XALED_AVYNDAR Telegram 93
٢
یەکەمین شۆپی ئەم دوورکەوتنەوەیە ئەمەیە کە مرۆڤ دەست وقاچی شەتەک دەدرێ لە نێو بۆشایی بەربەستی شتە روتەکانی زەینی دا و لە ئاکام دا دەستی ڕاناگا بە بەستێنەکانی جۆراوجوری سروشت لە رێگەی ئەزموون و ھەست پێکردنی راستەوخۆ. ئەگەر بینای فەرھەنگی بە دوور بێ لەم ئەزموونە و رەوشت و نەریتەکانی ھەر بە تەنێ زانست و زانیاری لە جووڵە ناکەوێ بەڵکو بە ھۆی نەبوونی رامانی زانستیەوە ھونەریش لە بەرکەوتەی راستەوخۆ لەگەڵ سروشت و زاکونەکانی چەق رادەوەستێ. ھونەرمەندیش بەشی ھەرە پتری لە نێو جغزی ھەقایەتی خۆی دا خەریکی پەل کوتان و پەلەقاژەی بێ سوود دەبێ.
بیرمەندێکی مەزن دەڵێ: ئازادی پێویستە حەقیقەتی بوون و وجوودی خۆی بدۆزێتەوە. ئەم گوتەیەی تۆماس مان، ئەوە دەگەیەنێ کە ئازادی، لێرەدا ھیچ مانایەکی جگەلە پێوەندی نێوان بیر و رامان و ھەستی ئینسان لەگەڵ سروشت و یاساکانی و ھەروەتر لەگەڵ ئەو پێوەندیانەی کە مرۆڤ بە یارمەتی ئەو قانوونانە، ژیانی کۆمەڵایەتی خۆی رێک دەخا، نیە. دۆزینەوەی ئازادی بە ھۆی ئازادییەوە بە مەرجێک دەرەخسێ کە مرۆڤ ناسیاری پێویستی بە سەر زاکونەکان و قانوونگەلی بنیاتنانی پێوەندی لەگەڵ سروشتی ژیان دا ھەبێ. ناسیاوێکی لەم چەشنە بە جۆری شێوازگەلی فەرھەنگی، ئایینی و داب و نەریتە کۆمەڵایەتیەکان دەکەوێتە بەر دەستی مرۆڤ و مافی کەڵک وەرگرتن لەم شێواز و رەسمانە لە تەکوزی و نەزمێکی دڵخواز دا بە شێوەیەکی دادپەروەرانە دابەش و بڵاو دەکرێنەوە.
رێکخستەی فەرھەنگی - کۆمەڵایەتی ئەگەر مرۆڤ بەرەو ئەزموون و تێکەڵاوی راستەوخۆ لەگەڵ سروشت و قانوونەکانی رێنوێنی بکا، ھەر لە خۆوە ئاسانگیری و خووھەڵگری و سەلماندنی کوێرکوێرانەی جیا بۆوە لە مەیدانی وێککەوتن و جەڕباندنی، نامێنێ. رامان و ئەندیشەی مرۆڤێکی ئەوتۆ رو دەکاتە راوەستاوی، ھاڵۆزی، دڕدۆنگی، درەنگ بڕواکردن و نەبوونی مەرایی و سازش کردن. لە کاری توێژینەوە و موتاڵای زانستی و ھونەری و وێژەیی دا لە گێڕانە و گوتە ھێنانەوە بە شێوەی دەلیل و بەڵگە دەسڵەمێتەوە و ڕا دەکا، لە پێوەندی گرتن دەگەڵ واقیعیەت دا بە توێژی سەروو دا رۆدەچێ و خۆ دەگەیەنێتە ریشە، لە سەلماندن و قبووڵ کردنی گوێلەمستانەی قانوون و رێساکان و داب و نەریتان خۆ دەبوێرێ و لەبۆ چەمک و ماناکان تێگەیشتن و دەرکێکی ئەزموونکراوی جەڕبێندراو ھەڵدێنجێ. بەم چەشن و شێوازەیە کە جغزی بافیش و خۆھەڵکێشان و ئیغراق بە جوانی و لەباری وێک دێتەوە.

tgoop.com/Xaled_Avyndar/93
Create:
Last Update:

BY خالید ئەویندار

Share with your friend now:
tgoop.com/Xaled_Avyndar/93

View MORE
Open in Telegram

Telegram News

Date: |

SUCK Channel Telegram To view your bio, click the Menu icon and select “View channel info.” With the administration mulling over limiting access to doxxing groups, a prominent Telegram doxxing group apparently went on a "revenge spree." Hashtags Select “New Channel”
from us

Telegram خالید ئەویندار
FROM American