tgoop.com/Rojhalati_kurdistan1324/36525
Last Update:
ڕەحم بە مردووەكانیش ناكەن!
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ژیانەوەی كوردستان گڵكۆی هۆنەرمەندی لاو كۆچكردوو سارۆ سووزەنی لە لایەن كەسانێك كە گۆمان دەكرێ سەر بە دام و دەزگا ئەمنییەتیەكانی رژیم بن ئاگری تێ بەر دراوە,
سارۆ سووزەنی لاوێكی هۆنەرمەند كە ماوەیەك پێش ئێستا بە هۆی رووداوی هاتۆچوو گیانی لە دەست دا، خەڵكی سەقز بە ئاپۆرای جەماوەری رێزیان پێشوازیان كرد لە ئەسپەردەكردنی ئەم لاوە دڵ پڕ لە ئاواتە و گڵكۆەكەیان گوڵ باران كرد,
بە داخەوە ئەم پێشوازی و رێز گرتنە لە هۆنەرمەدنێك كە هەموو خەڵكی سەقز بە ئازادیخۆازیان دەزانی بووە بە چەقڵی چاوی دەست وپێوەندەكانی رژیم، هەر بۆیە گۆمان دەكرێ ئەم كارە قیزەونە كاری ئەوان بێت.
یادی كاكە سارۆ هەمیشە زیندووە و ئاوت و ئارەزووەكانی بەرقەرارە، روو ڕەشی بۆ تاریک بینان و ئەوانەی چاویان بە هۆنەر و هۆنەرمەندیان كورد هەڵنایە و تەنانەت ڕەحم بە گڵكۆەكانیان ناكەن
ژیانەوەی كوردستان بە تووندی سەركۆنەی ئەم كارە قیزەونە دەكات.
سەرچاوە کاناڵی ژیانەوەی کوردستان
کاناڵی کوردستان
❤️🦋💫💫
@Rojhalati_kurdistan1324
BY کوردستان / Kurdistan
Share with your friend now:
tgoop.com/Rojhalati_kurdistan1324/36525