tgoop.com/SACHANAL11/2401
Last Update:
زۆر جاران بە برایانم دەڵێم: ئەوەی هەموو ژیانی لە بیاباندا بەسەربردووە، وا دەزانێ تەپۆڵکە لمەکەی پشت خەیمەکەیان کە بەرزییەکە 80 مەترە، بەرزترین خاڵی گۆی زەوییە!
کاتێ بیابان بەجێدەهێڵێ و دێتە خاکێکی ئاسایی، بۆی دەردەکەوێ: نەخێر، بەرزایی هەیە تا 400 مەتریش دەڕوا.
کاتێکیش ڕێی دەکەوێتە کوردستان، پیرەمەگروون دەبینێ بە ئاسمانەوە و هەڵگورد دەبینێ بەلای ئەو ئەستێرانەوە، بیری دەکەوێتە ڕۆژێ پێم وابوو تەپۆڵکە لمەکە بەرزترین جێگای دونیایە، پێکەنین دەیگرێ و دەڵێ: هەر باشە خەڵک نازانن ڕۆژێ ئەوە قەناعەتم بووە.
ئەوە حاڵی زۆرێکمانە، زۆر جار (ناحەقیشمان نییە) بە هەندێک سەرسام دەبین (ئەوە ئاساییە) بەجۆرێک کە پێمان وایە لەسەروو فڵان کەسەوە کەس نییە!
جار هەیە وادەبینی کەس لە فڵان لە مەزهەبی شافعیدا (بۆ نمونە) فەقیهتر نییە، ڕۆژێ ڕێت دەکەوێتە خزمەتی نەوەوی و رافعی و سوبکی و ابن حجر، لە زیندووانیش جەماعەتێ دەبینی، هەمان هەستی کابرای تەپۆڵکەکەت بۆ دروست دەبێ.
ئێمە ڕۆژانە هەڵەی خۆمان بۆ دەردەکەوێ، ڕۆژانە هەندێ شتمان بۆ ڕاست دەکرێتەوە، پێکەنین دەمانگرێ چۆن هەڵە حاڵی ببووین؟!
ئەوە چۆن درکمان بەو مەسئەلەیە نەکردبوو؟!
وقد قال اللهُ ـ تعالی ـ: (وفَوقَ كلِّ ذي عِلمِِ عليمٌ)
BY ئارامی دڵان
Share with your friend now:
tgoop.com/SACHANAL11/2401