tgoop.com/Rojhalati_kurdistan1324/36532
Last Update:
خومپاره‌یه‌ك له نێوان پێشمه‌رگه‌كانی لای خواره‌وه ده‌كه‌وێت و لەگەڵ دەنگی ڕەگبارێک و ھەندێک تەقەی پەڕاکەند عەلی قازی بە گوللە شه‌هید ده‌بێ و خالید وه‌نه‌وشه‌ش به توندی بە پریشکی خومپارە بریندار ده‌بێ
هه‌موانمان له پشتی ئایفاكه هاویشتن ٠٠٠٠
هه‌موومان گه‌ڕاینه‌وه‌و پایه‌گامان چۆل كرد
هه‌موو گیانمان خوێن و خاك بوو
ته‌پ و تۆزاوی و ماندوو
سه‌ركه‌ووت و سه‌ربه‌رز ٠٠
به‌ڵام كوا هه‌موو ئه‌وانه ده‌بووه قه‌تره‌یه‌ك له خوێنی شه‌هید عه‌لی ؟؟
هه‌رگیز دوا قسه‌كانی عه‌لی و ساڵه‌م له بیر ناچێ
پێویسته بڵێم. پایه‌گاكانی تر نه‌گیران
چاكیان لێدابوون به‌ڵام بۆیان نه‌گیرا بوون ، ڕەنگە کەمکاری کرابێ یان شێوەی سەرکەوتنیان بۆ پایەگا ھەڵەی تێدابووە ٠
ده‌سته‌ی خومپارە هاوێژی خۆشمان
به خومپاره له‌و پایه‌گایه‌نه‌یان دابوو هه‌روه‌ها چه‌ند گووله‌یه‌كیشیان له پۆلیسی ڕێگای میاندواو دابوو
كه پاسداری تێدابوو٠
كوژراوی دوژمن هێنده زۆر بوو هه‌ر ڕه‌شیان ده‌كرده‌وه‌٠٠
هه‌شت كه‌سیشیان به دیل گیران
كه دوانیان وه‌زعیان زۆر خراپ بوو
یه‌ك له دیله‌كان قسه‌م له‌گه‌ڵ ده‌كرد
باسی وه‌زعی ڕۆحیه‌یانم لێ پرسی
كووتی ناڵێم ئێستا من دیلم بۆیه وا ده‌ڵێم
به‌ڵام هه‌ركات ناوی پێشمه‌رگه ده‌هات
هیچمان ڕۆحمان پێ نه‌ده‌ما ٠٠
ناوی پێشمه‌رگه زۆر به سام و دڵ خورپێنه ٠
ئه‌وه‌ی بۆم باس كردن به چاوی خۆم دیومه
ئه‌م سه‌روه‌ریانه درێژه‌ی هه‌یه
له هێرش بۆ سه‌ر پایه‌گای دووه‌م به داخه‌وه له‌وێش
پێشمه‌رگه‌یه‌كی قاره‌مان شه‌هید بوو به ناوی سوله‌یمان قادری خه‌ڵكی گوندی گۆلێی شاروێران٠ ھەردوو شەھید لە گۆڕستانی ( قەرەداغ ) بەخاکی پاکی کوردستان ئەسپێردران ٠
دوای دوو سێ ڕۆژ كه ڕادیۆ ده‌نگی كوردستان
هه‌واڵه‌كه‌ی خوێنده‌وه‌و ڕۆژێك پێشتریش سه‌رنجی بۆ لێدا بوو٠
كاك ئه‌حمه‌دی شێربه‌گی زۆر به حه‌ماسه‌وه
ئه‌و عه‌مه‌لیاته‌ی خوێنده‌وه ٠
كوڕه‌كان هه‌موومان دانیشتبووین گوێمان دابویه هه‌واڵه‌كه
له پڕێكدا جه‌عفه‌ر ده‌ستی به گریان كرد٠
كووتمان جه‌عفه‌ر بۆ ده‌گری چ بوو ؟؟؟
كووتی به ڕاستی ئێمه ئاوامانكرد كه ڕادیۆ باسی ده‌كا ؟؟
كووتمان ئه‌رێوه‌ڵا له‌وه‌ش خراپتر بوو
هێشتا هه‌مووی نه‌كووتوه ٠
كووتی ئه‌گه‌روایه خوێنی عه‌لی و سولەیمان به فیڕۆ نه‌چووه ؟؟
جا به ڕاستی وابوو نه‌مانده‌زانی چمانكردوه تا دوایه ٠٠ له هه‌موو عه‌مه‌لیاته‌كان وابوو. ڕۆحی عه‌لی و سوله‌یمان شاد بێ
پێویسته سوپاسی ئه‌م به‌ڕێزانه بكه‌م كه هاوكاریان کردوم
كاك خالید وه‌نه‌وشه
كاك عزه‌ت پیرانی
داوای لێبوردن له‌و كه‌سانه ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر ناویانم له بیر نه‌مابێ.
✍️ شۆڕش ئه‌سه‌دزاده
کاناڵی کوردستان
❤️🦋💫💫
@Rojhalati_kurdistan1324
BY کوردستان / Kurdistan
Share with your friend now:
tgoop.com/Rojhalati_kurdistan1324/36532