tgoop.com/beserhati_nesteq/14733
Last Update:
ناسرای خاتووزین
دانپێدانان ـ هەڵبڕاو
شەڕەگەڕەکی چاکمان دەکرد. دارودەستەی چاکمان کۆ کردبووەوە. بەیەکەوە چاک تەباوڕەبا بووین. منداڵی گەڕەکی دیکە چاک لێمان دەترسان، تا ئەوەی ڕۆژێک کوڕێک که ماڵەکەیان لە نێوان گەڕەکی ئێمە و گەڕەکێکی نەیاری ئێمەدا هەڵکەوتبوو، هات و چاک گووی لە هەموو شتێک کرد.
ئەو کوڕە ناوی تۆفیق بوو. تۆفیق هات داوای کرد بیکەینه دەستەی خۆمان. ئاخر وا دیار بوو سەری لێ شێواوە و نازانێ دەبێ سەر بە چ گەڕەکێک بێت.
تۆفیقمان بە ئەندام وەرگرت. زۆری نەبرد، تۆفیق بە دووزمانی و پێکهەڵپڕژاندنی دوودووی هاوڕێیانمان، دەستەکەی تەواو لێ چووکە کردینەوه؛ تا ئەوەی ئاداری بەسەر پادارەوە نەهێشت! هەڵبەت کاتێک بەوەمان زانی کە تازە کەس خەتی کەسی نەدەخوێندەوە!
تۆفیق داوای ئەو کارە جوانەی، زۆر بێچاووڕووانە ڕۆیشت و بوو بە دەستەی گەڕەکە نەیارەکەمان.
کە ئەوەمان بیستەوە، لە یەکترمان ڕاسپارد تا بە هەر شێوەیەک بووبێت ناکۆکییەکانمان وەلا بنێین و بە دژی دوژمنانمان یەک بگرینەوە! کەس ئامادە نەبوو، ناچار خۆم دەسپێشخەریم کرد.
ـ قارەمان وەرە ئاشت بینەوە! خەتای تۆفیقی توخمەسەگ بوو بەشەڕی داین! ئەویش ئێستا بووەتە دەستەی گەڕەکی ئەولا!
ـ لەگەڵت ئاشت نابمەوە، تۆ پێت کوتم دایکت دەگێم! چۆن لەگەڵت ئاشت دەبمەوە!
ـ جا جنێو چییە! دایکی کەس بە جنێو هیچی لێ هاتووە؟
ـ ڕاست دەکەی؟ یانی ئەگە ئێستا من جنێو بە دایکی تۆ بدەم، هیچ ناڵێی؟
دەمزانی قارەمان قەت جنێو بە دایکم نادات، چوونکە وا دیار بوو لە ماڵێ جنێویان لێ قەدەغە کردبوو! بۆیە گوتم: "نا، هیچ ناڵێم! پێم بدەوە، تۆڵە بە تۆڵە دەبێ!"
قارەمان زۆری قەوە ڕەخۆی دا، جنێوی بۆ نەهات! بۆیە گوتی، ئەو جارە دەتبەخشم، ئەما جارێکی دیکە گووی وا نەخۆیەوە!"
ـ باشە بەخودا نایخۆمەوە!
من و قارەمان ئاوا ئاشت بووینەوە و وەک ڕیشسپییەک چوومە لای منداڵەکانی دیکە تا ئەوانیش پێکەوە ئاشت بکەمە.
ـ حسێن وەرە لەگەڵ فەرزاد ئاشت بەوە، با دەستەکەمان چا کەینەوە!
ـ لەگەڵی ئاشت نابمەوە، جنێوی بە خوشکم دا!
ـ دەی تۆش جنێوت بە خوشکی داوە! ئەوە پاک لە پاک!
ـ دەی کێ دەڵێ ئەو لەگەڵ من ئاشت دەبێتەوە!
ـ ئەو لەسەر من!
هەرچۆنێکی بوو، بەهەزار شێر و ڕێوی حسێن و فەرزادیشم پێکەوە ئاشت کردەوە و چووم بۆ لای دیاکۆ، تا لەگەڵ محەممەدی ئاشت بکەمەوە!
دیاکۆ و محەممەد جگە لەوەی جنێویان بە دایک و خوشکی یەکتر دابوو، پیس لێکیشیان دابوو؛ بەڵام محەممەد زیاتری لە دیاکۆ دابوو!
ئاشتکردنەوەی ئەو دووانە بڕێک زەحمەت بوو؛ بەڵام ئەوانیشم ئاوا ئاشت کردەوە، گوتم: "دیاکۆ! جنێوەکانتان بە جنێوی یەکتر، ئەوەیان پاک لە پاک. ئەو لێدانە زیادییەشی محەممەد لێی داوی، ئەگەر محەممەد نەیهێشت لێی دەیەوە، لە منی بدەوە!"
محەممەد بەخۆیدا شکاوە و گوتی: جا چۆن دەهێڵم تۆڵەی من لە تۆ بکاتەوە با لە خۆم بداتەوە. دیاکۆش دڵی نەرم بوو و گوتی: دەی باشە محەممەد دەبەخشم و ئاوا پێک هاتنەوە.
ئەو ڕۆژەی هەموومان یەکمان گرتبووەوە و لێک کۆ ببووینەوە تا بە پلان و پیلانێکی چاکەوە هەڵکوتینەوە سەر ئەو گەڕەکەی تۆفیق ڕەگەڵیان کەوتبوو، قارەمان بردمیە پەنایەک و بە دوور لە چاوی منداڵەکان، بە سرتەوە گوتی: "ناسر وێیژدانم ناڕەحەتە!"
گوتم: "بۆ چ بووە؟"
گوتی: "ئاخر ڕاستە من ڕووبەڕوو جنێو بە کەس نادەم! ئەما لە دڵی خۆمدا، هەرکەس جنێوم پێ بدات، جنێوی پێ دەدەمەوە!"
گوتم: "دەی یانی تۆ لە دڵی خۆتدا جنێوت بە دایکم داوە؟ دەی باشە ئەوجار بەڕاستی پاک لە پاکین!"
گوتی: "نا، بێجگە لە دایکت، جنێوم بە خوشکیشت دا، بۆیە ویژدانم ناڕەحەتە چوونکە من خوشکم نییە تۆ جنێوی پێ بدەیەوە، ئاوا تۆ لە زەرەری!"
لەگەڵ ئەوەی بەدڵ پێم ناخۆش بوو، بەڵام گوتم: "خودا دەکات ئێمە یەک دەگرینەوە، با ئەو زەرەرە هەر لە من کەوتبێ! هیچ نییە ئەوجار من دەتبەخشم، ئەما جارێکی دیکە تۆش گووی وا نەخۆیەوە!"
گوتی: "باشە بەخودا نایخۆمەوە!"
ئەمڕۆ کە ئەم بەسەرهاتەم وەبیر هاتبووەوە، بە خۆم دەگوت: "وەرە گەورەی کورد، وەک منداڵت پێ نەکرێ!"
⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"
https://www.tgoop.com/+7xx41Np2Px84NTc0
BY با قسەی خۆش ون نەبێ
Share with your friend now:
tgoop.com/beserhati_nesteq/14733