ROJHALATI_KURDISTAN1324 Telegram 36699
نیشتمان

نیشتمانم!
ئەی ئەندازیاری دەروونی پڕ لە تاسەم
ئەی نمەی بارانی سارای دڵی تینووم، پێناسەم
ڕووناکی و سۆمای چاوانم تۆی
کۆنەهەواری دڵخۆشیی باوانم تۆی
لەهەر کوێ دوور لە تۆ بژیم باش دەزانم،
غەریب و بێ ناونیشانم

نیشتمانم
پاڵگە و پاڵپشتی هەرمانم،
لوتکەی بەرزی کێوەکانت
ساکەدەشتی بێپایانت
ئەستێرەی گەشی ئاسمانت
هێز و هیوان بۆ دەمی لەخەم ڕەخسانم

نیشتمانم!
زێدی ئاڵتوونیی گوورانم
بەهارم دی!
بەری ڕەزبەرم چنیەوە،
بەرەو کەشی خەزەڵوەرم
بەڵام تا چاوم لە تۆ بێ،
سەرم بەرزە و سەرداری بێ ڕکابەرم

نیشتمانم!
ڕۆح و گیانم!
پێغەمبەر نیم بەودیو بستووی ژین بزانم
بەڵام لێرە، تا بەرەو گۆڕ شۆڕ دەبمەوە
ناوت لەدڵ ناسڕمەوە، سوێندم بە ناوی یەزدانم

نیشتمانم
تابلۆی سازگاری ڕەوانم
سنووری سوجدەی توانەوە
بۆ غەیری خوا نابەزێنم
بەڵام پەیمانی ئەمەگ و وەفاداری لە ئاستی تۆ ناپسێنم

نیشتمانم
دەلاقەی ئاسۆی هەرمانم
من لەمێژە چاوی دڵم بۆ جوانیی تۆ دادڕیوە
ئەو سەردەمەی کاڵنەکوڵیۆ بووم، تێپەڕیوە
سەرچاوەی بیرم تەقیوە،
چاک دەزانم نیشتمانم
تا پێش ئەوەی تۆم نەناسی
هاوڕێی من بوون تاسی و کاسی

نیشتمانم
قوبەی شانازیی سەرشانم،
ئەرخەیانم!
ئەرخەیانم!
ئاڵان بە باڵای پیرۆزت
زایەڵەی حەیرانی ڕەسەن و بەسۆزت
جڵەوی ئاواتەکانمی داوەتە دەستم
ڕەوڕەوی تێگەیشتنی وەڕێ خستم

نیشتمانم
عیلاجی ناخی پڕژانم
هەرچەند ڕووکاری ژیانم دایمە خەمە و خێر نەدیوە،
خۆشیم تەنیا وەکوو پاشکار هەڵچنیوە؛
کە چی هەر دەم، چاوی چاوەڕوانی پڕووش و پڕاوم، لە پێشکەوتنت بڕیوە

نیشتمانم
زنەی باوەڕ و ئیمانم
دڵنیا بە، داری تەمەن دەیان سەدەش تێپەڕێنێ،
ملوانکەی خۆشەویستی تۆم لە مل دایە و دڵم بۆ خۆشەویستیی تۆ دەکورکێنێ

#حەسەن_ڕەوش(پارێزەر)

کاناڵی کوردستان

❤️🦋💫💫
@Rojhalati_kurdistan1324



tgoop.com/Rojhalati_kurdistan1324/36699
Create:
Last Update:

نیشتمان

نیشتمانم!
ئەی ئەندازیاری دەروونی پڕ لە تاسەم
ئەی نمەی بارانی سارای دڵی تینووم، پێناسەم
ڕووناکی و سۆمای چاوانم تۆی
کۆنەهەواری دڵخۆشیی باوانم تۆی
لەهەر کوێ دوور لە تۆ بژیم باش دەزانم،
غەریب و بێ ناونیشانم

نیشتمانم
پاڵگە و پاڵپشتی هەرمانم،
لوتکەی بەرزی کێوەکانت
ساکەدەشتی بێپایانت
ئەستێرەی گەشی ئاسمانت
هێز و هیوان بۆ دەمی لەخەم ڕەخسانم

نیشتمانم!
زێدی ئاڵتوونیی گوورانم
بەهارم دی!
بەری ڕەزبەرم چنیەوە،
بەرەو کەشی خەزەڵوەرم
بەڵام تا چاوم لە تۆ بێ،
سەرم بەرزە و سەرداری بێ ڕکابەرم

نیشتمانم!
ڕۆح و گیانم!
پێغەمبەر نیم بەودیو بستووی ژین بزانم
بەڵام لێرە، تا بەرەو گۆڕ شۆڕ دەبمەوە
ناوت لەدڵ ناسڕمەوە، سوێندم بە ناوی یەزدانم

نیشتمانم
تابلۆی سازگاری ڕەوانم
سنووری سوجدەی توانەوە
بۆ غەیری خوا نابەزێنم
بەڵام پەیمانی ئەمەگ و وەفاداری لە ئاستی تۆ ناپسێنم

نیشتمانم
دەلاقەی ئاسۆی هەرمانم
من لەمێژە چاوی دڵم بۆ جوانیی تۆ دادڕیوە
ئەو سەردەمەی کاڵنەکوڵیۆ بووم، تێپەڕیوە
سەرچاوەی بیرم تەقیوە،
چاک دەزانم نیشتمانم
تا پێش ئەوەی تۆم نەناسی
هاوڕێی من بوون تاسی و کاسی

نیشتمانم
قوبەی شانازیی سەرشانم،
ئەرخەیانم!
ئەرخەیانم!
ئاڵان بە باڵای پیرۆزت
زایەڵەی حەیرانی ڕەسەن و بەسۆزت
جڵەوی ئاواتەکانمی داوەتە دەستم
ڕەوڕەوی تێگەیشتنی وەڕێ خستم

نیشتمانم
عیلاجی ناخی پڕژانم
هەرچەند ڕووکاری ژیانم دایمە خەمە و خێر نەدیوە،
خۆشیم تەنیا وەکوو پاشکار هەڵچنیوە؛
کە چی هەر دەم، چاوی چاوەڕوانی پڕووش و پڕاوم، لە پێشکەوتنت بڕیوە

نیشتمانم
زنەی باوەڕ و ئیمانم
دڵنیا بە، داری تەمەن دەیان سەدەش تێپەڕێنێ،
ملوانکەی خۆشەویستی تۆم لە مل دایە و دڵم بۆ خۆشەویستیی تۆ دەکورکێنێ

#حەسەن_ڕەوش(پارێزەر)

کاناڵی کوردستان

❤️🦋💫💫
@Rojhalati_kurdistan1324

BY کوردستان / Kurdistan




Share with your friend now:
tgoop.com/Rojhalati_kurdistan1324/36699

View MORE
Open in Telegram


Telegram News

Date: |

Channel login must contain 5-32 characters Activate up to 20 bots Those being doxxed include outgoing Chief Executive Carrie Lam Cheng Yuet-ngor, Chung and police assistant commissioner Joe Chan Tung, who heads police's cyber security and technology crime bureau. The group also hosted discussions on committing arson, Judge Hui said, including setting roadblocks on fire, hurling petrol bombs at police stations and teaching people to make such weapons. The conversation linked to arson went on for two to three months, Hui said. Telegram channels fall into two types:
from us


Telegram کوردستان / Kurdistan
FROM American