tgoop.com/ahkamani_afratan/3736
Last Update:
🎀عائیشەی دایکی ئیمانداران کێیە تائێستا ناسیوتە؟؟🎀
❕ئافرەتە راستگۆکە لە ماڵی پیاوە راستگۆکە گەورە بووە، خۆشەویستترین پیاو لای پێغەمبەری خوا ﷺ أبوبکری باوکی بوو کە یەکەمین کەس بوو ئیمانی بە پێغەمبەری ﷺ خوا هێنا سەفەری لەگەڵدا کرد و لە خۆشی و ناخۆشیدا هاو ڕێگای بووە ، هەموو ماڵ و سامانی خۆی لە پێناو خوادا سەرف کرد.
❕خاتوو عائیشە لە ماڵی پێغەمبەری ﷺ خوادا گەورە بووە و لە هەموو پلە و زانستەکانی ئیمان هاوڕێی بووە.
❕پریسار کرا لە پێغەمبەری خوا ﷺ خۆشەویستترین کەس لە لات کێیە؟ فەرمووی عائیشە لەئافرەتان .
دواتر لێیان پرسی ؛ ئەی دوای ئەو لەپیاوان کێیە؟ فەرمووی؛ باوکیەتی .
❕ئیمام ابن قییم رەحمەتی خوای لەسەر بێت دەفەرمووێت:
لە تایبەتمەندیەکانی خاتوو عائیشە ئەوەیە کەوا خوای گەورە بەریئی کرد لەو بوهتانەی کە بۆیان هەڵبەست لە ئاسمانەکاندا باسی بەرائەت و پاکیێتی ئەوی کرد بۆ موسوڵمانان وە تاوەکو رۆژی دوایی شاهیدی بۆ دەدەین.
شاهیدی بۆ دا کەوا ئافرەتێکی پاکیزەیە وە وەعد و رزق و لێخۆشبوونی پێ داوە، وە پێی راگەیاند کەوا بوهتانەکە خێری تێدا بووە بۆ ئەو چونکە نەک ئەوەی کەوا پێی کەم نەبوویەوە بەڵکو پلەشی پێ بەرز بوویەوە وە بە پاکیزە ناوبانگی دەرکرد لە ناو خەڵکی ئاسمانەکان و زەوی.
❕شێخ ابن تیمییە دەفەرمووێت :
هەموو زانایان لەسەر ئەوە کۆکن کەوا ئەگەر هەر کەسێک وا بزانێت کەوا ئەو ئیفتیرایەی کەوا بە دایکمان عائیشە کرا راست بوو ئەوا کوفری کردووە.
❕ئیمام ابن کثیریش دەفەرموێت:
هەموو زانایان کۆدەنگن لەسەر ئەوەی هەر کەسێت دایکمان بەو بوهتانە تاوانبار بکات یاخود پێی راست بێت ئەوا کوفری کردووە بە بەڵگەی قورئان.
❕ئیمام نەوەیش فەرموویەتی:
بێتاوانی دایکمان عائیشە لەو بوهتانە وتەیەکە بەڵگەی قورئانی لەدوایە بۆیە هەر مرۆڤێک پێی وابێت کەوا وایە و یەک زەررە شکی هەبێت ئەوا کافرە پەنا بە خودا.
❕ئیمام إبن قدامە فەرموویەتی:
عائیشە راستگۆی کچی راستگۆ بوو، ئەو ئافرەتەی کە خوای گەورە بە بێ تاوان لە قەڵەمی دا هاوسەری پێغەمبەرەﷺ لە دونیا و دواڕۆژ هەر کەسێکیش بەو تاوانە تاوانباری بکات کافرە.
https://www.tgoop.com/ahkamani_afratan
BY فتوا و ئەحکامەکانی تایبەت بەئافرەتان
Share with your friend now:
tgoop.com/ahkamani_afratan/3736