tgoop.com/SADAYESLAM/5646
Last Update:
لە نوێژی بەیانیدا مەلائیکەتەکانی خوای پەروەردگار ئامادە دەبن لە نوێژی جەماعەتدا، هەر کەسێک بیکات وەکو ئەوە وایە نیوەی شەوەکە شەونوێژی کردبێت.
ئەمە نیشانەی ڕاستگۆیی عەبد و دوورکەوتنەوەیەتی لە نیفاق و دووڕوویی، وە سووننەتەکەی لە دونیا و ئەوەشی تیایەتی خێرتر و باشترە.
ئەگەر دەناڵێنیت بە دەست تەمبەڵییەوە لە نوێژی بەیانیدا، ئەم کارانە بکە بەڵکو خوای پەروەردگار نوێژی بەیانیت بۆ ئاسان بکات:
١- دڵت بۆ خوا ساغ بکەوە و دووربکەوە لە تاوان بەتایبەت تاوانی نهێنی و غەیبەت،
٢- زۆر و بەردەوام و بەگریانەوە لە خوای گەورە بپاڕێوە بۆت ئاسان بکات.
٣- دۆستایەتی کەسی چاک بکە و داوای ئامۆژگاری لێ بکە لەسەری.
٤- شەوانە زوو بخەوە بە دەستنوێژەوە، زیکری خەوتنان لەیاد مەکە.
٥- ئایەتی کورسی بەسەر جێگاوە بخوێنە شەیتان نزیک ناکەوێتەوە تا بەیانی.
٦-لەگەڵ ماڵەوە یان هاوڕێەکت ڕێک بکەوە یەکتر بەخەبەر بێنن.
نوێژی بەیانی سەرەتای بەرەکەتی ڕۆژتە.
@bawky_abdullah
BY ️سەداۍ ئـیسـلام☝️
Share with your friend now:
tgoop.com/SADAYESLAM/5646