سەرماوەز:

مانگی دەستپێکردنی سەرماوسۆڵەیە، هەر بۆیە مانگی سیخواریشی پێ دەڵێن. (سیخوار= زوقم، هاتنەخوارەوە و دابارینی زوقم)
سێیەمین مانگی پاییزە. لەم مانگەدا سەرماوسۆڵە دەست پێ دەکات و پلەی گەرمی لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان بە تایبەت شەوان، دەچێتە بن سفر و لە ناوچە شاخاویی وکوێستانییەکاندا بەفر دەبارێت.
ئەم مانگە 30 ڕۆژە و لە 21 یا 22ی "تشرینی دووەم یا نۆڤەمبەر"وە دەست پێ دەکات و  لە 20 یا 21ی "کانوونی یەکەم یا دیسەمبەر" کۆتایی دێت.

سەبارەت بە ناوی سەرماوەز سێ بۆچوون باس دەکرێت:
یەکەم:
سەرماوەز وشەیەکی لێکدراوە کە لە دوو پەیڤی "سەرما+ وەز" یان "وەرز" پێک هاتووە، واتە وەرزی سەرما، کە دواتر ناوەکە سواوە و بووە بە "سەرماوەز".

دووەم:
بۆچوونێکی تریش  ئەوەیە کە وەز واتە وەزە بە واتای گەستن  دێت یانی سەرماگەستن، گەستنی سەرما، وەزەی سەرما.

سێیەم:
بە بۆچوونی هەندێ کەس  سەرماوەز واتە هەڵکردنی سەرماوسۆڵە، وەک چۆن دەڵێن هەڵکردنی با، لەم مانگەدا سەرماوسۆڵە هەڵیکردووە. کە بۆچوونێکی لاوازە.

بە باوەڕی من بۆچوونی یەکەم ڕاست و دروستترە. واتە "سەرماوەرز" بووە دواتر سواوە و بووە بە "سەرماوەز".

لە زاراوەکانی زمانی کوردیدا ناوی ئەم مانگە، ئەمانەی خوارەوەن:

هەورامی: کەڵەهەرز
کورمانجی: کانوون، چریا دوویەم،  سەرماوەز
لەکی: مانگ سیە
کەلهوڕی: ساران
لەیلاخ: قەوزەمانگ
سۆرانی: سەرماوەز، سەرماوەرز، سیخوار
زازاکی: چلەیو ڤەرێن، تاڤاره، گاغان، چلەیو قج

شاعێری ناوداری کورد، خوالێخۆشبوو "مامۆستا هەژار" لە شیعرێکدا کە گشت مانگەکانی ساڵی هۆنیوەتەوە، دەڵێ:

"سیخوار" خۆی نواند لەبەر پەساران!
سەرما هات، دڕا بەرگی هەژاران!
نا نا، تۆ مانگی دڵخۆشی و شادی!
تێتدا هەڵکرا ئاڵای ئازادی
!.....

✍️"ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست

#وشەے_ڕەسەن
#سەرماوەز

لینکی کەناڵ:
@wisheyresen

کاناڵی کوردستان kurdistan

👇👇👇
🌺🌼🍀

@Rojhalati_kurdistan1324

tgoop.com/Rojhalati_kurdistan1324/35254
Create:
Last Update:

BY کوردستان / Kurdistan

Share with your friend now:
tgoop.com/Rojhalati_kurdistan1324/35254

View MORE
Open in Telegram

Telegram News

Date: |

Developing social channels based on exchanging a single message isn’t exactly new, of course. Back in 2014, the “Yo” app was launched with the sole purpose of enabling users to send each other the greeting “Yo.” When choosing the right name for your Telegram channel, use the language of your target audience. The name must sum up the essence of your channel in 1-3 words. If you’re planning to expand your Telegram audience, it makes sense to incorporate keywords into your name. Activate up to 20 bots “[The defendant] could not shift his criminal liability,” Hui said. While some crypto traders move toward screaming as a coping mechanism, many mental health experts have argued that “scream therapy” is pseudoscience. Scientific research or no, it obviously feels good.
from us

Telegram کوردستان / Kurdistan
FROM American