tgoop.com/ahkamani_afratan/3782
Last Update:
بۆچی دوعا دەکەم و خودا وڵامم ناداتەوە ...؟؟؟
ئەم دەستەواژەیە زۆر کەس دەیڵێت وەبەداخەوە لەبێئاگایان نازانن کە دەستەواژەیەکی هەڵەیە ...
خودا وڵامی هەموان دەداتەوە بەبەڵگەی ئایەتی قورئان کەدەفەرموێت : (وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ ۚ ) [٥۹- غافر ]
واتا : پەروەردگارتان فەرموی : داوام لێبکەن وڵامتان دەدەمەوە .
کەواتە فەرموی وڵامتان دەدەمەوە نەک پێتان دەدەم ، وڵام دانەوەی پەروەردگار بۆ بەندەکانی بەسێ جۆرە :
یەکەم / یان ئەوەیە ڕاستەو خۆ ئەوەت پێ دەدات کەداوات کردوە .
دوەم / یاخود خودای گەورە ئەوەی پێنادات کەداوای کردوە بۆی دەگۆڕێت بەباشتر .
سێیەم / یاخود خودای گەورە بەهۆی ئەم دوعاوە بەڵاو موسیبەتی لەسەر لادەدات و لەقیامەت زیاتر لەوەی پێ دەدات کەداوای کردوە .
یەکێک لەزانایانی سەلەف دەفەرموێت کاتێک کەوا من دوعا دەکەم ئەگەر پەروەردگار ئەوەم پێ بدات کەداوای دەکەم جارێک خۆشحاڵ دەبم ، بەڵام ئەگەر ئەوەی داوام کردوە پێم نەدات دووجار خۆشحاڵ دەبم ، کاتێک ئەمەی وت خەڵکەکە زۆر بەلایانەوە سەیرو عەجیب بوو وتیان چۆن ؟ ئەویش فەرموی : چونکە کاتێک کەداوا دەکەم و خودا پێم دەدات داواکاریەکە داوای خۆمە خوداش لەسەر داواکاری خۆم ئەوەی پێداوم کەداوام کردوە ، منیش هیچ لە غەیب نازانم ، وەنازانم ئەوەی کە پێم دراوە خێری تێدایە یان شەڕ دیاڕ نیە بۆیە یەک جار خۆشحاڵ دەبم .
بەڵام کاتێک کەوا خودا ئەوەم پێنادات کەداوام کردوە لێی دووجار خۆشحاڵ دەبم چونکە ئەوەیان اختیارو هەڵبژاردەی خودایە بۆیە پێمی نەداوە ، خوداش غەیب دەزانێت کەپێم نادات دیارە خێر لەوەدایە کەپێمی نەدات .
کەواتە ئەی ئەو کەسەی کەداوای شتێک دەکەیت ، ئەی ئەوکەسەی کەوا داواکاریکەت هەیە ، ئەی ئەو کەسەی کەوا پێویستت بەشتێکە ، ئەی ئەوکەسەی کەوا داوای زەواج دەکەیت ، کاتێک کەداوادەکەیت کەپێت نەدرا دڵگران مەبە خەفەتبار مەبە چونکە دیارە خێر لەوەدایە ...
چەند کەس هەبون داوای منداڵیان کرد منداڵەکانیان خراپ دەرچون سەری دایک و باوکیان خواردو سەد خۆزگەبەنەبونیان خورا ، چەند کوڕ داوای لەخوا کرد کە فڵان کچەی بەنسیب بێت یان کچ داوای کرد کە فڵان کوڕەی بەنسیب بێت کەچی دواتر بونە دۆزەخ بۆ یەکتر و خۆزگەیان بەنەبونی یەکتر دەخواست ...
لەدوعا کردن مەوەستە چونکە ئەگەر وڵامدانەوەشت تاخیر بێت تۆ هەر لەخێردایت چونکە دوعاکردن پاڕانەوە عبادەت و پەرستشە ، گەر وڵام دانەوەشت دواکەوت یان ئەوەت پێنەدرا کە خۆت داوات کردوە ئەوا تۆ لەخوا پەرستیو عبادەت دابویتە دڵنیابە .
https://www.tgoop.com/ahkamani_afratan
BY فتوا و ئەحکامەکانی تایبەت بەئافرەتان
Share with your friend now:
tgoop.com/ahkamani_afratan/3782