tgoop.com/Xaled_Avyndar/66
Last Update:
گوڵی پەڕپەڕ
کچی جوان، ئەی کچی تەڕپۆشی دڵتەڕ
دەبا بەس بێ، لە ھەڵپەرکێ مەدە گەڕ
کوریژگەی شێت وشەیدا چاوەرێش بێ
مەچۆ بۆ ژوان؛ مەبەخشە ماچەکی تەڕ
ببە ھاودەردم : و بگری لەگەڵ من
لە داخ کرداری شەیتان و خودای شەڕ
بەھارە ، جەنگەیەتی گوڵ بپشکوون ؛ کەچی : لای ئێمە خونچە بوونە پەڕپەڕ
گوڵی سوور ئێستە پێپەستە لە چیمەن
بە پۆستاڵی رەشی خێوی دەھۆ و گەڕ .
بەجوت کەوتوونە نێو گوڵزاری رەنگین
رەشەبای گرژ و توڕە و دێوی بێ فەڕ ،
ھەچی جوانە و ھەموو جوانیی تەبیعەت
دەکەونە بەر رەھێڵە و قینی سەڕسەڕ .
لە تاوی گوڵ دەگورێنم : بەیانان ؛
ھەتاکو گوێی زەمانە پڕ کەم و کەڕ :
ئەوی گوڵ ھەڵپسێنێ و خونچە سیس کا
گەرەک بمرێ لە تۆڵەی کاری بەدفەڕ .
دەبا بشکێ دەسی زۆرداری لاسار
گوڵی ئاڵی وڵاتی کردووە پەڕپەڕ .
پێشکەشە بە گیانی نەمری « مەمەدە چکۆڵە» ی شەھید
ــــــــــــــــــــــــــــ
شاعیر :خالید ئەویندار
@xaled_Avyndar
BY خالید ئەویندار
Share with your friend now:
tgoop.com/Xaled_Avyndar/66