tgoop.com/ahmadburhan648/1573
Last Update:
واجبە لەسەر زانایان مانای ئایەتەکان ڕوونبکەنەوە بۆ خەڵکی، و تەفسیری بکەن، داوای بکەن و بگەڕێن لەو شوێنانەی دەست دەکەوێت، فێری ببن و فێریش بکەن.
هەروەک چۆن خودای پەروەردگار دەفەرمووێ:
وَإِذۡ أَخَذَ ٱللَّهُ مِيثَٰقَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ لَتُبَيِّنُنَّهُۥ لِلنَّاسِ وَلَا تَكۡتُمُونَهُۥ فَنَبَذُوهُ وَرَآءَ ظُهُورِهِمۡ وَٱشۡتَرَوۡاْ بِهِۦ ثَمَنٗا قَلِيلٗاۖ فَبِئۡسَ مَا يَشۡتَرُونَ.
(سورة آل عمران - اية 187)
واتە:
(یادیان بهێنەوه) کاتێک خوا پهیمانی وهرگرت لهوانهی کتێبیان پێ بهخشراوه که ڕوونی بکهنهوه بۆ خهڵکی و مهرامهکانی باس بکهن و نهیشارنهوه، کهچی خستیانه پشت خۆیان و به نرخێکی ههرزان فرۆشتیان، ئای که شتێکی بێ نرخیان کڕیوه و دهستیان کهوتووه.
خودای پەروەردگار زەم و سەرزەنشتی خاوەن کتێبەکانی کرد لەپێش ئێمە بە پشتکردنیان لە کتێبی خودای کە بۆیان دابەزێنراوە، و ڕووکردنیان لە دونیا و هەوڵدان لەپێناوی و فرۆشتنی کتێبەکە لەپێناوی.
بۆیە ئەی موسڵمانان لەسەرمانە ئێمەش توشی ئەو دیمەنە نەبین کە خودا سەرزەنشتی کردووە، و ملکەچی فرمانی پەروەردگار بین بە فێربوونی کتێبەکەی و فێرکردنی.
مقدمة تفسیر ابن کثیر - ص 16
BY Ahmad burhan - احمد برهان
Share with your friend now:
tgoop.com/ahmadburhan648/1573