tgoop.com/ahkamani_afratan/3608
Last Update:
بابەتێکی گرنگە بەڵام زورێك لە خەلکی لێی بێ ئاگان بەتایبەتیش ئافرەتەکان.
ئەویش حوکمی پێدانی شیری قوتوە بە منداڵ بەبێ ئەوەی هیچ هۆیەکی شەرعی لە ئارادابێت و عوزرێکی هەبێت .
پێغەمبەر -صل اللە علیە وسلم - باسی ئەوە دەکات کە لە خەونیدا بینی هەندێك لە ئەوانەی خرابەکار بون کە چۆن سزائەدرێن ، یەکێك لەوانەی کە بینی لە خەونەکەیدا ئەوەبوو کاتێك کە مەلائیکەتەکان بردیان بۆ ئاسمان دەفەرموێت هەندێك ئافرەتانم بینی کە مارێک بەسەری مەمکیان و گۆی سنگیانەوە دەدەن ، منیش وتم ئەمانە بۆ وایان لێدەکرێت ؟!
مەلائیکەتەکان وتیان : ئەمانە ئەو ئافرەتانەن کە مەنعی منداڵەکانیان کردوە لە شیری خۆیان واتا شیری خۆیان پێنادەن .
رواه ابن حبان وصححه العلامة الألباني
زانای فەرمودە ناس شێخ البانی بەڕەحمەت بێت دەفەرموێت ئەمە هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ ئەو ئافرەتانەی کەوا شیری قتوو دەدەنە منداڵەکانیان و لەشیری خۆیان دەیان گرنەوە بەبیانوی جۆراو جۆر .
https://www.tgoop.com/ahkamani_afratan
BY فتوا و ئەحکامەکانی تایبەت بەئافرەتان
Share with your friend now:
tgoop.com/ahkamani_afratan/3608