tgoop.com/ahkamani_afratan/3605
Last Update:
حوکمی شوکردن بەبێ وەلی ئەمر...
❔ئایا ئافرەت بۆی هەیە خۆی خۆی بداتە شوو ئەگەر وەلی ئەمرەکەی یان سەرپەرشتیارەکەی ڕێگر بوو؟
❕نابێت ئەو کارە بکات بە پێی بەڵگەی ئەو حەدیسەی پێغەمبەری خوا ﷺ هیچ زەواجێک ناکرێت تەنها بە ئامدەبوونی سەرپەرشتیارو وەلی ئەمر نەبێت، وە سەرپرشتیارانیش نابێت ڕێگر بن لە پیاوێک کەوا خاوەن دین و ئەخلاقە ئەگەر هەر ڕێگریشیان کرد ئەوە مافی سەرپەرشتیاری دەچێتە دەست کەسە نێزیکەکانی تری کچەکە.
ئەگەر باوکێک ڕێگر بوو لە هاوسەرگیری کچەکەی مافەکە دەچێتە دەست کوڕەکانی ئەگەر کوڕەکانیش ڕێگر بوون مافەکە دەچێتە دەست مامەکانی یاخود زرباوکی و زربراکانی ئەگەر نا دەچێتە دەست زرمامەکانی خاڵۆکانی ئەگەر هیچ کامێک لەوانەی نەبوو مافەکە دەچێتە دەست حاکمی شار و بە ڕازی بوونی ئەو هاوسەرگیریەکە دەکرێت.
📔پەڕەی فەرمی شێخ إبن عثیمین📔
تێبینی/ مەبەست لەوەی کە سەرپەرشتیاری لەباوکەوە دەڕوات بۆ کوڕ یان برا ئەوە لەکاتێکدایە کەباوکێک ڕێگری کرد چونکە کوڕەکە کەسێکی چاک و دیندارە یان هاوکوفە ئەگەر نا کاتێک کچ داواکاری دێت و کوڕەکە گونجاو نیە یان شیاو نیە یان خراپە ئەوا وەلی ئەمرەکە ناگوازرێتەوە بۆ هیچ کەسێک چونکە هۆکاری ڕێگری کردنەکە بۆ پارێزگاری کردنە لەکچەکە خۆ ئەگەر کچێک بەبێ وەلی ئەمری شوبکات ئەوا ئەو زەواج و نکاحە باطڵ و هەڵوەشاوەیە...
https://www.tgoop.com/ahkamani_afratan
BY فتوا و ئەحکامەکانی تایبەت بەئافرەتان
Share with your friend now:
tgoop.com/ahkamani_afratan/3605