tgoop.com/ashqek/133
Last Update:
دەمەوێت دوبارە بکەومە خۆشەویستیەکی قوڵەوە لەگەڵ تۆ، هێندە قوڵ لە کانگای ڕۆحمەوە سەرچاوە بگرێت، نامەوێت قودرەتی هیچ شتێک ئێمە لە یەکتر دووربخاتەوە، بەڵام لێرە دووریمان لە هەموو شتێک زیاتر لێمانەوە نزیکە، تۆم هێندە شاردەوە لە ڕۆحما ئێستا بە هەموو گیانمەوە تەنانەت ڕۆشتنیشمەوە دیاریت، دووریت و بیرکردنت هێندە ماندوویان کردم دەترسم گەر بشتبینم ماندوێتیم دەرنەچێت، لە ماندوێتیا بێدەنگی سەریدا لە لێوم و ڕێگا نادات باسی ئەم ئیشتاقە پڕ بەسۆیەت بۆ بکەم، من و تۆ هاوشێوەی منداڵانی گەرەک لە چاوشارکێداین جیاوازی ئەوان و ئێمە ئەوەیە ئەوان لە دوای گەڕان یەکدی دەدۆزنەوە کەچی ئێمە یەک هەواش هەڵبمژین هەر بەدوای یەکدا وێڵین وەها یەکمان لێ وونبووە، ترسم هەیە لە خۆشما بگەڕێم بۆت هەر نەتدۆزمەوە، ئەی تۆ چی؟! ناترسیت وەها بێباک بم ئیتر لە مەراقدا ئاوڕ بۆ هیچ کاروانێک و ڕێبوارێک نەدەمەوە؟ هەر یەکجار دڵنیابم لەوەی کە ئیدی ئەم دییە ماندووەی من ئەو سیما مانگ ئاسایەت نابینێت، دەبێ ڕێگا چارەیەکی تر بدۆزمەوە ئەمجارە بە چاوی ڕووخسار ناا، بە چاوی ڕۆحە ژاکاوەکەم بۆ ڕۆحە هەڵاتووەکەت دەگەڕێم.
| مــاری
BY عـەشـقێـکഽ
Share with your friend now:
tgoop.com/ashqek/133