tgoop.com/Rojhalati_kurdistan1324/36737
Last Update:
⬅️کورد خاوەنی زمانی تایبەت و دێرینی خۆیەتی:
نه‌ته‌وه‌ی کورد خاوه‌نزمانی تایبه‌ت و دێرینی خۆیه‌تی و هه‌زاران ساڵه به‌و زمانه ده‌دوێت، هه‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک ده‌رباره‌ی مێژووی زمانی کوردی په‌یوه‌ندییه‌کی نزیکی به چاوخشاندن و پێداچوونه‌وه‌یه‌کی وردبینانه‌ی مێژووی کورد و کوردستانه‌وه هه‌یه، به وته‌ی ده‌قه‌کانی ئا‌ڤێستا و به گوێره‌ی به‌ڵگه دۆزراوه‌کان و ڕاده‌ربڕینی زانایانی مێژوو، له سه‌رده‌مێکی نه‌زانراو، نه‌ته‌وه‌ی ئاریایییه‌کان، له وڵاتێکی سارد و سه‌هۆڵبه‌ندانه‌وه، به‌ره‌و کێوه‌کانی زاگرۆس کۆچیان کردووه. پاشان له قەدپاڵی زاگرۆسه‌وه به‌ره‌و ده‌شت و بانی ئێران و گشت ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هۆزه‌کانی کورد، که زۆربه‌ی هه‌ره زۆری زانایان و مێژووزانه‌کانی بیانی و ناوخۆیی له‌سه‌ری ساغ بوونه‌ته‌وه و ڕاکۆکی و یه‌کگرتوویییان هه‌یه به‌م جۆره پۆلێنیان کردوون.
⬅️حه‌وت هۆزی سه‌ره‌کی له‌م نیشتیمانه‌ی که به کوردستان ناو ده‌برێت بڵاو بوونه‌ته‌وه:
🔻یه‌که‌م: گوتیی(جودیی) یان ئاراراتی
🔻دووه‌م: لۆلۆ.
🔻سێهه‌م: میتانی.
🔻چواره‌م: سیره‌تی.
🔻پێنجه‌م: کاردۆخی.
🔻شه‌شه‌م: گوتی و هۆریی.
🔻حه‌وته‌م: سۆبارتۆ یان کاسی.
🔻هه‌شته‌م: ماد.
⬅️زمانی کوردی له چه‌ند زاراوه و دیالێکتی لێک نزیک پێک هاتووه به‌م شێوه‌یه:
1- زاراوەی کرمانجیی سەروو (کرمانجی)
2- زاراوه‌ی زمانی کوردیی ناوه‌راست (سۆرانيی)
3- زاراوه‌ی زمانی کورديی باشوور (کرمانشانی، که‌لهور و لوڕی)
5- زاراوه‌ی زمانی کورديی زازایی (دملی)
6- گۆرانی ( گۆران، هه‌ورامی، کاکه‌یی و شه‌به‌کی)
مێژوونووس و شوێنه‌وارناسه‌کان کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێشه‌نگ و پێشڕه‌وترین گه‌ل له‌ناو ئارییه‌کاندا هۆزی لولویی و گوتی بووه، ئه‌م هۆزانه به‌تایبه‌تی گوتییه‌کان به داهێنه‌ری کشتوکاڵ له مێژوودا ناویان ده‌رکردووه و لۆلۆییه‌کانیش له‌و سه‌رده‌مه‌دا زۆر پێشکه‌وتوو بوون، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای کردووه زمانه‌که‌یان به‌هێز بێت و خاوه‌نی زمانێکی زیندوو بن، توێژینه‌وه دۆزراوه‌کانی ئاڤێستایی و مادیی، هه‌مان شوێنه‌واری دۆزراوه‌ی سه‌رده‌می هه‌خامه‌نه‌شییه‌کان له‌لایه‌که‌وه و هه‌روه‌ها بابه‌ته‌کانی سانسکریت و هیندیی کۆن له‌لایه‌کی دیکه‌وه، نیشانی ده‌ده‌ن که ئه‌و دوو هۆزه له خه‌ڵکانی هیند و ئەورووپایی به‌ر له کۆچکردنیان به یه‌ک زمانی وه‌ک یه‌ک قسه‌یان کردووه.
⬅️مێژوونووسان لەوبارەیەوە چی دەڵێن؟
نزیکبوون و لێکچوونی کوردی ئێستا به‌تایبه‌تی کۆی زاراوه‌کانی زمانی کوردی له‌گه‌ڵ ئاڤێستایی و هیندیی کۆن، تا ڕاده‌یه‌ک خۆی ده‌نوێنێت، که ده‌توانین به شێوه‌یه‌کی ڕواڵه‌تی، ئاڤێستایی به کوردی و به‌پێچه‌وانه وه‌ربگێڕین، به‌بێ ئه‌وه‌ی وشه و ڕسته له بناغه‌ی ده‌ستوور و پره‌نسیپی خۆی لا بدات.
🔸مێژوونووسی کورد مه‌ردووخی ده‌ڵێت: بنچینه‌ی زمانی کورديی ڕۆژهه‌ڵات به شێوه‌یه‌کی ته‌واو، بریتییه له زمانی مادیی ئا‌ڤێستا، ڕیشه و بنچینه‌ی زمانی ئاریاییی کۆن، که زمانی ( ئانزان) یان پێ گوتووه، به باوکی هه‌موو زمانه‌کانی (ماد، هیند، پارس ) داده‌نرێت، دارمستتری فه‌ره‌نسی له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه سووره که زمانی ئاڤێستایی هه‌مان زمانی ماده‌کانه، که کورده‌کانی ئه‌وڕۆ به هه‌ژماردێن، یاخود زمانی کوردیی ئێستا پاشماوه‌ی زمانی مادییه.
⬅️داهێنانی ڕێنووسی لاتینی:
له ساڵی 1923 زمان‌ناسی کورد جه‌لاده‌ت عه‌لی به‌درخان ڕێنووسی لاتینی بۆ زمانی کوردی داھێنا، له باکووری کوردستان، له سه‌رتاسه‌ری جیهان ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی به زمانی کوردی ده‌دوێن له‌نێوان 40 بۆ 45 ملیۆن که‌سه، ئه‌مه‌ش دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر پارچه‌کانی کوردستاندا، له باکووری کوردستان نزیکه‌ی 20 ملیۆن که‌س و له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان زیاتر له 10 ملیۆن که‌س و له باشووری کوردستان نزیکه‌ی حەوت ملیۆن که‌س و له ڕۆژاوای کوردستانیش نزیکه‌ی سێ ملیۆن به‌م زمانه ده‌دوێن، هه‌روه‌ها له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی کوردستانی گه‌وره له ئه‌رمینیان و ڕووسیاو به‌شێک له وڵاتی دیکه‌ی جیهان نزیکه‌ی یه‌ک ملیۆن کورد به کوردی ده‌دوێن.
🔸لە جیهاندا زیاتر لە حەوت هەزار زمان بوونیان هەیە، لەو (100) زمانەی کە زۆرترین قسەو ئاخاوتنیان پێ دەکرێت زمانی کوردی (59)هەمین زمانە کە قسەی پێ دەکرێت و له فراوانبووندایه، هه‌روه‌ها له‌نێو 168 زمانی زیندووی جیهان، له‌فه‌رهه‌نگی ویکیپیدیا زمانی کوردی به (هه‌شتەم) ده‌وڵه‌مه‌نترین زمان هه‌ژمار ده‌کرێت له ڕووی زۆریی وشه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندی زمانه‌که، ئه‌مه‌ش هه‌وڵێکی دڵخۆشکه‌ره بۆ زمانی کوردی و به‌کارهێنه‌رانی ته‌کنه‌لۆجیا و نه‌وه‌ی نوێی کوردستان.
ئامادە کردن و کۆکردنەوەی:
#سەنا_ڕەئووفی
کاناڵی کوردستان
❤️🦋💫💫
@Rojhalati_kurdistan1324
BY کوردستان / Kurdistan
Share with your friend now:
tgoop.com/Rojhalati_kurdistan1324/36737