tgoop.com/SACHANAL11/2361
Last Update:
هەموو کەسێک مافی هەیە بەژداری پێشانگای کتێب بکات، با هەر بۆ ڕەسمگرتنیش بێت.
قەیچێکا، ئەم خەڵقە ئەچن بۆ ڤیستیڤاڵی گوێز و هەنار، با کتێبیش ببینن!
دوو خاڵ:
- هیوادارم گەنجان و ئەهلی ئیسلام، بە تەنها زۆرییان لەپێشانگادا، نەکەن بە دەلیلی زاڵی فیکر و بیریان، بە چاوی کەم و نامۆش، تەماشای کەسانی نامولتەزیم نەکەن، کابرا ڕەوشت و بەرگی جۆرێکە، بەڵام لەکۆتاییدا هەر تاکێکی ئەم ئوممەتەیە، کەسوکاری من و تۆیە، هەر زۆریش خراپ بێت، ئەندامێکی ئوممەتی ئیسلامە و فریودراوە، بۆیە مەبنە دۆستی شەیتان و ئەهلی کوفر، بۆ زیاتر تۆراندنی خوشک و براکانتان، لەدین و خۆتان.
- ئاساییە کەسێکی ئاسایی، هیچ کتێبیش نەکڕێت و نەشخوێنێتەوە، بەڵام زۆر ناشرینن ئەو نووسەر و بەناو ئەهلی فیکر و عیلمانەی، هەر بۆ خولانە و خۆ عەڕزکردن دێن، وەک بڵێیت خۆیان بەرزتر لەئاستی کتێب ئەزانن، تا بیکڕن و بیخوێننەوە!
نووسەر، زیاتر لەخوێنەر پێویستی بە خوێندندوەیە.
BY ئارامی دڵان
Share with your friend now:
tgoop.com/SACHANAL11/2361