tgoop.com/ahkamani_afratan/3606
Last Update:
⚪️حوکمی قسەکردنی کچ لەگەڵ کوڕەکە لەکاتی دەستگیرانداریدا...
❔حوکمی قسەکردنی خوشکم چییە لەگەڵ دەستگیرانەکەی کە ئامۆزای خۆیەتی کە بە ئاگاداری دایکم و باوکم و هەمووان قسە دەکەن بەڵام تا ئێستا باوکم مارەبڕینی قورئانەکەی بۆ نەکردوون بە هەندێک هۆکار؟
❕قسەکردنی دوو مرۆڤی مارەبڕاو هیچی لەسەر نییە و جائیزە کە دەربارەی پرۆسەی زەواج و هەندێک بابەتی تری سەلامەت قسە دەکەن.
❕بەڵام ئەگەر قسەکان سەریان کێشا بۆ خراپەکاری و یەکتر بینینی بە نهێنی و ئەوانە جائیز نین و نابێت.
❕کوڕەکە دەتوانێ سەیری کچەکەش بکات و بیبینێت بەڵام بە مەرجێک دایک و باوک و کەسوکاری کچەکە ئامادەبن و ئاگادار بن چونکە هەر کاتێک کچێک و کوڕێک بە تەنها بوون سێیەمیان شەیتان دەبێت خوا پەنامان بدات.
❕بەڵام ئەگەر هەر بابەت و قسەیەک دەربارەی خراپەکاری و سەربکێشێت بۆ خراپەکاری ئەوا ئەو دانیشتنە یاخود گفتو گۆیە جائیز نیە و ڕێگە پێدراو نییە.
❕وە باوکیشی پێویستە لەسەری کەوا زوو پڕۆسەکە کۆتایی پێبێنێت بەر لەوەی هەردوو لا توشی خراپە و خراپەکاری ببن ، پێویستە زوو بیانکاتە حەڵالی یەکدری.
📔پەڕەی فەرمی شێخ إبن باز📔
کەواتە ماچ و دەسبازی و خەلوە و شەهوەت کردن بەرامبەر یەکتر دروست نیە ، وەئەگەر ئەوە ڕویدا لەنێوانیاندا ئەگەر پێش گواستنەوە جیابونەوە لەیەکتر با نەشی گوازبێتەوە دەبێت کوڕەکە کامل مارەیی بداتە کچەکە چونکە خەلوەی پێ کردوە .
https://www.tgoop.com/ahkamani_afratan
BY فتوا و ئەحکامەکانی تایبەت بەئافرەتان
Share with your friend now:
tgoop.com/ahkamani_afratan/3606