tgoop.com/ahkamani_afratan/3601
Last Update:
⚪️حوکمی لابردنی خاڵ و پەڵەو زیوانی ڕەشی سەر دەمو چاو لە ڕێگەی لەیزەرەوە....
❔خوشکێکمان پرسیاری ئەوە دەکات لەسەر ڕووخساری چەند نوقتەیەکی ڕەش هەیە کە دەیەوێت لەڕێی لەیزەر لایبدات ئایا دروستە ؟
وەڵام/ ❕کێشە نابێت ئەگەر بە هەبوونی ئەو نوقتە ڕەشانە ڕووخساری ناشیرین دەربکەوێت خەڵکی بە شێوازێکی سەیر سەرنجی بدەن.
ئەگەر بۆ جوانکاری بێت حەڕامە بەڵام ئەگەر بۆ عیلاج بێت حەڵاڵە.
هەر وەکو پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی نەفرەتی خوا لەو ئافرەتانە بێت کە خاڵ دەکوتن یاخود ددانەکانیان شاش دەکەن وە ئەوانەشی کەوا بۆیان دەکەن.چونکە ئەوە دەچێتە حاڵەتی جوانکاری.
بەڵگەی دووەم ئەگەر بۆ شاردنەوەی عەیبێکی بێت، بۆ نمونە پێغەمبەری خوا ﷺ ئیزنی ئەو پیاوەی دا کەوا لووتێکی لە زیو بۆ دروست بکرێت یاخود لە زێڕ چونکە لووتی بڕدرابوو.
ئەوانەی کەوا دەیانەوێ لە ڕێگەی لەیزەر و شت ڕووخساریان لە رەشەوە بگۆڕن بۆ سپی ئەوە تاوانبارن چونکە دەستکاری کاری خوا دەکەن بۆ جوانکاری.
وە دەربارەی ڕاستکردنەوەی ئاوساوی دەوری چاو ئەوا جائیزە ئەگەر بۆ عیلاج و شاردنەوەی عەیبی ڕووخسار بێت.
📔پەڕەی فەرمی شێخ ابن عثیمین📔
https://www.tgoop.com/ahkamani_afratan
BY فتوا و ئەحکامەکانی تایبەت بەئافرەتان
Share with your friend now:
tgoop.com/ahkamani_afratan/3601