Notice: file_put_contents(): Write of 7849 bytes failed with errno=28 No space left on device in /var/www/tgoop/post.php on line 50

Warning: file_put_contents(): Only 8192 of 16041 bytes written, possibly out of free disk space in /var/www/tgoop/post.php on line 50
کوردستان / Kurdistan@Rojhalati_kurdistan1324 P.36530
ROJHALATI_KURDISTAN1324 Telegram 36530
گرتنی پایه‌گای ئه‌میرئاباد
ئه‌م بیره‌وه‌ریه‌ به‌ هاوكاری هاوڕێیانی ئه‌وكاتم نووسیوه‌ كه‌ بۆخۆیان له‌گه‌ڵ بوون
له‌م عه‌مه‌لیاته‌دا ٠
به‌ دوای شه‌هید بوونی كاك هه‌ژار
ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و فه‌رمانده‌ری هێزی پێشه‌وا ، دوژمن بەتایبەتی ( سوسەن ئابادی ) فەرماندەی گشتی ھێزەکانی دوژمن لەناوچەی مەھاباد ٠ بەبیستنی شەھید بوونی کاک ھەژار خۆشی و شادیان گێڕابوو ٠ پێیان وابوو شیرازەکە تێکچووەو زۆر بە ئاسانی دەتوانن زەڕبە لە پێشمەرگە بدەن ٠
ئێمەش زۆر له‌ فكری عه‌مه‌لیاتێكی گه‌وره‌دا بووین
تا به‌ دوژمن پیشان بده‌ین. كه‌ وره‌ی به‌رزی پێشمه‌رگه‌
چه‌ند به‌هێزو به‌هێزتر بووه ٠‌
چونكه‌ دوای شه‌هید بوونی كاك هه‌ژار ، دوژمن
جار جار هێندێك دمی دێنا پێش ٠ کە لەلایەن ھێزی پێشمەرگەوە جوابێکی وایان دەدانەوە دەیانتەزاندن ٠

بۆیه‌ دوای پرس و ڕا وه‌رگرتن له‌ فه‌رمانده‌و به‌رپرسه‌كانی پێشمه‌رگه‌
ساغ بووینه‌وه‌ كه‌ هێرشێكی گه‌وره‌ بكه‌ینه‌ سه‌ر پایه‌گاكانی دوژمن
كه‌ پێكهاتبوون له‌ پایه‌گای ئه‌میرئابادو دیده‌بانه‌كان و پایه‌گاكانی ده‌وروبه‌ری
له‌ چه‌ند كیلۆمه‌تری شاری میاندواو ٠
دوای شوناسایی له‌ لایه‌ن فه‌رمانده‌ران
هه‌روه‌ها به‌شی خومپاره‌ هاوێژی هێزی پێشه‌وا كاك عزه‌ت پیرانی
كه‌ كاری شوناسایی ته‌واو بوو
به‌رنامه‌ی كار داڕێژرا له‌ لایه‌ن فه‌رمانده‌ی عەمەلیات و ھەروه‌ها فه‌رمانده‌ لكه‌كان و سه‌رپه‌له‌كان ٠٠
به‌شداربووانی ئه‌م عه‌مه‌لیاته‌
پێشمه‌رگه‌كانی لكی یه‌ك
لكی دوو په‌له‌كانی. شه‌هیدان و په‌لی حاجی برایم ڕۆسته‌می
لكی سێ. په‌لی خوێنی كوردستان وپه‌لی هه‌ڵۆ له‌ ئه‌ركانی هێز
له‌م كۆبوونه‌وه‌دا شه‌هید عه‌لی قازی به‌ بۆنه‌ی ساڵڕۆژی له‌دایك بوونی شێعرێكی خوێنده‌وه‌ ٠ لەدوایین ڕۆژی ژیانی ٠
ڕۆژی عه‌مه‌لیات و سەعاتی سفر و ناوی نھێنی شەو لەلایەن فەرماندەری عەمەلیات دیاری کرا ، کە کاک کەریم خاڵدار بوو ٠

چۆنیه‌تی دابه‌ش بوونی پەلەکان
گرتنی پایه‌گا هه‌روه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرا به‌ ئێمه‌ ئه‌سپێردرا
وه‌ك په‌لی شاهۆ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی چه‌ند پێشمه‌رگه‌ی تر له‌ په‌له‌كانی تر بۆ پایه‌گای ئه‌سڵی٠٠
كاك كه‌ریم و پێشمه‌رگه‌كانی په‌له‌كانی تر بۆ پایه‌گاكانی تر
له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی كه‌مین و به‌شی خومپاره‌ هاوێژ
بۆ پێگه‌ی دوژمن له‌ نزیك ئاوایی بادام٠
هه‌موو ئه‌مانه‌ حازرو ئاماده‌ كران و هاتینه‌ گوندی تاڵاو
تا ڕۆشتنمان بۆ عه‌مه‌لیات له‌م گونده‌ بووین ٠٠

ڕێكه‌ووتی ٢٦-١٢-١٣٦٠ بوو
كه‌ پایه‌گایان دا به‌ ئێمه‌ بیگرین ،،
من له‌گه‌ڵ جه‌عفه‌ری گوشواره‌ كه‌ فه‌رمانده‌ری ئه‌و عه‌مه‌لیاته‌ بوو هه‌روه‌ها كه‌ماڵ سمایلزاده‌
پێش ئه‌وه‌ی وه‌ڕێبكه‌وین كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێبه‌سێمان كرد٠
ڕاکشابووم لەو ماڵەی کە لێی بووین ، ھەردوو دەستم لەبن سەرم دانابوو ، چاوم بڕیبووە بنی میچەکەو لە گژ فکران ڕاچووبووم ٠
لەناکاو ڕووم لە جەعفەرو کەماڵ کردوو ، كووتم مادام گرتنی پایه‌گا به‌ ئێمه‌ دراوه‌ ، پێویستە ئەمجارە شێوەی ھێرشکردن بگۆڕین ٠
چونکە بەڕاستی خاترەی تاڵم ھەیە لە گرتنی پایەگاکانی پێشوو تر ٠
كووتیان چۆن ؟؟. چۆنی بگۆڕین؟؟
قه‌رار وابوو بیكه‌ینه‌ سێ ده‌سته‌ بۆ وه‌سه‌ر كه‌ووتن
هه‌ر ده‌سته‌ی به‌رپرسێكی هه‌بێ
كووتم. با سێ ده‌سته‌ نه‌بێ. ته‌نها یه‌ك ده‌سته‌ بین به‌ پانه‌وه‌ به‌ لایه‌كدا بۆیان سه‌رده‌كه‌ووین
ئێمه‌ له‌ پایه‌گاكانی پێشوو زۆرمان زه‌ره‌ر كردووه‌
زۆر جار گووله‌ی پێشمه‌رگه‌. له‌ پێشمه‌رگه‌ی لایه‌كه‌ی دی كه‌ووتووه‌و شه‌هیدی كردووه‌ ٠
ئێستاش ئه‌گه‌ر وانه‌كه‌ین دیسان وامان لێ به‌سه‌ر دێ ٠
سەبارەت بەخۆم بەھیچ جۆرێک لە گوللەی دوژمن ناترسێم ، بەڵام بەڕاستی پێم زوڵمەو پێم خەسارە بە ( ھەڵە ) بە گوللەی پێشمەرگە و ھاو سەنگەری خۆم شەھید بم ٠
درووسته‌كه‌شی هه‌روا بوو. دوای پێداچوونەوەیەک بە چۆنیەتی ھەڵکەووتەی پایەگاکە سەرئەنجام بڕیاردرا به‌ لایه‌كدا وه‌سه‌ر كه‌ووین و
لایه‌كیان بۆ چۆل بكه‌ین تا له‌خواره‌وه‌ بكه‌ونه‌ كه‌مینی پێشمه‌رگه‌كان
كاتی هه‌ڵاتنی پاسداره‌كان له‌ پایه‌گا٠٠

ناوی نهێنی شه‌و دانراو.
سه‌عاتی سفر دیاری كرا بۆ لێدان٠
ورەی پێشمەرگە لە پێشوو بەرزترو خێراتر بوو ٠ دەمانویست ھێزو ورەی بەرزی خۆمان پێشانی فەرماندەکانی دوژمن بدەین٠ ئەو پایەگایانەی کە
ھەڵمانبژاردبوون گەورەترین پایەگاکانی دوژمن بوون ٠٠ بڕیار وابوو یه‌كه‌م ته‌قه‌ی ئارپێجی ئێمه‌ بین ،
له‌ سه‌ری سه‌عاتی یه‌كی شه‌و٠

وه‌ڕێكه‌ووتین ئه‌وه‌ی له‌بیرم مابێ
په‌لی شاهۆ هه‌موومان بووین
له‌گه‌ڵ چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی دیكه‌.
شه‌هید سه‌ید ته‌ها ئیسماعیلی شه‌هید عومه‌ر شایله‌
خالید وه‌نه‌وشه‌، شەریف باڵەکی و
چه‌ند كه‌سێكی دی بوون ٠٠
تا گه‌یشتینه‌ بن پایه‌گا دوژمن هه‌ستی پێ نه‌كردبووین٠
به‌ یه‌ك خه‌ت بۆیان وه‌سه‌ركه‌ووتین به‌ شێوه‌ی نیوه‌ بازنه‌یی
كه‌ هه‌موومان ئاگامان له‌ یه‌ك بوو٠

کاناڵی کوردستان
❤️🦋💫💫
@Rojhalati_kurdistan1324

درێژەی بیرەوەری👇

tgoop.com/Rojhalati_kurdistan1324/36530
Create:
Last Update:

BY کوردستان / Kurdistan

Share with your friend now:
tgoop.com/Rojhalati_kurdistan1324/36530

View MORE
Open in Telegram

Telegram News

Date: |

With the sharp downturn in the crypto market, yelling has become a coping mechanism for many crypto traders. This screaming therapy became popular after the surge of Goblintown Ethereum NFTs at the end of May or early June. Here, holders made incoherent groaning sounds in late-night Twitter spaces. They also role-played as urine-loving Goblin creatures. Users are more open to new information on workdays rather than weekends. 3How to create a Telegram channel? 2How to set up a Telegram channel? (A step-by-step tutorial) It’s yet another bloodbath on Satoshi Street. As of press time, Bitcoin (BTC) and the broader cryptocurrency market have corrected another 10 percent amid a massive sell-off. Ethereum (EHT) is down a staggering 15 percent moving close to $1,000, down more than 42 percent on the weekly chart.
from us

Telegram کوردستان / Kurdistan
FROM American