XALED_AVYNDAR Telegram 73
فتوا

قاوەڵتوونی «قوربان»یە و
قاقا و قریوەی مناڵە و...
قانەقدیلەی جێژنەیە،
لە قەدیمی زەمانەوە «قەڵا» قافڵەی بەرێوەیە ؛
لە دیرۆکا...
لە تۆماری تەمەن درێژی چیرۆکا ،
ھا... وەخوێنە دێڕ بە دێڕ... لاپەڕ لاپەڕە :
رێناسێکە و رێگای «برایم»ی گرتووە و
دژی بڕوا و فڕوفێڵی بێ باوەڕی لالەوەڕە ،
لە «مزگت» و «کڵێسە» و «دێر»ەکانی دا ،
چەمیون سەر بۆ «سمایل» و رێز بۆ بەرزی «یەزدان»ی یە و
دیارە دیاریش بزەی شیرنە لە «مەزدا» وە و
ھەقەپەڵەی خێروبێری بە خوڕەمە و دابارینی حەز و ھیوای بە رێژنەیە .
وا لەو ساتەی «ئاھوورایی»...
وای... ئا لەم رۆژەی پڕ لە کەیف و بەزم و شایی ،
بە «قانوون»ی قێزەونی «قەمە» و «قەنارە» و «قات وقڕ» ،
بە «زاکوون»ی «قفڵ» و «قەدارە»و «قڵت وبڕ» ،
بە رەسمی «ئەنفال» و «تەعریب» ،
بە دابی «ئەشکەنجە» و «تەعزیب» ،
بە رێوشوێنی دڵرەنجێنی «عەبد» و «جاریە» و «ناندێ دڕ» ،
بە ئەمری «مورشید»، «دارۆغە» و «ئەمیر» :
جێژنیان رفاند ، دزیان بزە و قڕیان کردین،
بڕیان سەری «خۆزگە و ھیوا» و
پڕیان کردین ؛
لە «نفرەت» و «تۆڵە»ی نابەرزەفڕی سارد و سڕ ،
بە «فەرمان»ی نەزۆکانەی شڕودڕی «شەوپەرەست»ی لە خۆ بایی.
نیشتمانە دابەشەکەی جێژنە دزراوی کڵۆڵم !!...
سەر ھەڵبڕە...سەرھەڵبڕە :
«خوازەڵۆک»ی نوور نەدیوی «قڕخەمەرەس»،
دەستی رەشە، بیری گڵاو ، دڵی سڕە .
تا سڕینی ھەرچی «رەشی» و «بێنووری»یە
لە ئێستاوە ، بە فتوای من
تا ئەو دەمت «جێژن» نیە،
داپیرەکەی جەرگ سووتاوی کۆستکەوتوی دژە «زۆڵ»م .
دامەمێنە
ئەو «نەبوون»یەت پتر مایەی «روسووری»یە .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
شاعیر: خالید ئەویندار
@Xaled_Avyndar

tgoop.com/Xaled_Avyndar/73
Create:
Last Update:

BY خالید ئەویندار

Share with your friend now:
tgoop.com/Xaled_Avyndar/73

View MORE
Open in Telegram

Telegram News

Date: |

Hui said the messages, which included urging the disruption of airport operations, were attempts to incite followers to make use of poisonous, corrosive or flammable substances to vandalize police vehicles, and also called on others to make weapons to harm police. 5Telegram Channel avatar size/dimensions 6How to manage your Telegram channel? When choosing the right name for your Telegram channel, use the language of your target audience. The name must sum up the essence of your channel in 1-3 words. If you’re planning to expand your Telegram audience, it makes sense to incorporate keywords into your name. In the next window, choose the type of your channel. If you want your channel to be public, you need to develop a link for it. In the screenshot below, it’s ”/catmarketing.” If your selected link is unavailable, you’ll need to suggest another option.
from us

Telegram خالید ئەویندار
FROM American