tgoop.com/ba_kurty/1038
Last Update:
چۆن تەوبە بکەم؟
برای خۆشەویستم، خوشكى بەڕێزم
وەكو بتەوێ پێم بڵێی: بەڵێ، نەفسم ئەیەوێ بگەڕێتەوە بۆ لای پەروەردگارەكەی، ئەیەوێ پەشیمان بێتەوە لە خراپیەكەى، نەفسم دڵنیا بووە لەوەى سەرفرازی لە شوێن كەوتنی هەواو ئارەزوەكان و ئەنجامدانی كارە حەرامەكاندا نیە.. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نازانم چۆن توبە بكەم؟ لە كوێوە یەكەم هەنگاو بنێم؟
منیش ئەڵێم: خوای مەزن چاكەى بۆ هەر بەندەیەكی خۆی بوێت، هۆكارەكانی بەدەستهێنانی بۆ ئاسان دەكات و یارمەتی دەدات، جا منیش باسی هەندێك لەو شتانە دەكەم كە یارمەتیت دەدەن و هاوكاریت دەكەن لە بۆ تەوبە كردن و گەڕانەوە:
یەكەم: ئیخلاص بوون بۆخوا، یانی ساغكردنەوەی نیەت، و پاككردنەوەی دڵ:
دووەم: موحاسەبەكردنی نەفس:
سێیەم: خۆت لەو شوێنانە دووربخەرەوە كە تاوانی تێدا ئەنجام دەدرێت:
چوارەم: واز لە برادەری خراپ بهێنە:
پێنجەم: زۆربیر بكەرەوە لە بەهەشت و دۆزەخ:
شەشەم: خۆت سەرقاڵكە بە كارێكی سوودبەخش و لە تەنیایی و دەست بەتاڵی دووربكەوە:
حەوتەم: بە گوێی هەواو ئارەزوت مەكە:
هەشتەم: دوعاكردن:
نۆیەم: هەروەها لەو شتانەی تر كە یارمەتیدەرن بۆ تەوبەكردن و گەڕانەوە:
هیوا كورت بوون، یادی قیامەت كردن، تێفكران لە قورئان، شەرم و حەیاكردن، بیركردنەوە لە سودەكانی خراپەنەكردن، نەزەرنەكردن، ئاگاداریكردنی بیر و هۆش و ختورە، چونكە سەرەتای هەرچی تاوانێك هەیە ختورە و بیرلێكردنەوەیە... لەگەڵ چەندین هۆكاری تر كە یارمەتیدەرن بۆ تەوبە كردن و بەردەوام بوون لەسەری.
وە هەروەها بیر لە عاقیبەت و زەرەر و زیانی تاوانەكان بكەرەوە ، چونكە ئەگەر مرۆڤ زانی تاوانەكان عاقیبەتیان خراپە و داهاتوویان ڕەشە، سزاكەى لە بۆسەدایە و چاوەڕێیەتی، وای لێدەكات پێش هەموو شتێك واز لە تاوانكردن بهێنێت و تەوبە بكات لە تاوانەكان.
--------------------------
#بەکورتى (٣٩٥)
بۆ زانیارى زیاتر سەبارەت بە تەوبە کردن و مەرجەکانی ئەم لینکە بکەرەوە
https://walamakan.com/Besh-105
BY بەکورتى
Share with your friend now:
tgoop.com/ba_kurty/1038