tgoop.com/Rojhalati_kurdistan1324/36839
Last Update:
شۆڕش ئەسەدزادە٠
وەکوو پەلی ( شاھۆ ) ماوەیەکــــی زۆر بوو لە ناوچەی ( شاروێران ) بووین ،، چەندین عەمەلیاتی سەرکوتوومان ئەنجام دابوو زۆرمان شایی بەخۆمان بوو٠ ھەر بە ئەندازەی دەنکە جۆیەک حسابمان بۆ دوژمن نەدەکرد٠ ئەوەندە زاڵ بووین بەسەر دوژمن دا ورەو باوەڕمان بەسەرکەووتن فولی فول بوو٠ بەڵام ھەرگیز لەخۆمان بایی نەدەبووین بەو ھەموو سەرکەووتنانە و بەپێچەوانەشەوە بەشکستەکانیشمان بێ ھیوا نەدەبوین ئەم نەسیحەتەمان ھەمیشە لە مێشک دا بوو٠ بۆیە ھەرگیز نە بێ ھیوا بووین نە مەغرور
دەبووین بەسەرکەوتنەکانمان٠ ئەوکات ھەرچی عەمەلیات ھەبوو لە ناوچەی شاروێران دەکرا٠ ناوچەی ( مەحاڵ ) مەگەر دوژمن
ھێرشی ھێنابایە دەنا شەڕو عەمەلیاتی تێدا نەبوو٠ شاروێرانیش بەھۆی ھەردوو جادەی سەرەکی نێوان مەھاباد بۆ ورمێ و میاندواو بوو ئەو ھەموو شەڕو پێکدادانەی تێدابوو نێوان ئێمەو دوژمن٠ بۆیە ھەموو پەلەکانی پێشمەرگە پێیان خۆش بوو ھەموو کاتێک لە شاروێران بوونایەو نەھاتبانەوە بۆ ناوچەی مەحاڵ٠ چونکە لکی١ ی شەھید کاک شوان ئەوکات ٦ پەل بوو ھەمیشە ٣ پەلمان لە شاروێران بووین ٣ پەلەکەی دیکە لە مەحاڵ دەمانەوە ، چونکە بنکەی ھێزو بنکەی کۆمیتەی شارستانی مەھاباد ھەردووکیان لە ناوچەی مەحاڵ بوون٠ ڕۆژی یەک شەممە بوو نامەی لک ھات کە ھەرچی زووتر بگەڕێنەوە بۆ ناوچەی مەحاڵ٠ سۆفی سەرپەلمان بوو ھەموومانی کۆکردەوەو پێی ڕاگەیاندین ئەم شەو دەبێ بگەڕێینەوە بۆ ناوچەی مەحاڵ٠ زۆرمان پێ ناخۆش بوو بەڵام چار نەبوو دەبوو بگەڕێینەوە٠ ھەر ئەو ڕۆژە ملی ڕێگامان گرت و گەڕاینەوە بۆ بنکەکەی خۆمان کە لە ئاوایی ( شیلاناوێ ) بوو ٠٠ شەوێ گەیشتینەوە ٠ ھەموومان ماندوو بووین ، بێ ئەوەی ھیچ نیگابانیەک دابنێین بێ خەیاڵ لێی نووستین٠ بۆ بەیانی کە ڕۆژی ٣ شەممە ٢٥ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٦١ بوو٠ سۆفی ھاتە بن سەرم و گووتی شۆڕش گیان ھەڵناسی ؟؟ دەنگی تۆپ و خومپارە دێ لە ( قەڵای سارم )٠ خێرا ھەستام و چوومە دەرێ گوێم ڕاگرت دەنگی تۆپ و خومپارە دەھات جار جاریش دەنگی تەقەی ورد دەھات٠ دیتم کوڕەکان ھەموو ھەستابوون كووتم سۆفی ئەوە چ خەبەرە ؟؟ کووتی لە بەیانی زوەوە گوێم لە دەنگی
ئەو تۆپ و خومپارەیە ھەیە بەڵام دڵم نەھات ھیچتان ھەڵستێنم لە خەو ٠ ئێستاش وەکوو ئەوە دەچێ دوژمن ھێرشی کردبێ بــە دۆڵی ( سەیدئاواو پیربەلە ) دا٠ خێرا بابۆڵە پەنیرێک بخۆن و با بڕۆین بزانین چ خەبەرە؟؟؟ خێرا ھەموومان خۆمان بەست و ھەردوو جیبەکانمان ھێناو خۆمان گەیاندە گوندی ( سارەوانان ) کە بنکەی پەلێکی لێ بوو ٠ ھەروەھا سەیداواش پەلێکی پێشمەرگە لێ بوو سەرپەلەکانیان شەھید یوسف گوشوارە و شەھید عەوڵا ئەمینی بوو٠ کە گەیشتینێ تەنھا یەک پێشمەرگە لەوێ بوو ٠ لێمان پرسی ئەوە ئەو تەقەیە چی یە ؟ کووتی دوژمن ھێرشی کردووە بۆ شاخی قەڵای سارم و دەوری گوندەکانی پیربەلەو سەیداواو حەوتەوانانی داوە و پێشمەرگەکانیش ھەموویان لەوێن٠
کاناڵی کوردستان
❤️🦋💫💫
@Rojhalati_kurdistan1324
درێژەی بیرەوەری 👇👇
BY کوردستان / Kurdistan
![](https://photo2.tgoop.com/u/cdn4.cdn-telegram.org/file/bxdMzg4xm65OKOET5auziAyOWGcn6W1XZwpcfOFm365FG6D6e67q-6h8nND-1L3hFsmyj_4PdeBwTD-0784LkCR_bF3yJBMGnIabGjXIB1y9tje7LQETbriKSnWQqroQr1uYNn8Z8VmYF1qKJzlInWAX5Qy6LJBZR9UfhBO9lhygQ_nJMWLqDSXiUJq4L5ZoKPXeZhTb6dx-3smOdvyQQTkTBEnXQjltEjvZ-yE_KEJN80PKSGH0sJxnQNiu3nIugXRgyBJaBfM-gN9P70QjvOPpwQk0VqIKkx8XJQs1mXwKI5C-fWa8l_4swbFSQnoQHMsyAfkJc_YVQ2OaBCPFXg.jpg)
Share with your friend now:
tgoop.com/Rojhalati_kurdistan1324/36839