tgoop.com/ba_kurty/1216
Last Update:
چەند ئەحکامێکی کورت تایبەت بەمانگی ڕەجەب
سبەینێ چوار شەممە (1) ى مانگی ڕەجەبە ، فەرموون بۆ دە زانیارى سەبارەت بە مانگی ڕەجەب
١- بۆیە ئەم ناوەیان لێ ناوە چونکە لەسەردەمی نەفامیدا عەرەبەکان جەنگ و کوشتاریان لەم مانگەدا زۆر بەگەورە دادەنا و شەڕیان تێدا نەدەکرد.
٢- مانگی ڕەجەب هیچ تایبەتمەندیەکی نیە بەسەر مانگەکانی تردا ، تەنها ئەوە نەبێت کە ڕەجەبیش مانگێکە لە مانگە حەڕامەکان و زیاتر پێویسته تیایدا لەحەرامکراوەکان دوور بکەوینەوە .
٣- هیچ فەرموودەیەکی صەحیح لەبارەی فەزڵی مانگی ڕەجەبەوە نەهاتووە .
٤- مانگی ڕەجەب هیچ عیبادەتێکی تایبەتی تێدا نی یە نە نوێژ و نە ڕۆژوو .
٥- هەر کەسێک عادەتی وا بوو دوو شەممان و پێنج شەممان بەڕۆژوو بێت ئەوا لەم مانگەش بەردەوام دەبێت وەکو باقی مانگەکانى تر .
٦- هیچ فەرموودەیەکی صەحیح نەهاتووە دەست نیشانی بکات و بڵێت ( الإسراء والمعراج ) لەڕەجەبدا بووە .
٧- خۆ ئەگەر دەست نیشان کردنەکەشی سابت بێ ئەوا هەر دروست نی یە بۆ موسوڵمانان ئاهەنگی تێدا بگێڕن ؛ چونکە پێغەمبەر ﷺ وهاوەڵان ئاهەنگیان بەم بۆنەیەوە نەگێڕاوە .
٨- تایبەتکردنى (٢٧) مانگى ڕەجەب بە ڕۆژوو گرتن و شەوەکەشی بە شەونوێژ کردن بەڵگەی لەسەر نەهاتوە و دەبێت بەبیدعە .
٩- نوێژی (الرغائب) کە بریتی یە لە ئەنجامدانی دوانزە ڕکات لەنێوان مەغریب وعیشادا لە یەکەم شەوی هەینی مانگی ڕەجەبدا هیچ ئەسڵێکی نی یە .
١٠- هەندێ کەس پێیان وایە سەردانی کردنی مزگەوتی پێغەمبەر ﷺ لەمانگی ڕەجەبدا ڕێزێکی تایبەتی هەیە ناوی ئەم سەردانەیان ناوە (الزيارة الرجبية) جا ئەم کارە بیدعەیە وئەسڵی نییە .
----------------------
بۆ زانیارى زیاتر ئەم لینکە بکەرەوە
https://walamakan.com/2729
BY بەکورتى
Share with your friend now:
tgoop.com/ba_kurty/1216