tgoop.com/ahkamani_afratan/3590
Last Update:
حوکمی ئەو ئافرەتەی کەوا دەکەوێتە سوڕی مانگەوە نیەتی بەڕۆژوبونی نۆمینەی حاجیانی هەیە ؟ یاخود نیەتی بەڕۆژوبونی ڕۆژی عەڕەفەی هەیە ئایا پاداشتی بەڕۆژوو بونی بۆ حسابە ؟؟
وەڵام :
بێگومان کۆمەڵێک نەخۆشی هەن کەمرۆڤ لەتوانای خۆیدا نیە وەناشتوانێت ڕێگریان لێبکات وەک نەخۆشی سوڕی مانگانە ، جا هەر ئافرەتێک ئەگەر نیەتی هەبوبێت کە بەڕۆژوو بێت لەم چەند ڕۆژەدا بەتایبەتیش ڕۆژی عەڕەفە بەڵام بەهۆی سوڕی مانگانەوە نەتوانێت ئەوا ئەجرو پاداشتی بەڕۆژوو بونی بۆ دەنوسرێت وەک ئەوە وایە بەڕۆژوو بوبێت ، هەروەک پێغمبەری خودا ﷺ دەفەموێت : فمن هم بحسنة فلم يعملها كتبها الله عنده حسنة كاملة. متفق عليه.
واتا: هەرکەسێک نیەتی كردنی چاکەیەکی هەبێت نەی کات [ نەتوانێت ] ئەوا خودا لەلای خۆی چاکەیەکی تەواو کاملی بۆ دەنوسێت .
لە أبوموسی الأشعری ڕەزای خودای لێبێت دەفەرموێت : پێغمبەری خودا ﷺ فەرمویەتی : ((إذا مرض العبد أو سافر كتب له مثل ما كان يعمل مقيمًا صحيحًا))؛ رواه البخاري
واتا: ئەگەر بەندە نەخۆش کەوت یاخود سەفەری کرد ئەوا ئەجرو پاداشتی بۆ هەیەو بۆی دەنوسرێت هەر وەکو چۆن کە لەش ساغ بووە ، وە لەسەفەر نەبوو بۆی دەنوسرا .
بێگومانی سوڕی مانگانەش نەخۆشیەکە لەنەخۆشیەکان .
ئمامی ابن حجر ڕەحمەتی خودای لێبێت لە کتێبی فتح الباریدا دەفەرموێت : ( وهو في حق من كان يعمل طاعة فمنع منها وكانت نيته لولا المانع أن يدوم عليها، كما ورد ذلك صريحًا عند أبي داود. ) انتهى
ئەم فەرمودەیە بۆ کەسێکە کەوا عبادەت و خودا پەرستی دەکات ، بەڵام نەی توانی و ڕێگری کرا لەکردنی وە نیەتی کردنیشی هەبوو ، خۆ ئەگەر ڕێگریەک نەبوبا [ وەک نەخۆشی ] ئەوا بەردەوام دەبوو لەسەری و ئەنجامی دەدا ...
بەڵام / ئەم ئافرەتانەی لەعوزری شەرعیدان گەر نەش توانن بەڕۆژوو بن دەتوانن هەموو جۆرە عبادەت و خودا پەرستیەک بکەن وەک قورئان خوێندن و زکر کردن و صەدەقەو تسبیحات و هەرکارێک کەخێرو چاکەیە
تکایە ئەم پۆستە بڵاو کەنەوە ...
https://www.tgoop.com/ahkamani_afratan
BY فتوا و ئەحکامەکانی تایبەت بەئافرەتان
Share with your friend now:
tgoop.com/ahkamani_afratan/3590