XALED_AVYNDAR Telegram 62
پێنج خشتەکیەک لە سەر غەزەلێکی ناسکی مامۆستایان ئاسۆ و شلێر
پایزی ٢٧١٩

ھەزاران بەردی سارد و گەرمی رۆژگارێم لەسەر رایە
کوڵ و کۆی دانەمرکاوی دڵ و بیرم دەکەن کایە
لەوەندی بەندی جەرگی من پساوە تازە بۆم نایە
« ئەوەندی دەردی ھیجران و خەمی ناسۆری تۆم لایە»
« کزەی سووتانی دوا کۆچت بە گیانت وەک مەرگ وایە».

رەچاوی سۆزی دڵ ناکەم ؛ دڵم بێعار و بارێکە
ھەتاوی زەردەکەت گیانە ھومێدی منە و ئی شارێکە
بە داوی زولفەکەی لوولت، ئەقڵ لە دوای خەسارێکە
« بە چاوی تۆ قەسەم وا پاک و پیس شێتی ئیشارێکە»
« منم مەجنوونی شێعری تۆ ئەرێ بۆ نابیە لەیلایە»

لەسای سەودای سەری شێتم ئەوێستەش ھەر دەڵەی لاوم
ئەوینی خاک و زێدە ئەو گوڕ و تینەی کە پێداوم
نەیار سەت داوی دانابێ نەخەجڵاوم؛ نەترساوم
« بەڵام گیانە خەمی عەفرین وەکو بارەش لە روی داوم»
« بە دووری تۆ قەسەم شاعیر ھەمیشە شێت و شەیدایە».

ئەمن سەرخێڵی خەمخانەی خەمی رۆژگاری ئەم دەورەم
بە دڵ بێزار لە ئازار ودژی گش ئەم جەفا و جەورەم
بەلێ پێموابوو تاقە سوار خەنیمی ئەم خەش و غەورەم
« خەمی ئەم خاکە ھێند سەختە بە شاعیر ناکشێ گەورەم»
وەرە ئامێزی ئەم شێعرە ھەمووی ھەر شۆر و غەوغایە».

لەھەر چوار لاوە تێمرۆ دێن، نزانن لەمپەر و کەوشەن
دڕ و سپڵەن ھەموو خەرمانی عومرم با شەن وکەو کەن
پەژارەی دووری یارانە جەخاری سەر دڵی ئێمەن
« خەمی خاک و خەمی ژین و خەمی دووری ئەگەرچی ھەن»
« بەری باخ و چڕۆی ژینم لە بەر لولەی تفەنگایە»

کەحێل ساز و ھەموو تازەن: رکێف، قەڵپووز و سامورتە
ھیوا چاوی لە ئاسۆ چاڤگرۆکی دەرفەتە، خورتە
دڵی شەورەش دەبێ شەق بێ و لە ناحەز دەر نەیە ورتە
« عەزیزم وەحشەتی ناوێ بەری تەنگانە زۆر کورتە»
« بەھار دێت و بەفر دەروا، ئەوە ئاکاری دنیایە»

دەبێ ئاگام لە خۆ زۆر بێ، منی چاو لە رێی ناکام
دەھۆی زۆرن شوڤاری قین لەزگ، بێھوودە دێتە لام
ئەمن قەت ناگرم بەرگەی شەپۆلی سۆزی تۆ، ئەنجام
« لەبەر دەردی دڵئەستێنی لە شێعرا ناگرم ئارام»
«- شلێر- گەرچی لە ھەڵدێرە، بەڵام - ئاسۆ- ی لەگەڵ دایە
ــــــــــــــــــــــــــــ
شاعیر : خالید ئەویندار
@Xaled_Avyndar

tgoop.com/Xaled_Avyndar/62
Create:
Last Update:

BY خالید ئەویندار

Share with your friend now:
tgoop.com/Xaled_Avyndar/62

View MORE
Open in Telegram

Telegram News

Date: |

To upload a logo, click the Menu icon and select “Manage Channel.” In a new window, hit the Camera icon. According to media reports, the privacy watchdog was considering “blacklisting” some online platforms that have repeatedly posted doxxing information, with sources saying most messages were shared on Telegram. On June 7, Perekopsky met with Brazilian President Jair Bolsonaro, an avid user of the platform. According to the firm's VP, the main subject of the meeting was "freedom of expression." With the administration mulling over limiting access to doxxing groups, a prominent Telegram doxxing group apparently went on a "revenge spree." To view your bio, click the Menu icon and select “View channel info.”
from us

Telegram خالید ئەویندار
FROM American