XALED_AVYNDAR Telegram 61
پێشکەشە بە ھەڵاڵە ئیسماعیلی ، لە ھەر کوێی سەر ئەم گۆ خڕەی زەوی بێ ...

گوڵی بۆنخۆشی جوانی من ، ھەڵاڵە
کەسی مامی، کچۆڵەی چاو کەژاڵە :

لەمێژە لێم نەدیوی، دەردی دووریت
کزی کردووم، ھەموو رۆژم بە ساڵە ؛

لە ئاسمانی تەماوی ژینی پڕ سۆم
خەمی تۆشم لەسەر سەر بوون گەواڵە.

دەمێکە چارەنووسی شوومی بەد فەڕ
دەکا بۆم تیر لە دوای تیرێ حەواڵە

لە لایەک سوورەگوڵ پەڕپەڕ دەکا لێم
لە لایێکی دەبینم دڵ بەتاڵە؛

بەگوڕ دەمبا بەرەو ھەڵدێری پڕ سام
لەسەر رێگام ھەزاران داوە، چاڵە.

گەلێک دژوارە دەردی دابڕانێ:
درۆ داڵدەی دزێوی بێ کەماڵە ! :

لە تاوی تۆ و جەفای ئەو بێ وەفایەی
بڕا قەلبی « ئەویندار» یم بە ناڵە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
شاعیر: خالید ئەویندار.

١٣٦٦/٢/١٨
یەکەمجارە بڵاوی دەکەمەوە
@Xaled_Avyndar



tgoop.com/Xaled_Avyndar/61
Create:
Last Update:

پێشکەشە بە ھەڵاڵە ئیسماعیلی ، لە ھەر کوێی سەر ئەم گۆ خڕەی زەوی بێ ...

گوڵی بۆنخۆشی جوانی من ، ھەڵاڵە
کەسی مامی، کچۆڵەی چاو کەژاڵە :

لەمێژە لێم نەدیوی، دەردی دووریت
کزی کردووم، ھەموو رۆژم بە ساڵە ؛

لە ئاسمانی تەماوی ژینی پڕ سۆم
خەمی تۆشم لەسەر سەر بوون گەواڵە.

دەمێکە چارەنووسی شوومی بەد فەڕ
دەکا بۆم تیر لە دوای تیرێ حەواڵە

لە لایەک سوورەگوڵ پەڕپەڕ دەکا لێم
لە لایێکی دەبینم دڵ بەتاڵە؛

بەگوڕ دەمبا بەرەو ھەڵدێری پڕ سام
لەسەر رێگام ھەزاران داوە، چاڵە.

گەلێک دژوارە دەردی دابڕانێ:
درۆ داڵدەی دزێوی بێ کەماڵە ! :

لە تاوی تۆ و جەفای ئەو بێ وەفایەی
بڕا قەلبی « ئەویندار» یم بە ناڵە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
شاعیر: خالید ئەویندار.

١٣٦٦/٢/١٨
یەکەمجارە بڵاوی دەکەمەوە
@Xaled_Avyndar

BY خالید ئەویندار


Share with your friend now:
tgoop.com/Xaled_Avyndar/61

View MORE
Open in Telegram


Telegram News

Date: |

Channel login must contain 5-32 characters 4How to customize a Telegram channel? Read now Don’t publish new content at nighttime. Since not all users disable notifications for the night, you risk inadvertently disturbing them. Hui said the time period and nature of some offences “overlapped” and thus their prison terms could be served concurrently. The judge ordered Ng to be jailed for a total of six years and six months.
from us


Telegram خالید ئەویندار
FROM American