tgoop.com/chirok2/1945
Last Update:
.
دووەم / داواکاری دووەمم بڕیارەکەی لە دەست کامەرانە ، ئەویش ئەوەیە دەتوانێ جارێکی تر پەیوەندی ئەوینداریم لەگەڵدا گرێ بدات و بەتەواوی لێم خۆش بێت و ڕابردوو لە بیر بکات و ئایندەیەکی نوێ لە ژیانمانا دەست پێ بکەینەوە یان نا ؟! .
لەوەڵامدا بە شەهید شەماڵم وت : بۆ داواکاری یەکەمی گوڵە خان دەڵێم / ڕاستە ئەم ماوەیە منیش گەورەترین ئەشکەنجەی دەرونیم چەشتووە ، بەڵام لێی خۆش دەبم و گەردنیشی ئازاد دەکەم چونکە دانی بە هەڵە و تاوانەکەی ناوە .
بۆ داواکاری دووەم بە گوڵە خان بڵێ لە چەند ڕۆژی داهاتوو بە نهێنی دێمەوە ناوشار و ڕوو بەڕوو وەڵامی داواکاریی دووەمی دەدەمەوە ! .
شەهید شەماڵ زۆر هەوڵی دا پاشگەزم بکاتەوە لەوەی بە نهێنی نەگەڕێمەوە ناو شار ... چونکە مەترسی گرتن و لە ناوچونی بۆمن تێدابوو ، هەرچۆنێ بوو ، توانیم شەهید شەماڵ ڕازی بکەم بەگەڕانەوەم بۆ شار و بینینی گوڵە خان و گەیاندنی دوا پەیامم بە گوڵە خان .
بۆ ڕۆژی دوایی شەهید شەماڵم بەڕێکرد و بەرەو شاری سلێمانی گەڕایەوە .
مـــاویـــەتـــی
≼≽≼≽≼≽⊕≼≽≼≽≼≽
بـەخـێـربـێـن بـۆڪـەنـاڵـی
( هـەوارگـەی چیرۆک )
هـەوارگەیەك بۆ چیرۆکەکانی [ ڪـامـەران ئـاشــنـا ] و چیرۆکی نوسەران و پەخشی درامای کوردی .
╭━═━≠⊰🌸👇🌸
🌷
https://www.tgoop.com/chirok2
🌷
╰━═━≠⊰🌸👆🌸
.
BY 📓هەوارگەی چیرۆك و دراما
Share with your friend now:
tgoop.com/chirok2/1945