tgoop.com/beserhati_nesteq/14741
Last Update:
خدر محەممەدی ـ پیرانشار
بەزمی شاعیران!
کاک ئەمیری حەقیقی، نەوەی مامۆستا عەبباسی حەقیقی بۆی گێڕامەوە: وا بزانم ساڵی ٦٤ی هەتاوی بوو؛ ڕۆژێک مامۆستا هێمن و کاک کەریمی قەییوومی و برادەرێکی دیکە لە بۆکان، هاتنە ماڵمان. تاوێکی باش دانیشتن و پاشان مامۆستا هێمن ڕووی لە مامۆستا حەقیقی کرد و فەرمووی: "بەرنامەیەکی ئەدەبی و شێعرخوێندنەوەمان لە سنە هەیە. بۆیە هاتووین دەبێ تەشریف بێی و بەرنامەکە دەوڵەمەندتر بکەن".
باپیرم عەرزی کرد: "وەڵڵاهی نەخۆشم و وەزعی بەدەنم باش نییە و دەبێ قسوورم عەفوو بکەن کە ناتوانم بێم!"
هەرچەند حەولیان دا فایدەی نەبوو. پاشان مامۆستا هێمن فەرمووی: "مادام هەر ناتوانی بێی، چەند دانە لە شێعرەکانت بدە بەو کاک کەریمە، هەم جوانیان دەخوێنێتەوە و هەم دەنگیشی زۆر خۆشە."
باپیرم پێ کەنی و گوتی: "وەڵڵاهی بە من دەکەی ئەتۆش لەوێندەرێ دانیشە و شێعرەکانت بدە بەو کاک کەریمە! خەرایان مەکە، با ئەو بیانخوێنێتەوە و بۆخۆشت گوێی بدەیە!"
⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"
https://www.tgoop.com/+7xx41Np2Px84NTc0
BY با قسەی خۆش ون نەبێ
Share with your friend now:
tgoop.com/beserhati_nesteq/14741