tgoop.com/Rojhalati_kurdistan1324/36840
Last Update:
شۆڕش ئەسەدزادە:
ئێمە نزیک بە ٢٠ کەس دەبووین ٠ خێرا بێ ڕاوەستان بەرەو شوێنی شەڕەکە ھەر بەھەڵاتن ڕۆشتین٠ خۆمان گەیاندە ناو گڕە بەردەکانی قەڵای سارم٠ لەوێ تووشی پێشمەرگەیەک بووین بە ناوی سولەیمان نازداری ، ھەموو بەسەرھاتەکەی بۆ گێڕاینەوە کە دوژمن لە بەیانی زووەوە ھێرشی کردووە و ھەتا ئێستاش شەڕەکە ھەردرێژەی ھەیە٠ بەپەلە ڕۆشتین و خۆمان گەیاندە پێشمەرگەکان و لەوێ یوسف گوشوارەو عەوڵای ئەمینی مان دیتەوە کە ھەردووکیان سەرپەل بوون٠ وەزعی شەڕو چۆنیەتی بارودۆخەکەیان بۆ باس کردین٠ زۆریان پێ خۆش بوو کە ئێمە گەیشتینێ ڕۆحیەیان ھێندەی تر بەرز بۆوە٠ وادیار بوو ڕیزە شاخێکی سەخت و بەردەڵان مابوو پاکسازی بکەن لەدوژمن ، پێشمەرگەکان دووجار ھێرشیان کردبووە سەریان بەڵام پاسدارەکان مقاوەمەتیان کردبوو چۆلیان نەدەکردوو لەوێ مابوونەوە٠ پێشمەرگەکان زۆر ماندوو بوون لە بەیانی زوو ھەتا ئێستا دەرگیر بوون لەگەڵ دوژمن٠ پێویستیان بە پشوویەک ھەبوو٠ ئێمە بووین بەدوو دەستەی ٩ نەفەری و ئەوانیش نزیک بە ١٥ کەسیان کوتیان ئێمەش دێین ٠ سەرجەم نزیک بە ٣٥ پێشمەرگە دەبوەین ٠ کردمان بە ٣ دەستەو لە ٣ لاوە بۆیان چووین٠ ھەر کە لێیان نزیک بووینەوە ، شەڕ زۆر بە توندی دەستی پێکرد٠ ئەوان لەپێشدا ئێمەیان دیت و لێیان داین٠ زانیان ھێرشمان کردووە زۆریان نارنجۆک ھاویشتن ٠ شاخەکە یەکجار سەخت و بەردەڵانە ھەرکەس شاخی قەڵای سارمی دیتبێ دەزانێ چەندە چڕوو و بەردەڵانە٠ ھەموومان بێدەنگ بوەین ھەتا ئەوان تەواو تەقەی خۆیان کرد٠ زۆریان ئاڕپێ جی و نارنجۆکی سەری ژـ٣ یان پێوە ناین٠ پاشان سەنگەر بە سەنگەر لێیان چوەینە پێش٠ بەرد بە بەردو سەنگەر بەسەنگەر پێمان چۆل دەکردن٠ کوڕەکانی دیکەش ھەموویان ھاتن ، ھەندێک لــــەسەنگەرەکانیان ھەتا دوا فیشەک بەرەنگاریان دەکرد٠ زۆر سەخت بوو دەرپەڕاندنیان٠ چونکە ھەتا نەکوژرابان سەنگەریان بەرنەدەدا٠ بە کوڕەکانم گووت کوڕینە زۆر ھوشیار بن و بە ئیحتیاتەوە بۆیان بچن ، وادیارە ئەمانە لە پاسدارە ھەرە بێ مێشک و وەفادارەکانی ڕژیمن٠ دوو سەعات زیاتری گرت ھەتا توانیمان بەسەریاندا زاڵ بین و تەواوی شاخەکەیان لێ بستێنینەوە٠ بەڕاستی زۆریان ماندوو کردین ھەتا ھەڵمانکەندن لە سەنگەرەکانیان٠ بە ژمارە دەقیق لەبیرم نەماوە چەند کەسیان لێ کوژرابوو٠ بەڵام ھەر پێشمەرگە بوو ھاواری دەکرد ، ئەوە جەنازەی پاسدارێکە لێرە٠ سەنگەری واھەبوو ٤ کەسی تێدا کوژرابوو٠ تەقەی ورد نەمابوو ٠ ئێمە تفەنگەکانمان زامن کردبوو ٠ بەڵام جار جار گوێمان لەدەنگی ڕەگباری کورت و چەند تەک تیرێک دەبوو٠ دوژمن ھەموو جەنازەکانیان لێ بەجێمابوو ٠ لێرەو لەوێ لەناکاو پاسدارێک ھەڵدەستا سەرپێ و تەسلیم دەبوو٠ پاسدارێک دەستی بڵند کرد تەسلیم بێ ئەوی تریان بە فێڵ تەقەی لێدەکردین ٠ بۆیە پێشمەرگەکان توڕە بوون و دەستیان لێ نەدەپاراستن ٠ ھەرچی ویستی ئەو فێڵەمان لێبکەن کوژران و پێشمەرگە ڕوحمی پێنەکردن٠ ھەندێکیان لەناو بەردەکاندا مابوون خۆیان حەشار دابوو٠ بەڵام پێشمەرگەکان بن بەرد بە بن بەرد لێیان دەگەڕان٠ ئەوانی تر ھەموویان بە دیوی شاری دا ھەڵاتبوونە خوارێ خۆیان دەرباز کردبوو ٠٠٠٠ ڕاوە پاسدار بوو بۆخۆیان بە پێی خۆیان ھاتبوونە ناو ماڵی ئێمەو لەو شاخ و داخە ھاتبوون ئێمە بکوژن و بگرن بە خەیاڵی خۆیان ٠ بۆیە پێشمەرگەکان بە حەقی خۆیان دەزانی جوابێکی شۆڕشگێڕانە بەو تەجاوەز کارانە بدەنەوە کە جارێکی دیکە جورئەتی ھێرش کردنە سەر ژیان و ماڵی خەڵکی کوردستان نەکەن لەناو خاک و ماڵی خۆمان دا٠٠ بۆیە ھەموویان کردنە خۆراکی قەل و داڵەکانی ئەو شاخ و کێوانەی ناوچەکە ٠ لە بەردەڵانەکەی ئەوبەر دیتم کۆمەڵێک پێشمەرگە لێک ھاڵاون و دەنگەدەنگێکی زۆریان درووست کردووە٠ منیش لێیان چوومە پێشێ دیتم پاسدارێکیان بەدەستەوەیە ھۆڕ ھۆڕ دەگریاو دەپاڕایەوە٠ کە دیتم پاسدارێک تەمەنی ھەر ٢٤ ساڵێک دەبوو٠ زۆریش جەوانی چاک بوو٠ دەیکوت ئێمەیان ناردووە کە لەم شاخە ئارتەشی بەعسی سەدامی لێیە و پشتی ئەم شاخە عێراقە٠ ئێمەش بۆمان تەوزیح دا کە درۆیان پێ کووتون ئێرە دەوروبەری مەھابادەو لێرەوە ناوشار دیارە عێراق لێرەوە بە دەیان کیلۆمەتر دوورە٠٠ بەڵام ھەر دەگریاو دەیکووت ھەموو ھاوڕێکانم شەھید بوون و منیش نامەوێ بمێنم دەمەوێ بچمە بەھەشت٠ تکایە بمکوژن با بەجێ نەمێنم٠ کوڕەکانیش دڵیان نەشکاندو بەڕێیان کرد بۆ لای ھاوڕێکانی دیارە ئەوکات ھەموو پاسدارو بەسیجیەکان کلیلی بەھەشتیان لە ملی دابوو لەگەڵ پلاکێک کە ناوو ژمارەی خۆیانی لێ ھەڵقەندرابوو
بەداخەوە لەو شەڕەدا پێشمەرگەیەکی قارەمان بە ناوی ( محەمەد لاوەیی ) شەھید بوو٠ ڕۆحی شادبێ و یادی ھەمیشە زیندوو.
کاناڵی کوردستان
❤️🦋💫💫
@Rojhalati_kurdistan1324
درێژەی بیرەوەەییەکانی پێشمەرگەی دێرین بەڕێز کاک شۆڕش ئەسەدزادە👇👇👇
BY کوردستان / Kurdistan
Share with your friend now:
tgoop.com/Rojhalati_kurdistan1324/36840